کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پرۆژە بەناو خزمەتگوزاریەكانى شارى كۆیە لەنێوان گەندەڵى بەرپرسان و بەرپرسیاریەتى داواكارى گشتى .

Thursday, 24/06/2010, 12:00


لەشارى كۆیە و لەدواى پرۆسەى ئازادى عیراق چەندپرۆژەیەكى بەناوستراتیژى بۆشارى كۆیە بریارى لێدرا ، كەبەردەوام لەلایەن دەسەلاتەوە وەك بنێشتەخۆشكە دەجوترایەوەو لەبۆنەو هەڵبژاردنەكان بەچاوى خەڵكەكەى دادەدرایەوە وەك ئەوەى خێرى پێبكرێت ،وەداواكارى گشتى نەك بەرۆڵى خۆى هەڵنەستاوە بەڵكو كەسێك ناناسم بەناوى داواكارى گشتى و دادوەرەبەرێزەكان خۆیان بەشێك بوون لەگەندەڵى ،وەماوەیەكە بەرێزێك بۆ كۆیە دانراوە بەناوى داواكارى گشتى كەدڵنیام هەوڵەكانى بستێك لەماڵەكەى دورناكەوێتەوە چونكە تەنها بیەوێت لەموڵكى گشتى بكۆلێتەوە لەجیرانەكەى خۆیەوە دەست پێبكات كەبەرێز(حاكم هیمداد) ە كارى یەك ساڵى دەبێت ،ئەوەى من دەمەوێت بیخەمەرو باسى چەندپرۆژەیەكى بۆدەكەم باداواكارى گشتى لێپێچینەوە لەگەڵ لایەنى پەیوەندیداربكات لەوانە :

1.پرۆژەى مەلەوانگە و یاریگاى (تاهیرتۆفیق) لەنزیك ماڵى داواكارى گشتى كەماوەى زیاتر لە شەش ساڵە تەواونەكراوەو چەند جار تەندەرینى بۆ كراوە .

2.نەخۆشخانەى دایكەشوكریە كەبەنەخۆشخانەى ئازادى ناسراوە بەرامبەر ماڵى داواكارى گشتى كەئێستا كاول كراوە و كراوەبەبارەگاى پێشمەرگە .

3.تونێڵى هەیبەت سوڵتان كەلەپشت ماڵى داواكارى گشتى و كەس نازانێت بۆ راگیراو لێپێچینەوە لەگەڵ كێ كرا.

4.هەردوو شەقامى جود سایدى هەناران وهەرمۆتە.كۆیە بۆماوەى هەشت جار چاك كراونەتەوە ئێستا لەدواهەمین داهێنانى شارەوانى كۆیەلەبرى قیركردن كۆنكریتى قیرەتێك چوەكە دەكەن.

5.مەلەوانگە و هۆڵى داخراوى نەوازد ،چەندساڵەتەواوكراوە بەڵام چ تەواوكردنێك لەكاتى كردنەوەى 13 تەنكەر ئاویان تێكر بۆ بەیانى ببوو بەبیابان .

6.وێستەى گۆرینى كارەباى كۆیە كەتازەدروست كراوە كە برەپارەیەكى بۆ خەرج كراوە كەعەقڵ مەزەندەى ناكات بەڵام لەبێ بەرنامەى ئیدارەى كۆیە كەوتۆتەناوەراستى گەرەكى زانست خوارپەیمانگا.

7.لەناوچەى حەمامۆك بەحیساب ناوچەیەكى گەشتیاری دروست كراوە خۆزگە بەرێز داواكارى گشتى گەشتێكى بۆ ئەم هەوارگەیەبكردایە .

8.لەبنارى باواجى بریاربوو شەقامێكى خاریجى بۆ شارى كۆیە دروست بكرێت بۆئەوەى بارهەڵگرو رێبوارەكان كەبەشارى كۆیە دادەرۆن لەوشەقامەوە رەت ببن كەلە هەیبەسولتانەوە بۆ بازگەى تۆبزاوا بوو بەڵام برەبارەیەكى زۆرى لێ خەرج كراو ئێستا ئاسەواریشى نەماوە .

لۆیە تكا لەبەرێز داواكارى گشتى دەكەم ئەمەبەشێكى كەمەلەبەهەردانى پارەى میللەت و تەخشان كردنى بێتەدەنگ و نەهێلێت ئەو كەسانەى بەرپرسن لە وگەندەڵیانەبدرێنە دادگا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە