کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گفتوگۆی چۆنێتی به‌ره‌وپێشبردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان کراوه‌ وه‌ڵامێک بۆ ئاماده‌بوی کۆبونه‌وه‌که‌‌ی له‌نده‌ن

Tuesday, 22/12/2009, 12:00


به‌رێزێک به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی خۆی ئاشکرا بکات و به‌ناوی ئاماده‌بویه‌کی کۆبونه‌وه‌که‌ی له‌نده‌نه‌وه‌ چه‌ند قسه‌یه‌کی له‌سه‌ر کۆبونه‌وه‌ی چه‌ند رۆژ له‌مه‌و پێشی هه‌ڵسوراوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ به‌ریتانیا بڵاو کردۆته‌وه‌و بێباکانه‌و به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به مسداقیه‌ت و راستگۆیی وته‌کانی خۆی بکات و نه‌زانێت چ مه‌به‌ستێک له‌ وته‌کانیدا هه‌یه‌و کاردانه‌وی وته‌کانی چی ده‌بێت چه‌ند وته‌یه‌کی فرێداوه‌ که‌ به‌راستی منی توشی شۆک کرد.
من وه‌کو ئاماده‌بوی ناو کۆبونه‌وه‌که‌ی له‌نده‌ن که‌ 20/12 له‌ کرۆیدنی خواروی له‌نده‌ن ساز کرا له‌راستیدا سه‌رجه‌م وته‌کانی ئه‌و به‌رێزه‌ ره‌ت ده‌که‌مه‌وه‌، سه‌ره‌تا ئه‌و به‌رێزه‌ به‌ شاردنه‌وه‌ی ناوه‌که‌ی خۆی، خۆی دوچاری گومانگه‌لێک کردووه‌ که‌ ته‌نها ده‌یه‌وێت رارایی و بێئومێدی و بێمتمانه‌ییه‌ک له‌ به‌ریتانیادا دروست بکات. من پێم وایه‌ ئه‌مه‌ش به‌شێکه‌ له‌و هه‌وڵه‌ بێ ئه‌نجامانه‌ی که‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌ ناحه‌زه‌کانی کوردستان گرتویانه‌ته‌ به‌ر بۆ دروستکردنی رارایی و له‌قکردن و بێ هیوابوون له‌م‌ بزوتنه‌وه‌ جه‌ماوه‌ریه‌ که‌ لیستی گۆڕان خوڵقاندویه‌تی، له‌ راستیدا هه‌مو ئه‌و به‌رێزانه‌ی له‌و دانیشتنه‌دا ئاماده‌ بوون به‌ده‌ر له‌رای جیاوازو چه‌ند پێشنیارو میکانیزمێک بۆ چۆنێتی رایی کردنی کاره‌کانی لیستی گۆڕان و خۆ ئاماده‌کردن بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ به‌ریتانیادا تێکرا جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌ره‌وپیشبردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌کرده‌وه‌. چ ئه‌وانه‌ی کۆنه‌ یه‌کێتی و ره‌گ بون و چ ئه‌وانه‌شی لایه‌نێکی ترو چ ئه‌و گه‌نجانه‌شی که‌ سه‌ر به‌ هیچ لایه‌نێک نه‌بون و ته‌نها هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و یه‌کریزی نه‌ته‌وه‌که‌یان کۆی کردبونه‌وه‌، تێکرا یه‌ک ئامانج و یه‌ک خه‌م و یه‌ک هه‌ڵوێست بون، رای جیاواز هه‌بو له‌سه‌ر شێوازی کارکردن که‌ هه‌مومان دابه‌ش بین به‌سه‌ر سێ ناوچه‌دا یان به‌یه‌ک ناوچه‌و له‌یه‌ک بازنه‌دا کار بکه‌ین، ئه‌مه‌ هه‌مو روداوه‌که‌ بوو دواجار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێک که‌وتین که‌ به‌یه‌ک بازنه‌ کاربکه‌ین که‌ خۆی له‌ چه‌ند لیژنه‌یه‌کدا ده‌بینێته‌وه‌و لیژنه‌کانیش پێک هێنران.
کۆبونه‌وکه‌ش به‌ نهێنی نه‌بووه‌ و هه‌مو شاره‌کان ئاگاداربوون به‌ڵام ئه‌و به‌رێزه‌ ئاگاداری ئه‌وه‌ نه‌بووه‌ که‌ له‌ کۆبونه‌وه‌ی پێشوتردا بریار له‌سه‌ر دروستکردنی ئه‌نجومه‌نی شاره‌کان درابوو که‌ دوای پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نه‌کان هه‌ر شاره‌و ته‌نها یه‌ک نوێنه‌ری بنێرێت تا ئه‌نجومه‌نی گشتی دروست بکرێت و بریار له‌سه‌ر شێوازی کارکردن‌ بدرێت نه‌وه‌کو چی خه‌ڵکی گۆڕانخوازه‌ ماندوو بکرێن و بهێنرێنه‌ له‌نده‌ن!
من پێم وانیه‌ ئه‌و به‌رێزانه‌ی که‌ ره‌وتی گۆرینی دیموکراسیشیان دامه‌زراند له‌ پیناو به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی خۆیان له‌ یه‌کێتی جیابوبێتنه‌وه‌، به‌ڵکو ته‌نها ئه‌و خه‌مه‌ نه‌ته‌وه‌ییه گه‌وره‌ ‌بوو که‌ به‌راستی یه‌کێتی و پارتیش نه‌یانتوانیوه‌ هه‌ڵی بگرن و بچنه‌ ژیر باریه‌وه‌ ئێستاش ئه‌و به‌رێزانه‌و سه‌رجه‌م کوردانی تاراوگه‌ ئومێدێکیان به‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان په‌یدا کردووه‌ که‌ ئومیده‌وارین بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ به‌رده‌وامی خۆی تازه‌ بکاته‌وه‌و خۆی و جه‌ماوه‌ره‌که‌شی به‌ ئاقارێکی تردا نه‌بات، وه‌لێ هه‌مومان له‌ بۆسه‌داین و چاوی ره‌خنه‌مان له‌سه‌ریه‌تی.
لیڤه‌رپوڵ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە