کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەمشەو لە یادی سەردەشت عوسماندا

Sunday, 06/05/2012, 12:00






دێر وەختێكی شەو جاوم چوە خەو ، لە خورپەی خەوا سەردەشتم بینی كۆڵی نامەو كاغەزی سەرمۆری پێبو ، سەراپای گیانی عارەقی ماندویەتی و شەكەتی ڕێگایەكی سەختی پێوە دیار بوو ، ڕوخساری وەك قەڵەمەكەی خۆی بەهیمەت و بەقیمەت ، دەرونی مڕۆڤی پڕدەكرد لە وتار ، وتاریكی نەوتراو ، وتارێك جەلادەكان لێی دەتۆقین ، چونكە دەیانزانی گەر بێت و ئەم وتارەی بكەوێتە بەردیدەی خوێنەران ئەوەندەی دیكە شەرمەزاری دەكردن ، وتارێك بو ئاغای پیاوكوژەكانی لە بەردەم جەلادەكاندا و جەلادەكانی لەبەردەم ئاغاكەیاندا سوك و ڕیسوا دەكرد ، هات و بەئەسپایی كۆڵە نامەو كاغەزە سەرمۆرەكانی دانا و وتی دوێنێ شەو بەنیاز بوم بڕۆمە خەوی سەرۆَك بەڵام پاسەوانەكانی لەخەویشدا نەیانهێشت تاپێی بڵێم جەنابی سەرۆك ئەمە هەموو نامە و دەنگی دلێری ئەو كەسانەیە كە لە سایەی دەسەڵاتی ئێوەدا كەس نەیزانی چۆنتان فەوتاندن 0
نازانم ئەوان لەخەویشدا لە كاغەز و قەڵەم دەترسن ، بەهەزاران پاسەوانی لە خۆیان ترساو و خۆیان لە قەڵەم ترساویان هەیە ، من دوا خاڵی خۆم لە دوا ڕستەدا داناوە ، نەیانهێشت بڵێم سەرۆك گەر سەرۆكیایەتیت دەوێت ئەوانەی ئێمەیان كوشت كێن ؟ ئایا نازانی ؟ ئەی چۆن دەتوانی دەوڵەتێكی سەربەخۆ بەڕێوەبەریت كە توانای دۆزینەوەی ئەوانەت نییە لە پایتەختەكەی خۆتدا بەڕۆژی ڕۆشن مرۆڤدزی دەكەن ؟ سەرۆك تۆلە كاغەزو قەڵەم دەترسیت كە بەزمانی فیكر لەگەڵتان دەدوێت ، ئیدی چۆن دەڵێیت لە (ئیف شانزەی) مالیكی ناترسم كە تەواوی سەروەت و سامانتان خاپورەكات ، سەرۆك ئەوانەی لە دەورتن ناوێرن پێت بڵێن با من پێت بڵێم لە كێشی سەنگین مەنەوە شتی خراپی لێدەكەوێتەوە ،




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە