زستان وسوتەمەنی ودەسەڵاتی كوردی...
Monday, 16/11/2009, 12:00
مرۆڤێكی خوێندەوار لەكوردوستاندانی یە نەزانێت عێراق خاوەنی چ مەوادێكی خامە و چ سەروەت و سامانێكە بەتایبەتی(نەوت).نەوتیش لەعێراق دا سەرچاوەی بژێوى وڵاتە ،ئەگینا خەڵكى عێراق بەتایبەتی دانیشتوانی هەرێمی كوردوستان هیچ پیشەسازیەكیان لەدەستدا نیە كەسەرچاوەی داهات بێت بۆیان .
عێراق بە كوردوستانیشەوە یەكێ كە لەوڵاتە هەرە لەپێشەكانى فرۆتن وناردنە دەرەوەى نەوت ،وڵاتێكە هیچ لەسەر خاكەكەی ناڕوێت لەبەر زۆرى نەوتى ژێرزەویەكەى ،وڵاتێكە دورنیە ڕۆژێك یەكێك لەشارەكانى بۆنمونە (كەركوك)نەوت لوشى نەدات و بەسەرنشینە كانیەوە نغرۆى نەكات كە ئاگری سەر چاڵە نەوتەكانى بۆ چركە ساتێك نەكوژاونەتەوە ،ئەم وڵاتە كەخەزێنەیەكى زەبەلاحى نەوتەو هەرگیز دواى نایەت ،ئەم وڵاتە بەهەمان شێوە خەزێنەیەكى زەبەلاحى دەسەڵات دارى (خۆماڵى غەیرە) دەسیان بەسەردا گرتوەو ڕۆژئاوایش بە ئارەزوى خۆی بینی پێوە ناوە و تاكە كەسێك نیە لەو با رەیەوە نو كەیەك بكات ،نامەوێت باس لە هەڕاج كردن و تاڵانكردنی نەوتی وڵات بكەم،بەڵام ئەوەى جێگای سەرنجەو دەشێت لەبارەیەوە سەرنج بدەین ،نەبونى وقاتوقڕی نەوتی سوتەمەنی یە بۆ خەڵكی هەرێمى كوردوستان ،ئەم وڵاتە یەكێكە لەو وڵاتانەی كەخاوەنى زۆرترین نەوتی جیهانەو خاوەنى (كەركوكە)كەپاكترین و باشترین ونزیكترین نەوتی هەیەلەڕوی دەرهێنانەوە ،شورەییە ئێستا سەرنشینەكانى ئەم هەرێمە لەسەرشەقامەكاندا بەدەبەی (ساردی-نوشابە-ی ئەفرا)بەنزین ونەوت دەفڕۆشن وبەسەدان ترۆمبیل لەبەردەم بەنزین خانەى دەسەڵات دارەكانداڕیزیان گرتوە و كوچەوكۆڵانێك نابینی بەرمیلەكانی بەخاڵى تێداریز نەكرابێت ومەسعودى بەرزانیش لە پەرلەمانى ئەوروپادا وتی ڕۆژانەسەد هەزار بەرمیل لەبیرەنەوتی زاخۆ دەنێرینە دەرەوە لەگەڵ نەوتى عێراق دا ......هتد،بەڵام سەرنشینەكانی ئەم هەرێمە ساڵانە بەرمیلێك نەوت وەردەگرن لەبەرامبەر (39...)دیناردا بەڕێژە ى فرۆشتن وكڕیار لێكدانەوەی بۆبكەین ئەوا بەرمیلى نەوت لەوڵاتانى كڕیار هەرزانترە تا كوردوستان .
جێگای داخە دەسەڵات دارەكانى ئەم هەرێمە ئەوەندە خوێن ساردو بى خەمن بەرامبەر ئەم تەنگەژە گەورەیە كە وڵاتى كردۆتە بەستەڵەك لەبێ سوتەمەنیداوتاریكستان لەبێكارەبایدا .
پێشینان ڕاستیان وتوە :ماڵمان پڕە لەڕازیانە و بەدلێشە دەمرین .
مەسعودى بەرزانی داوای شەفافیەتی لەدەسەڵاتدارانی عێراق دەكرد ئەمەش بۆچونێكە پێچەوانەی كارەكانی خۆیان كەلەكوردوستاندا ساڵانێكە بەڕێوەی دەبەن
ئێوەی خاوەن دەسەڵات نەخشەى تاریكی و بەستەڵەكتان بۆئێمە كێشا ،بەڵام لەم تاریكی و بەستەڵكە داتابلۆى (فریای ڕاكردن ناكەون)بۆئێوەٍ
دروست دەبێت ئەرسەلان ئێناخ سەعید
هەڵبجەٍىشەهیدٍٍٍ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست