کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كانت و جۆن ڕۆڵس و دەسەڵاتدارەكانی كوردستان

Thursday, 25/08/2011, 12:00






 كانت ساڵی 1724ز لەشاری كوینگسبێرگی ئەڵمانیا لەدایك بوە ،ئەم فەیلەسوفە گەورەیە حەزی لەگەڕان نە بوە تەنهاحەزی لە ئۆقرەگرتن و مانەوەبوە لەشارەكەیدا ،و بەهۆی سەرقاڵبونیشیەوە بەفەلسەفەوە پرۆسەى هاوسەرگیری ئەنجام نەداوە ،ئەم فەیلەسوفەبلیمەتە بێمان دەڵێت (هەركاتێ سنوری عەقڵ كۆتایی هات سنوری ئیمان دەست پێ ئەكات) لێرەدا و لەم ڕستەیەی كانت دا ((كۆتایی هات ،دەست پێ دەكات))وەردەگرین تا لە ئەلمانیای كانتەوەبێینە كوردستان و قسە لە سەر ئەو فۆرمەی كوردستان بكەین تابزانین لێرە دوای ئەوشتەی كۆتایی هات چی دەست پێدەكات .
ئەم ڕستەیەی كانت دێنین وتەرجەمەیەكەینە سەر دەسەڵاتداریەتی كوردستان ، گەورە دەسەڵاتداری وڵات بیردەكاتەوەو ئەزانێت سنوری تەمەنی كۆتایی دێت ،بۆدریژەدان بەودەسەڵاتەی كەتەنهابەخۆی ڕەوای ئەبینێت دێت و دەیبەخشێت بەكوڕ ،برا ،برزا وهتد،یانی لەوشوێنەی دەسەڵاتداری باوك كۆتایی هات دەسەڵاتی كوڕ ،برا ،برازا دەستپێدەكات وهەنگاوەنێت بۆئەو دەسەڵاتە .نەك وەكو ئەوەی كانت بیری لێدەكاتەوە .

بۆنمونە لەكوردستان سەرۆك دەزانێت دەسەڵاتی كۆتایی دێت ،دێت و بۆمانەوەی دەسەڵاتیان كوڕێكی خۆی دەكاتە سەرۆكی ئاژانسى پاراستنى حیزب وبەهەمان سۆنگەی مانەوەی خۆیان ، ئەبێتە سەرۆكی ئاژانسى پارستنی هەرێم ،ئەمەش تەنها بۆپاراستنی حیزبە بەناوی هەرێمەوە نەك پاراستنی هەرێم ئەگەرسەرۆكی پاراستنی هەرێم هەبوایە بكوژەكانی 17/شوباتیان بۆپاراستنی ئارامی هەرێم دەدایە دادگا .
نمونەیەكی دیكەی ئەم دەسەڵاتدارەی پاراستنی هەرێم ئەوەیە بێ دەنگی هەڵەبژێرێت لەكاتی تۆپ بارانەكانی بناری قەندیل دا ،بەڵام لەسەر ڕاپۆرتێكی شەبەكەی خەبەری ئێران لەسەرپەیوەندی نێوان باپیرەی دەسەڵاتداروئیسرایل چەند ڕۆژێك كەناڵەكانی حزب بەتوندی ڕەخنە لە كۆماری ئیسلامی دەگرێت .
لەهەرێمی كوردستان كار پێچەوانە دەبێتەوەو لەم هاوكێشەیەدا باپیرەی دەسەڵاتدار یەكسانە بەهەرێم ومافیها.یاران هەمان كات پیاوەكانی ئەودەسەڵاتەی كەلەسەر بەمیراتی مانەوەی دەسەڵات دەڕوات ،لەدوای قەسابخانەكەی 17ی شوبات دەڵێت ئەوەی دەستمان بۆدرێژكات دەستی دەبڕین ،ئەشێت ئەم دەسەڵات پێدراوە لەم وتەیەی تەنها مەبەستی پاراستنی حیزبەكەی بێت كەدەتوانێت دەستی دەیان و سەدان كەسی لەسەر ببڕێت نەك بەرگری كردن لە هەرێمی كوردستان ،نەك هەڵوێست وەرگرتن بەرامبەر ئەو تۆپباران وبۆردومانانەی ئەكرێتەسەر كوردوستان ،جەنابی خاوەن دەسەڵات جێگای شەرمە بێدەنگ بێدەنگێ دەڕوانیتە پێشێلكاری و شكاندنی سەروەری هەرێم و هێشتاچەقۆی دەست بڕینەكەت لەپشتی كەنودایە ،جێگای شەرمە ،بۆناوخۆو هاوڵاتیان نەشتەرو بۆ دوژمنی خوێن خۆر زمانی گفتوگۆودانیشتن بەكاردێنن،جگە لەوەیش ترسناكی پیاوانی ئەم دەسەڵاتە لەوەدایە مناڵ ئاسا من من و تۆ تۆ لەسەر خاكی نیشتیمانی هەموان ئەكەن،كەئێستا بوەتە جێگای كۆمپانیای گەورە قاچاخچیەكانی نەوت،بوەتە مەیدانی هەڕاج كردنی نەتەوەو نیشتیمان وداڵدەدەری ئەنفالچیەكان .

ترسناكی ئەم دەسەڵاتداریە لەبێ دەنگیەكەیدانیە ترسناكی لەوەدایە خۆیشیان سەرۆكی پاراستنی هەرێمن ،ترسناكی لەوەدایە مرۆڤەكانی نیشتیمان دەكوژن وگوڵبارانی بێگانە ئەكەن ،ترسناكی لەوەدایە تاكەكەس دەبێتە هەرێمێكی مێژویى و جوگرافى وپانتاییەمێژویی و جوگرافیەكەی نیشتیمانیش ئەبێتە سفرەیەكی ڕازاوەی بنەماڵەو خێڵ،ترسناكیەكەی لەوەدایە تەمەنی چەند ملیۆنیك هاوڵاتی دەكەنە قەزاوەگێڕی تاكەكەسێك ، ترسناكیەكەی لەوەدایە تەنانەت نایەت وەك فەلسەفەی بەراگماتی لەپێناو خۆشگوزەرانی زۆرینەی دانیشتواندا كەمینەیەك بكاتە قوربانى، بەڵكو زۆرینەی دانیشتوان نەك دەكاتە قوربانى كەمینە بەڵكو دەیكاتە قوربانی كەمینەیەكی ناوحیزب وخێڵ،بەڵام باش وایە دەسەڵاتدایەتی كوردی جۆنڕۆڵسانە بیربكاتەوە وكاربكات كە ئەڵێََت: (مافی ئێمەنیە قوربانی بەهیچ هاوڵاتیەك بدەین چۆنبێ وچی بێ، بەڵكو هەمو هاوڵاتیەك مافی ژیانێكی ئازادو سەربەخۆو پڕكەرامەتی هەیە چونكە بنەمای دادپەروەری ئەیسەپێنێت بەسەرماندا كەڕێز لەهەمو مرۆڤێك بگرین وكارو خۆراك ودەرمان وشوێنی نیشتەجێ بون بۆخۆی وماڵ ومناڵی دابین بكەین).عالی جەناب دانیشتوانی بناری قەندیلیش هاوڵاتی ئەم نیشتیمانەن پاراستنی ماڵ ومناڵیان ،كەرامەتیان،خۆراك ودەرمانیان،نشینگەوژینگەیان، لە ئەستۆتاندایە.



 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە