جياوازی نێوان دیکتاتۆر و کۆڵکە دیکتاتۆرەکان
Tuesday, 28/01/2014, 12:00
ئه‌وه‌ى دگتاتۆره‌كان له كۆلكه دگتاتۆره‌كان جيا ده‌كاته‌وه ، دگتاتۆره‌كان به ئاشكرا‌و رِاشكاوانه و به به‌ر چاوى هاوڵاتيانه‌وه تاوانه‌كانى ئه‌نجام ده‌دات به بێ سلَ كردنه‌وه ، به بێ ئه‌وه‌ى پێويستى به دارِشتنى سينارۆ بێت بۆ شاردنه‌وه‌ى تاوانه‌كانى ، به بێ ئه‌وه‌ى بگهرِێتهوه بۆ دامه‌زراوه‌ى دادوه‌رى و دادگاكان ، به بێ ئه‌وه‌ى هيچ لێكۆلَينهوهو لێپرسينهوهيهك له‌و ئامانجانه بكات كه تاوانى له مهرِ ئه‌نجام ده‌دات ، بۆيه ((گۆبلَزى وه‌زيرى رِۆشنبيرى هتله‌ر)) ده‌يگوت گه‌ر ووشه‌ى رِۆشنبيرى ببيستم يهكسهر ده‌ستم ده‌خه‌مه سه‌ر ده‌مانچه‌كه‌م . نمونه‌يه‌ك له‌و ژماره تاوانانه‌ى كه ئه‌نجامياندا بريتى بوو له گوله‌باران كردنى شاعيرى گه‌وره‌ى ئهسپانيا((لۆركا)) هه‌ر به به‌رچاوى هاوڵاتيانه‌وه ، حه‌مه رِهزا شاى ئيرانيش ((خه‌سره‌وى گولسورخى)) نووسه‌رو شاعيرى پێشكه‌وتوخوازى ئێران به ئاشكرا له سه‌ر نوسينه‌كانى له سيداره ده‌دات ، ئه‌نوه‌ر ساداتى دگتاتۆرى ميسريش له سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى خۆي‌دا ((نه‌وال سه‌عداوى)) نووسه‌رو رِۆشنبير به ئاشكرا ده‌خاته زيندانهوهو ههولَى تيرۆر كردنى ده‌درێت و ،ماوه‌ى دوو سالَ له زيندان ده‌مێنێته‌وه تا تيرۆر كردنى ئه‌و دگتاتۆره و پاشان له زيندان ئازاد ده‌كرێت ، سه‌دامى دگتاتۆريش ده‌يگوت ((بنوسن به بێ ترس چى ئه‌وه‌ى دهولَهت رِازى بێت يان نا رِازى نه‌بێت)) به‌ڵام له هه‌مان كاتدا عێراق كرا بووه زيندانێكى گه‌وره‌ى ئه‌شكه‌نجه‌دان و سته‌مكارى به‌رامبه‌ر به رِۆژنامه نووسان و نووسه‌ران و رِۆشنبيران ، ته‌نها ئه‌وانه ئازاد بوون بۆ شهرِه دۆرِاوهكانى سهدهميان ده‌نووسى و به شانوبالَى سه‌دام دا ههلَياندهدا . كه‌واته دگتاتۆره‌كان وه‌ك تۆرِى جالَجالَۆكه هه‌ژموونى خۆيان سه‌پاندووه به سه‌ر هه‌موو كايه جيا جياكانى ژيان و دامه‌زراوه‌كانى دهولَهتدا هه‌ر له ((سامان و دارايى وڵات ، راگه‌ياندن ، سوپا‌و ده‌زگا داپلَۆسێنهره جۆراو جۆره‌كانى ئه‌شكه‌نجه‌دان و دسپلين ، ميتۆدى په‌روه‌رده‌و خوێندنى باڵا ، ده‌زگاى دادوه‌رى ، به كار هێنانى جه‌نگى ده‌روونى ، داگير كردنى عهقلَى مرۆڤه‌كان به خه‌ون و فه‌نتازياى پووچ و بێ بنه‌ما ، به كار هێنانى لاهوتيهت و پياوانى لاهوتيهت وه‌كو كه‌ره‌سته‌يه‌ك ، به زبلَ كردنى ئه‌ده‌ب و هونه‌ر بۆ چه‌واشه‌كردن ، تهقديس كردنى ئاڵا‌و نيشتمان و نه‌ته‌وه‌و كه‌سايه‌تيه سياسيه‌كان ، به‌ر نامهيهكى سياسى رِهها كه گوزارشت له خه‌ون و يۆتۆپياى دگتاتۆر ده‌كات.....هتد)) هه‌موو ئه‌مانه ده‌كرێنه بنه‌مايه‌ك بۆ ئايدۆلۆژى دگتاتۆره‌كان . ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ى ئه‌و ئايدۆلۆژيانهى دگتاتۆر بير بكاته‌وه يان رِهخنه له كاره قێزهوهنهكانى بگرێت به ئاشكرا له ناو ده‌برێت .. به‌ڵام ((كۆلكه دگتاتۆره‌كان)) رِۆژنامه نووسه‌كان تيرۆر ده‌كه‌ن به شێوه‌يه‌كى ترسنۆكانه‌و به په‌نهانى و سينارۆى وههم و سه‌يرو سهمهرهيشيان بۆ دا دهرِێژن له رِێگاى ئه‌و ليژنه ترِوحاتانهوه كه له لايه‌ن كۆيلهكانيانهوه به رِێوه ده‌برێن و دواجاريش تيرۆر كراوه‌كان ده‌كه‌نه تاوانبار ، چونكه كۆلكه دكتاتۆره‌كان ئه‌مه‌نده گه‌مژه‌و نيوه گيلن ، به هه‌مان تێگه‌يشتن و بير كردنه‌وه‌ى گێلانهى خۆيان دهنوارِنه كۆمهلَگاو وا ده‌زانن خهلَك وه‌كو كۆيلهكاني خۆيان كالَ فام و نا ئاشنان به مه‌شهه‌دى سينارۆكانيان . كۆلكه ديگتاتۆرهكان باس له به‌هاو پاراستنى مافى مرۆڤ ده‌كه‌ن نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى مافى مرۆڤ ده‌پارێزن ، چونكه هێشتا پايهى سياسيى ده‌سه‌ڵاتيان وه‌كو دهولَهتێكى مۆدێرن تۆكمه نه‌بووه‌و هه‌ميشه مه‌ترسى هه‌ره‌س هێنانى ئه‌و ده‌سه‌ڵات و كۆلكهيهيان هه‌يه ، كه چى له‌ولاشه‌وه چالاكوان و رِۆژنامه نووسان له زيندان توند ده‌كه‌ن و باس له ديمۆكراسى و هه‌ندێك ده‌سته‌واژه‌ى سياسى ده‌كه‌ن نه‌ك هه‌ر بوونى نييه ته‌نانه‌ت باس كردنيشى ته‌نها خهيالَه ، زۆربه‌ى سياسيه‌كانى كوردستان نموونهيهكى رِوون و ئاشكران له‌و كۆلكه دگتاتۆرانهى ئهمرِۆ له دنيادا هه‌ن ، زۆربه‌ى دادگا‌و دادوه‌ره‌كانى ئه‌و ولاتانهى كه كۆلكه دگتاتۆره‌كان تێيدا زالَ و خاوه‌ن ده‌سه‌لاتن بوونه‌ته ((رِوخسارێكى رِهش و به پهن بووى سياسى ئه‌م سه‌رده‌مه)) بوونه‌ته گالَتهو مه‌هزه‌له‌ى خهلَك . يه‌كێك له‌و شكست و مههزهلانهى پيشانى خهلَكى ده‌ده‌ن وه‌كو ((سيناريۆى شانۆگهريهكى پووچگهرايى)) سكاڵاكاران و گومان لێكراوان ده‌چنه به‌رده‌م ئه‌و ((دادوه‌رو دادگا حيزبيانهى)) خۆيان دروستيان كردووه‌و دواجاريش خۆيانى پێوه با ده‌ده‌ن و باس له سه‌روه‌رى ياسا ده‌كه‌ن و ده‌يانه‌وێت وه‌كو مهكرهمهيهكى خێلَهكيانه بۆ پايهدار كردنى ده‌سه‌ڵاتى كۆلكه دگتاتۆرانهى خۆيان خهلَكى پێ منه‌تبار بكه‌ن و پهلَه رِهشهكانى نێو چاوانيان بسرِنهوه . ده‌سه‌ڵاتى كۆلكه دگتاتۆره‌كان فشۆلَ و له‌رزۆكن به پالَێك ده‌هه‌ژێن و هه‌ره‌س دێنن له به‌رامبه‌ر هه‌ر پيلانێكى سياسى ده‌ره‌كى و ناتوانن خۆيان رِاگرن ، بۆيه هه‌ميشه وابه‌سته‌ن به سياسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندى دولَهتهكانى نزيك له خۆيان و بۆ هه‌ر پرسێكى سياسى و ئابوورى ده‌بێت گوێرِايهلَێكى به وه‌فاى ((دگتاتۆره گه‌وره‌كانى)) دهراوسێى خۆيان بن ، ته‌نانه‌ت خيلاف و ناجۆرى و ناكۆكيه سياسيه‌كانى ناوخۆيان له ئامێزى دگتاتۆرى باوك چاره سه‌ر ده‌كه‌ن . بۆيه جارێكى تر دادگاى كوردستان له كه‌يسى شههيدى قهلَهم ((كاوه گه‌رميانى)) هاوشێوه‌ى كه‌يسه‌كانى ((سه‌رده‌شت عوسمان و ، سۆرانى مامه حه‌مه‌و ، ستار عبدالتاهير شه‌ريف)) سه‌لمانديان شكست خواردوو ترين ده‌زگان له كوردستاندا و ، هه‌روه‌ها هه‌رزان ترين كه‌ره‌سته‌ن به ده‌ست حيزب و كۆمهلَێك سياسى مافياو كۆلكه دگتاتۆرهوه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست