هه‌ردی سه‌لاح هه‌ره‌شه له کوردسات ده‌کات له‌سه‌ر کلیپه‌که‌ی موکریان
Friday, 25/12/2009, 12:00
وه‌ک ده‌زانن هه‌ردی سه‌لاح کلیپی تازه‌ی کردوه سیدی تازه‌ی له بلاوکردنه‌وه‌دایه. به‌هه‌مان شێوه‌موکریان ئه‌بوبه‌کر کلیپی تازه‌ی کردوه سیدی تازه‌ی له بلاوکردنه‌وه دایه. به‌لام ئه‌وه‌ی چێگای سه‌رسورمانه هه‌ردی سه‌لاح به ته‌له‌فۆن هه‌ره‌شه له لێژنه‌ی هه‌لسه‌نگاندنی کوردسات ده‌کات که گوایه کلیپه‌که‌ی موکریان زیاتر پێشان ده‌درێت له کلیپه‌که‌ی ئه‌و که‌چی له‌راستی دا کلیپه‌که‌ی موکریان کارێکی ئه‌وه‌نده گرینگی بۆ نه‌کراوه به‌لام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ردی عومه‌ر ده‌رهێنه‌ری کلیپه‌که‌یه حساب بۆ قسه‌ی هه‌ردی سه‌لاح ناکرێت. ئه‌گه‌ر چی کلیپی هه‌ردی سه‌لاح له وولاتی تورکیا کراوه وه ئه‌وانه‌ی هه‌لساون به ئه‌نجامدانی ئه‌م کلیپه بۆ هه‌ردی سه‌لاح تورکن بۆیه زۆر پرۆفیشناله وه‌ک که سیروان ج. ئاماژه‌ی پێ‌کرد. جاله ئاینده ده‌رده‌که‌وێت کاریگه‌ری هه‌ره‌شه‌که له سه‌ر کلیپه‌که. هه‌رچه‌نده من ئاگادارم که موکریان دوو کلیپی هات بۆ کوردسات به‌لام په‌سند نه‌کرا به‌پێچه‌وانه‌وه کلیپه‌کان زۆر کوردی بوون له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش له هه‌موو که‌ناله کوردیه‌کانی تر کلیپه‌کان پێشان دران بگره له که‌نالێکی عه‌ره‌بیش پێشان درا به‌لام له کوردسات په‌سندنه‌کرا بــــــــــۆ؟؟ وایــــه. به‌لام دیاره هه‌ردی سه‌لاح هه‌ر کارێکی گۆرانی یان هه‌ر کارێکی هونه‌ری ئه‌نجام ده‌دات له رێگای چاو سورکردنه‌وه ده‌بێت. وه‌ک ده‌زانین ئه‌و نزیکه له ده‌سه‌لات و هه‌میشه ده‌سته راستی ئه‌وانه به‌لگه‌ش بۆ ئه‌م قسانــــــــه. سوک کردنی کۆمپانیای چوارچرا که ئێستاش عرفان زه‌نگه‌نه داخ له دله وه هه‌روه‌ها له هیچ دونیایه‌ک نه‌زاندراوه راگری کۆلێژێک به‌به‌رشه‌ق بدرێت به‌به‌ر چاوی قوتابیانی کۆلێژ به‌بێ ئه‌وه‌ی بۆ یه‌ک ده‌قیقه‌ش لێپێچانه‌وه له‌گه‌ل هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ هه‌ردی سه‌لاح بکرێ به‌لام خۆده‌بێت موکریان بزانێت له وولاتی ئێمه ده‌بێت زابتی ئاسایش و چه‌کدار و پاسه‌وانداربیت ئه‌وکات ده‌بێت گۆرانی بلێیت. موکریان تۆ کوری فه‌قیر و هه‌ژاریت خۆت مه‌ده داوی هه‌ردی سه‌لاح چونکه ئه‌و............ .!! وه‌ک کارمه‌ندانی کوردسات ئاماژه‌یان به‌وه‌کرد که ئه‌مه بیرورای هه‌لبه‌ست سه‌لاح یش بــوو که ده‌بێت کلیپی براکه‌ی گرنگی زیاتری پێبدرێ چونکه له تورکیا کراوه. به‌لام ئه‌گه‌ر خه‌لک بپرسێ لێیان وا نیشانی ده‌ده‌ن که گوایه ئه‌وان نه‌بوون هه‌ره‌شه‌یان کردوه. نازانن ئه‌مه سالی 2010 یه ناتواندرێ خه‌لک بخه‌له‌تێندرێ وه شته راستیه‌کان هه‌میشه به‌ره‌و راستی ده‌چێت. وا ده‌زانن ئێستاش خه‌لک کراوی خۆی گرتوه با نه‌یبات. ئێوه چه‌واشه‌ی راگری کۆلێژێک و کۆمپانیایه‌کی هونه‌ریتان کرد له‌گه‌ل چه‌ندان شتی تر بۆ شه‌وه سوره‌کانی مه‌سئوله به‌رێزه‌کانمان به‌لام له‌گه‌ل کوردسات چاو سورکردنه‌وه و هه‌ره‌شه کـــــــو جا مه‌رحه‌بــــــــــا ........ .
تێبینی:
مالپه‌ره به‌رێزه‌کان ئه‌م بابه‌ته سه‌رچاوه‌ی گرتوه له لێژنه‌ی هه‌لسه‌نگاندنی کوردسات ه وه
چاو دێرێکی هونه‌ری
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست