دەسەڵاتی كوردی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لە نیشتمان دەفرۆشێت
Sunday, 19/05/2013, 12:00
كوڕێكم ناوێ شێت بێ بۆ دۆلار
ڕوبكاتە دەرگای پیسی ئیستیعمار
بۆ چڵكاو خواردن بێ بە خزمەتكار
پێكەوە بنێ هەیوان و تەلار
(قانع)
هەراو هۆریاكەی نێوان مالكی دەسەڵاتە حیزبییەكەی كوردستان نەك هەر سەری لە خشەوە دەرنەچو بەڵكو بەرەبەرە بەرەو فرۆشتنی خاكی نیشتیمان زیاتر پێ دادەگرێ ، جاران تاكە كەس بازرگانی نابەجێ و قاچاخچێتی دەكرد بەڵام ئەمڕۆ دەسەڵاتی كوردی كەوتوەتە فرۆشتنی خاكی نیشتمان و هەر جارەو پاساوێكیش بۆ كارە قاچاخچێتی و بازرگانییەكانی خۆی دەهێنێتەوە ، رٍازی بونی دەسەڵاتی یەكیەتی و پارتی بۆمانەوەی هێزەكەی عبدلئەمیر زەیدی و مانەوەی وەك ئۆپەراسیۆنی دیجلە بەرامبەر بە وەرگرتنی چەپكە دۆلار لە خاكی كوردوستاندا جگە لەفرۆشتنی خاكی نیشتیمان هیچێكی دیكەی تیدانییە ، دەسەڵاتی حیزبی یەكیەتی و پارتی لە كوردستان بوەتە سەرچۆپی دەستی هێزی دەرەكی و هەر ڕۆژەو هێزێك هەڵیدەسوڕێنی ، عەمار حەكیم لە هەولێرەوە قسان دەكات و ئۆپەراسیونی دیجلەش لەخاكی نیشتیماندا بە چەپكە دۆلار پێگەدادەكوتێ و جەماوەریش چاوەڕوانی سیاسەتی حەكیمانەی دەسەڵاتی كوردین تا نشتیمان و نەتەوەیەك سەرفەرازبكەن ، دوای قسەكانی حەكیم و ڕازی بونی دەسەڵاتی كوردی بەمانەوەی ئۆپەراسیونی دیجلە بەرامبەر بەدۆلار چ ئومێدیك بەم دەسەڵاتە دەمێنێت ؟ ، بەڵام ڕۆژێك ئەم هەموو خیانەتە نیشتیمانییە بە هێزی گەل ئاشكرادەبێت پاساوە بێ بنەماكان دەردەكەون و دەسەڵاتی گەل بەرپادەبێت و دور نییە خەڵكیش ئێسك و پروسكی خیانەتكاران نەسوتێنی ،
ئەی كوانێ سەركردە تەڵاق خۆر و دۆلار خۆر و چەقۆ كێشەكانتان كەپەلاماری هاوڵاتیانی بێدەسەڵاتیان دەدا لە 17 شوباتدا تا بەرامبەر عەبدولئەمیر ڕاوەستن و وڵاتی لێبكەن بە كونەمشك نەك وەك قومارچیەكی دۆ
ڕاو هەر چاوەڕوانی پارەبن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست