بازنەى مەڵبەندى دەربەندیخانى یەكێتى وگەندەڵى (بەشى یەكەم)
Wednesday, 07/03/2012, 12:00
هەرجارە و كەسێك یان مەسولێك مەردان چاوشین:
ئەم مەردانە ماوەیەك پێشمەرگایەتى كردووە ، دوایى لە 88 ەوە كوردستانى جێ هێشتووەو هاتووەتە ئەڵمانیا لەوێ شاگردى پیتزا بووەو بەقودرەتى قادرهێنراوەتەوەو ماوەیەك ماستاوچى بو لە مەتبەخى سیاسى عوسمانى حاجى مەحمود و جلال جەوهەر لە كوتلەى ئەوان بووەو كراوەتە بەرپرسى مەڵبەندى كفرى یەكێتیى لەو شارە چەندین كارى نابەجێى ئەنجامداوە .دواى جیابوونەوەى گۆران 180 درجە بایدایەوە بەلاى كوتلەى بەهێزى گەرمیان عدنانى حمەى میناو جماعەتەكەیداو چەندەها لەگلەگىو ماستاوچێتى بۆ كردن تا كردیانە بەرپرسى مەڵبەندى دەربەندیخان لەم شارەش دەستى كرد بە كوتلەچێتى و هەرچى كارى نابەجێ ونایاسایى هەیە كردى و تا لە دواكاتەكانى تەمەنیدا لە بەرداوێن پیسى ناویان لێ نابوو مەردان چاو................ .ئەم كابرایە لەرێ ى ئیدارەى گشتى یەوە خەریكى كڕینى خەلك و كوتلەگەرییە . لە چەندەها پرۆژەدا شەریكە و خانوویەكى سیاحى لە خۆشترین جێ ى شارى دەربەنیخاندا لە سەر سیروان داگیر كردوە و چەندەها حیمایە ئێسایش حەرەسى خانوەكەین و سەر سیروانیان لە خەڵكى خۆراگرى ئەم شارە خۆشەویستە حەرام كردووە ،چەندەها زەوى باشى لە شارەوانى بۆ حیمایەو كەس و كارى لە دەربەندیخان وەرگرت .لە روداوەكانى 17ى شوبات چەندەها خەڵكى ئەم شارەى راونا وتەقەى لە خەڵك كرد لە هەڵبژاردندا و چەند كەسێكى گوندى قاشتى بریندار كرد .دواى ئەوەى لە دەربەندیخان ناردیان بۆ سلێمانى هێشتا هەر دەستى لە بەرژەوەندیەكانى لەم شارە بەرنەداوە؟!دەربەندیخانیەكان ئەوەندە لە كابرا گەندەڵە پڕن كە دوورنیە رۆژێك پەلامارى بدەن و شاربەدەریان بگەن.
ماوویەتى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست