له کۆڕه‌وه‌که‌دا فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر ئافره‌تێکی به‌سته‌زمانی کوشت !
Friday, 16/11/2012, 12:00
له رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌دا فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر دیمانه‌یه‌کی له‌گه‌ڵدا کراوه، که تێیدا ده‌ڵێت من له زیندانیش‌دا کاسبکار بووم،
کاک سمکۆ ساحیبقرانیش له کوردستانپۆستدا له‌سه‌ر ئه‌مه‌ی نووسیوه و ره‌خنه و چه‌ند زانیارییه‌کی بۆ ئاشکراکردووین، منیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاتی خۆی پێشمه‌رگه‌یه‌کی لێقه‌وماوی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوبووم، هه‌ندێک زانیاریی ترم له‌و باره‌یه‌وه هه‌یه، ئه‌و زانیارییانه ده‌خه‌مه سه‌ر خه‌رمانی خه‌باتی کاکه فه‌ره‌یدون، تا ئه‌مه‌ش بۆ مێژوو بمێنێته‌وه:
*************
هاوڕێیەکەم ڕۆژێک بەناڕەحەتییه‌وه، هاتە لام تازە لە خەستەخانەیەکی تەبرێزەوە مەرەخەسی وەرگرتبوو قاچێکیان بڕیبۆوە، ئەمە دوای ڕۆژەکانی ئەنفال باس دەکەم ، من لە بانە بووم هاوڕێکەم لە لای باڵخەوە زامار بوو ، هات بۆ لام و چاوەکانی پڕفرمێسک بوو، ووتم چییە بۆ وا بێ تاقه‌تی؟ چی بەمن دەلکرێ بۆت بکەم؟ ووتی نا دوێنی فەرەیدوون عەبدولقادر کۆبونەوەی پێ کردووین لە سەقز لە ئوتێل ئازادی ، پێی وتین: بڕۆن تەسلیم ببنەوە، ئێمە هەر وەک پێشمەرگە حسابتان بۆ دەکەین ، ئێستا لێبووردن دەرچووە، ئەوەی ناڕواتەوه، دەتوانێت بچێت بۆ پاکستان، ئێمە تۆزێ پارەی دەدەینێ ، بڕۆن ئێمە ئیتر ناتوانین مەسولیاتان هەڵگرین . هاوڕێکەم ووتی ئاخر من چۆن بڕۆم و بۆ کوێ بڕۆم بە قاچێکەوە، ئەوە وەفای ئەم سەرکردانەمانە کە خۆیان دەچنە تاران و تەجرید و ژن و ماڵ و منداڵیان لە ڕەفاهێتدایە .
**************
تاڵەبانی فه‌ره‌یدون باش ده‌ناسێت، زۆر جار که باسی فه‌ره‌یدون دێته پێشێ، به که‌سه‌کانی ده‌وروبه‌ری ده‌ڵێت: ئاگاتان له‌خۆتان بێت ئه‌گه‌ر فه‌ره‌یدون جامه‌دانیه‌کی بۆ کڕین وه‌ری نه‌گرن! ئه‌گه‌ر وه‌رتان گرت له‌دوایدا نه‌ک لێتان ده‌سه‌نێته‌وه، به‌ڵکو دێت و به کڵاشه‌کانی خۆشتانه‌وه ده‌تانفرۆشێ. بۆیە دەڵێم فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر باشتر وایه له‌هیچ کون و که له‌به‌ر و به‌رده‌م میدیا و ئه‌م و ئه‌ودا خۆی ده‌رنه‌خات، چونکه ئه‌و تازه به‌ر به‌رقی زه‌مه‌ن که‌وتووه و له ته‌وقی سه‌ریه‌وه هه‌تا بنه‌پێی ڕه‌ش بووه. به واتایه‌کی تر هه‌ر له‌کاری خراپه و ناعه‌داله‌تی و فرت و فێڵه‌وه بیگره ده‌بێ بڵیین جا چی نه‌ماوه نه‌یکات؟
****************
کاتی خۆی ئه‌م زاته کرایه پارێزگاری سلێمانی یه‌که‌مین کاری هه‌ستا و چوو بۆ دوکان بڕیاری دا که ئاوی ده‌ریاچه‌ی دوکان به‌ربدرێته‌وه، کاتێ ئاوی ده‌ریاچه‌که به‌رداریه‌وه ئه‌و زه‌ویانه‌ی چوارده‌وری ده‌ریاچه‌که هه‌مووی بوو بە زه‌وی وشک و برنگ، ئیتر فەرەیدون زوو به‌ڕێکه‌وتنێکی تایبه‌ت هه‌موو ئه‌و زەویانەی فرۆشت به خه‌ڵكی، پاش ئه‌وه‌ی زه‌وییه‌که‌ی ده‌وروبه‌ری دوکانی فرۆشت و پاره‌که‌ی وه‌رگرت، به‌دوای ماوه‌یه‌ک بڕیاری ده‌رکرد که ئاوی ده‌ریاچه‌که بگیرێته‌وه، هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ریاچه‌که پڕ بوه‌وه له ئاو، هه‌موو زه‌ویه‌کان جارێکی تر ئاو دایپۆشین، ئه‌وانه‌ی زه‌ویه‌کانیان کڕی بوو، پاره‌کانیان هه‌موو ئاو بردی. ئه‌مه یه‌کێکه له‌و کاسبیانه‌ی، کە کردویه‌تی، که لە چاوپێکەوتنەکەدا هه‌ر باسی نەکردوە، بۆیە دەبێ زیاتر خۆم ئازار بدەم و ئەوەی لە ژێر بەڕەدایە بیهێنمە سەر بەڕە و ئەم بیره‌وه‌ریه کە زۆر تاڵە باس بکەم .
************
له‌کاتی ڕاپەڕیندا هێزی تاڵانی توانیبویان دوو ئامێری فۆتۆکۆپی نوێی ئه‌و سه‌رده‌مه که تایبه‌ت بوو به‌فۆتۆکۆپی کردنی پاره، خۆ هه‌موو که‌س له بیرێتی کە حاکمانی بەعس خۆیان پارەیان چاپ دەکرد، فه‌ره‌یدون به ناوی یه‌کێتییه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌ر دوو ئامێره‌که‌دا گرت. هه‌ر که کۆڕه‌و ده‌ستی پێ‌کرد هه‌ردوو ئامێره‌که و نیوەی لۆریەک چەک و جبەخانە و ته‌قه‌مه‌نی کێشکرد به‌ره‌و ئێران، له هه‌مووی دڵته‌زێن تر له ڕێگه‌دا به‌لۆریه‌که ئافره‌تێکی کرد به‌ژێره‌وه و کوشتی، به‌بێ ئه‌وه‌ی بۆ ساتێک لۆریه‌که ڕابگرێ هێنده بێ‌ویژدان بوو. ئه‌و ئافره‌ته داماوه فه‌رمانبه‌ری "دائیره‌ی زه‌ریبه‌ی ده‌خلی" سلێمانی بوو له دوایشدا دوو ئامێره‌که و نێو لۆریه چه‌که‌که‌ی به قه‌رارگای ڕه‌مه‌زان فرۆشت، هه‌تا ئێستا که‌سێک پێی نه‌وت ئه‌رێ ئه‌و پاره‌یه‌ت چی لێکرد و هیچ به‌رپرسیارێتیه‌کیشی به‌رامبه‌ر کوشتنی ئه‌و ئافره‌ته به‌سته‌زمانه ده‌رنه‌بڕی، هه‌ر وه‌ک ئاژه‌ڵێکی کردبێت به‌ژێره‌وه.
*************
هه‌رچه‌نده شت زۆره له‌سه‌ر ئه‌م زاته داهێنه‌رێکی باشی داهێنانی سه‌قه‌تی و درۆ و بێویژدانیه پێموایه نووسینێک و دوان به‌رگه‌ی ناگرێ، به که‌ناڵی ئێن ئاڕ تی ده‌ڵیم که ئه‌و پرسیاره‌یان له کاک مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره‌ی ستافی کوردستانپۆست کردووه، ئایا ئه‌م باسه شتی شه‌خسییه و هاتووینه‌ته ناو ژیانی سه‌رکرده و شه‌خسته‌کانه‌وه، ئه‌گه‌ر وایه داوای لێبوردن ده‌که‌م، ده‌نا، بۆ مێژوو چاکه له‌سه‌ر ئه‌م تاوانبار و بێویژدانانه‌ی ده‌سه‌ڵات شته‌کان که روویان داوه وه‌بیریان بهێنینه‌وه با ئه‌مه‌ش بچێته سه‌ر خه‌رمانی خه‌باتی برایانی شۆڕشگێرانی شاخ ده‌ڵیین له‌هیچ باشتره.
جارێکی تر با بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی، که پارێزگاری سلێمانی بوو، به پاره‌ی تاڵانی فرت و فێڵ خانوه‌یه‌کی له ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی دروست کرد. ڕۆژێ هاوڕێیه‌کی نامه‌وێت ناوی ئه‌و که‌سه بهێنم پێی ده‌ڵی: ئه‌رێ فه‌ره‌یدون به‌ڕاستی تۆ پارێزگاری سلێمانیت بۆچی خانوت له ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی دروستکردوه، ده‌کرا تۆ له‌ناو سلێمانیدا بویتایه، ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: کوڕه وازم لێبهێنه شکور له‌دایکی شه‌هید ڕزگارم بوو، هه‌موو ڕۆژێک چه‌ندین دایکی شه‌هید به‌ر ده‌رگام پێده‌گرن داوای یارمه‌تیان لێده‌کردم، نه‌شم ئه‌توانی ده‌ریان بکه‌م، به‌ڵام ئێستا دوور که‌وتوومه‌ته‌وه شکور ناگه نه‌لام ، ئه‌م زاته هێنده بێ‌ویژدان بوو.
**************
له‌و دوایی دوایه‌نه‌شدا خۆی ده‌هێنێته حاڵی حه‌لوه‌لا خه‌ڵکی له جه‌لال تاڵه‌بانی ڕائه‌سپێری که گوایا ئێستا توانای نیه و پێویستی به هاوکارییه. جه‌لال تاڵه‌بانیش ده‌ڵێ: ئه‌وه فه‌ره‌یدونه من ده‌یناسم، هه‌مدیسانه‌وه زیندو بۆته‌وه، بچن چه‌ند دۆلارێک بخه‌نه قوڕگییه‌وه و بزانن له‌وه زیاتر داوای چی ده‌کات و بیده‌نێ، چونکه ئه‌گه‌ر داواکه‌ی جێبه‌جێ نه‌که‌ین ئه‌چێت دوو هێنده زه‌ره‌رێکمان لێده‌دات، به‌ڵام با به‌م ناوه‌دا نه‌یه‌ت، لێمی دوور بخه‌نه‌وه تاقه‌تییم نییه.
ئه‌مه‌ش که‌سابه‌ته‌کانی فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر که ده‌ڵێ که‌سابه‌ت له خوێنمدایه.. ئه‌ی بۆ ناڵێ خیانه‌ت و فرت و فێڵ و بێویژدانی له خوێنمدایه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست