وەزیرى داد وەڵامى ئەمانەت پێنیە بۆیە دەبێت بدرێتە دادگا.....
Tuesday, 09/08/2011, 12:00
لە قۆناغى چاك سازى و پاك سازى سەرۆكى هەرێم و قبوڵ نەكردن و بەكۆتا هاتنى گەندەلى و گرێ بەستە نێهنیەكانى دەسەڵات.
ئا لەم سەردەمە كە فەزاى كوردستان ئاسۆى خۆرێكى پاك و ئایندەیەكى باشترى پێوە دیارە , تازە بەتازە وەزیرى داد بەزەقى چاوى سەرۆكى هەرێم دێت و قووتى هاوڵاتى كاسب و ماندو نەناس دەخوات و زەووتى دەكات .
بەپێى ئەو زانیاریانەى كە تا ئێستا ئاشكرابووە , ئەو كێشە گەورەیەكى كە هەموو عەریزە نووسەكانى هەرێمى كوردستان و زۆربەى زۆرى دادنووسە كانى كوردستان بەخۆیەوە دەبینى راستەوخۆ وەزیرى داد و دارو دەستەكەى لێى بەرپرسیارن .
وەك نەریتێكى ئاشكراو بەپێى یاسا و ڕێساكان , هەر پرۆژەیەك لە هەر دەزگایەكى حكومى بێتە ئەنجام دان دەبێت پێشتر ئەم پرۆژەیە دابڕێژرێت و دواتر تاوتۆى ووردى بۆ بكرى لەلایەن شارەزایانى ئەو بوارەى پرۆژەكەى جێبەجێدەكرێ, تا دەكرێ كار بۆ ئەوە دەكرێ پرۆژەكە پووخت دەكرێ بوارى زۆر زۆر تەسك بۆ ئەوە بەجێ دەهێلڕێت كە لە كاتى چونى پرۆەكە بۆ بوارى جێبەجێكردن ئەوكاتە كەم و كورتى بچووكى تیا بەدى بكرێ و چارەسەردەكرێ .
لە پرۆژەیەكى تەم و مژاوى وەزارەتى داد كە لە لایەن وەزیرى داد بڕیارى لەسەر دراوە و لە كەناڵەكانى راگەیاندن بڵاوكرایەوە (پرۆژەى گۆرینى وەرەقەى دادنووس) راگەیەنرا, وە لە 4/8/2011 چووە بوارى جێبەجێكردن .
ئەم پرۆژەیە وەك دەركەوتووە دراوەتە كۆمپانیایەكى زۆر نزیك لە بازنەیى دەرورى وەزیر بەناوى كۆمپانیاى(زەمەن) كە خۆى لە خۆیدا ناوەكەى جێگاى گومانە .
-یەكێك لەو تێبینیانەى كە لە پرۆژە بێ سەروبەرەكەى وەزیرى داد و دارو دەستەكەى ئەوەیە ئایا دەكرێ پێمان بلێ ناوى ئەو كۆمپانیایانە چین كە پێشكەشى ئەم پرۆژەیەیان كردووە؟
-یاخوود بڕى ئەو (كەمكردنەوەیە) چەند بووە كە ئەو كۆمپانیایە بۆى دەرچووە ؟واتا كەمترین نرخ چەند بووە بۆ (مناقێە)كە؟
-یاخوود دەكرێ وەزیرى داد ناوى ئەو لێژنەیەمان بۆ ئاشكرا بكات كە هەستاوون بە ئەنجام دانى ئەم پرۆژەیە لە سەرەتا بۆ كۆتا , مەبەستمان داڕشتن و ووردبینى كردن و دیارى كردنى نرخى كەمكردنەوەكانە ؟
-ئایا وەزیرى داد دەتوانێ پێمان بڵى ئایا ئەم نرخەى ئێستا دانراوە بۆ عەریزە نووسەكان كە (1750هەزار دینارە) لێژنەكە دیارى كردووە یاخوود ئەو كۆمپانیایە؟ ئەگەر لێژنەكەى وەزیرى داد داى ناوە كە هەرچەندە ئەوان دایان نەناوە لەبەر ئەوەى كۆمپانیاكە بە هەموو عەریزە نووسەكانى راگەیاندووە كە هەر هەڵەیەك و دڕاندنێك یاخوود لە ناوچونێك بە هەرهۆیەك ئەوان لێى بەرپرسیار نین , ئەوا چۆن بەگووتەى بەرپرسەكانى وەزارەتى داد دەڵێن كە ئەم وەرەقە تازەیە بۆهاووڵاتیان قازانجە لەبەر ئەوەى پارەى لەوەى دیكە كەمترە ئەوا دەیان توانى ئەوە لە سەر خۆیان فەرز نەكەن كە هەر هەڵەیەك هەبێ عەریزە نووسەكان بەرپرسن و ئەوان هیچ پەیوەندیان پێوە نیە .
-دەكرێ وەزیرى داد پێمان بڵى ئایا كە كاتى خۆى دادوەر بووە , هیچ جار تووشى ئەو حاڵەتە نەبووە كە كەسێك كەسایەتى یەكێكى دیكە هەڵبگرێ واتا(انتحال شخێیە) ؟ ئایا وەزیرى داد بیرى لەوە نەكردۆتەوە كە كە كێشەكە لە تەزوویر كردنى وەرەقە نیە بەڵكو زۆر جار بەڵكو سێ بەشى ساختەكاریەكان پێك دێن لە انتحال شخێیە و تەزویر كردنى ناسنامە و شتى لە و بابەتە .
- وەزیرى داد خۆى باش دەزانێ كارى دادنووسى چۆنە و لەچى پێك دێت بەپێى یاسایی 1977 , ئایا دەكرێ وەزیرى داد نكۆڵى لەوە بكات كە دادنوس دەتوانێ وەرەقەیەكى ئاسایی پەسەند بكات ؟ ئایا وەزیرى داد نازانێ كە دادنووسى كارى پەسەندكردنە و بە بەڵگەنامەكردنى مامەڵەكانە؟ جا لەسەر بەردیش بێت .
- ئایا وەزیرى داد و دارو دەستكانى دەتوانن پێمان بڵێن كە ئاخۆ ئێستا ئەو ئامێرەى كە وەرەقەكە دەپشكنێ لە هەموو دادنووسەكانى هەرێم بەردەستە ؟
- یاخوود تەنها وەك ئاشكرایە و یەكێكەلە هۆكارە ئاشكراكانى بوونى ناڕەزایی لە نێو چینى عەریزە نووسەكان چونكە كۆمپانیا رایگەیاندووە كە لەم قۆناغە ناتوانێ ئامێرەكان دابین بكات .
-دەكرێ وەزیرى داد پێمان بڵى ئایا هۆكارى گۆرینى دادنووسى یەكەمى هەولێر بۆچى دەگەرێنێتەوە ؟ ئایا دانانى كەسێكى نەزان لە جێگاى كەسێك بە قەد هەموو ژیانى لاسارى ئەوەى دانراوە خزمەتى یاسایی نیە ؟ دەبێت كاركردن بەو وەرەقە تازەیە هیچ پەیوەندیەكى لە نیوان وەزیر و كۆمپانیاكە و دادنووسى دانراوە وە نەبێت؟
-ئایا ئەم هەموو پرسیارانە ئەگەر وەڵامى نەبێت حەق نیە وەزیرى داد و دارو دەستەكەى بدرێتە دادگا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست