کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

دادیار: بۆ/ وەزارەتى داد: ئەوەى ئێوە بەرانبەر كۆمەڵێك خەڵك كردوتانە لە زوڵم و نادادپەروەرى خراپترە

پێش سێ ساڵ پێش ئێستا لە هەمان كاتدا جارى تاقیكردنەوە درا بۆ دادوەرو ئەندامى داواكارى گشتى، لە كاتێكدا ئەوانەى داواكاریان بۆ دادوەر پێشكەش كردبوو هەر بە زووى تاقیكردنەوەیان بۆ ئەنجام دراو بەشێكى زۆریان بوون بە دادوەر، كەچى ئەوانەى بۆ ئەندامى داواكارى گشتى خۆیان ناونوس كردبوو بێ ئەوەى هیچ تاوانێكى ئەوانى...

دادیار: ئەدائى ئەنجومەنى دادوەرى و دادگاكان لە دەسەڵاتى جێبەجێكردن خراپترە

هەست كردنى هاوڵاتیان لە وڵاتدا كە قانون سەروەر نیە، دەرگا لە بەردەم پشێوى و پەنا بردن بۆ تۆڵەسەندنەوەو بە دیان شتى ترى لەو جۆرە دەكاتەوە، لە باشوورى كوردستان ئەمرۆ زەمینە لەبارە دادوەرەكان و ئەندامانى داواكارى...

دادیار: لە كاتێكدا توركیا خەڵك زیندانى دەكات لەسەر قسەكردن بە كوردى تاڵەبانى و بەرزانى كورد ناچار دەكەن بە توركمانى وعەرەبى قسە بكات

ئەو كوردایەتییەى بەرزانى و تاڵەبانى چەندین ساڵە بە خەڵكى دەفرۆشن لە درۆ و ساختەكارى هیچى تر نییە، لە لایەكەوە باسى بایەخ دان بە زمانى كوردى دەدەن كەچى ئەوەنەى كۆنە سەرۆك جاشێك خزمەتى ئەو كەسانەیان نەكردووە...

دادیار: ئەگەر وەزیرى ناوخۆو بەرپرسى هاتوچۆى گەرمیان ناتوانن كارمەندەكانیان بپارێزن با دەست لەكار بكێشنەوە.

لەم وڵاتەى ئێمە ئەگەر كەسێك پۆستێكى باڵاى دەست بكەوێت، سەرۆكى هەرێم، ئەنجومەنى وەزیران، وەزیر، دادوەر، ئەندامى داواكارى گشتى، ئەندام پەرلەمان، تەنانەت لەوانەش خوارتر، ئیتر خۆیان بە خوداوەند دەزانن و دەبێت چونە هەر جێگایەك ئەو جێگایە ژیانى تێدا بوەستێت و هەموو خەڵك دەست لەسەر سنگ راوەستن، ئەمانە هەر یەكەو...

دادیار: ئا ئەمە چاكسازییە: تەماشاكەن قۆرخ كارى گەیشتوەتە چى ئاستێك

لەم رۆژانەدا چەند كەسێك بە فەرمانگەكانى وەزارەتى دادا دەسورانەوە بۆ ئەوەى چاویان بە عەریزە نووسەكان بكەوێت و پێیان رابگەیەنن چیتر نابێت ئەو كەلیشانەى بەكارى دێنن كۆپى بكرێت و كۆمپانیایەكى تایبەت هەڵئەسێت بە دابین كردنى ئەو كەلیشانە بۆیان، كەنرخى هەر موعامەلەیەك بە(750) دینار دەدەنە عەریزە نووسەكان. ئەم...

دادیار: دادوەرەكانى گەرمیان نایانەوێت یاسا لەسەر ئەوان جێبەجێبكرێت

چەندین حاڵەت تا ئێستا رووى داوە كێشە لە نێوان دادوەرەكانى گەرمیان و بازگەكان یان نوقتەكانى هاتوچۆ رووى داوە بە هۆى پێبەند نەبوونى دادوەرەكان بە قانونەوە، هەروەها راكێشانى كارەبا بە پێچەوانەى رێنماییەكانى دەوڵەتەوە،...

دادیار: ئا ئەمانەن ئەو دادوەرانەى كە بورهانى رەشەى گوڵە داواى خانوویان بۆ دەكات!.

كاتێك گوێم لە گفتوگۆكانى بوجەى هەرێمى كوردستان دەگرت، زۆر بێ ئومێد بووم بەوەى كە ئەم هەرێمەى ئێمە كە ناوى باشوورى كوردستانە كەسانێك دەیبەن بە ڕێوە كە عەقڵى حزبایەتى تەسك زاڵە بە سەریاندا چى كاربەدەستانى دەسەڵات چى كەسانى سەر بە ئۆپۆزسیۆن، گفتوگۆكان ئەوەندە موزایەدە بوون ئەوەندە غەمى سیستەمێكى تۆكمەو...

دادیار: داواكارى گشتى بە بەستنى كۆنگرە وخەرجكردنى ملیارەها دینار كارا ناكرێت.

وەك و هەمومان دەزانین داواكارى گشتى رۆڵێكى گرنگ دەبینێت لە دیفاع كردن لە مافى گشتى و بەرژەوەندییە باڵاكانى كۆمەڵ، بەڵام لە هەرێمى كوردستان ئەم دەزگا گرنگە وەك و ئەوەیە هەر نەبێت، بێ گومان دەسەڵات لە كوردستاندا بە دوو شێواز ئەم دەزگایەى بێ ئیرادەو بێ كاریگەرى كردووە، ئەم دوو شێوازەش ئەمانەن: 1 ــ شێوازى...

دادیار: پرۆژەى یەكتر سرینەوەى نێوان مەسعودو نەوشێروان كۆتایى بە كامیان دێنێت

لە ساڵى(1994) بوو من گەنجێك بووم تازە كۆلێژى یاسام تەواو كردبوو كۆمەڵێك تموحى گەورەو زەبەلاحم هەبوو بێ گومان لایەنگرێكى تا ڕادەیەك توندرەوەى یەكێتى بووم، زۆر بێ تاقەت دەبووم لەسەر رۆژنامەكانى پارتى هەمووى هەڵدان بوو بەشان و باڵى مەلا مستەفا، گرژى كەوتبووە نێوان پارتى و یەكێتى، رۆژێكیان برادەرانى یەكێتى...

دادیار: پاش ئیسپات بوونى تزویركردنەكەى ئەندامێكى داواكارى گشتى لە دادگا هیچ سزایەك نادرێت

ئەندامێكى داواكارى گشتى لە دهۆك بە ناوى(مێدق) پاش ئەوەى هەڵئەسێت بە تزویركردنى چەند بەڵگەنامەیەك بۆ ئەوەى ماوەى یاسایى پڕ بكاتەوە بۆ وەرگرتنى وەك و ئەندامى داواكارى گشتى و پاشان بە هۆى ئەو تەزویركردنەوە دەبێتە ئەندامى داواكارى گشتى، كاتێك پێى دەزانرێت وەزیرى داد كێشەكەى هەواڵەى لێژنەى كاروبارى داواكارى...

دادیار: دەسەڵاتى دادوەرى لە كوردستاندا لەكاتى حزبى بەعس خراپترە

لەو كاتەوە دەوڵەتى عێراق دروستبووە، لە باشوورى كوردستان نەبێت هیچ دادوەرێك یان ئەندامێكى داواكارى گشتى نەبووە بە ناقانونى دامەزرابێت، بەڵام لە سایەى دەسەڵاتى بنەماڵەو شێخ و موشایەخ و دیوەخان و ڕەشماڵدا چەندین دادوەرو ئەندامى داواكارى گشتى بە ناقانونى دامەزراون، ئەمە جگە لەوەى كۆلێژى یاسا بەتەواوى ڕسوا...

دادیار: بۆ : ئەو دەسەڵاتەى كە لەجیاتى چارەسەرى كێشەكان كوشتنى ڕەخنەگرانى هەڵبژاردووە

ئەرێ ئەندامانى داواكارى گشتى هەر یەكەو مانگانە پێنج ملیۆن دینار لە برى چى وەردەگرن؟؟؟. ئەركەكانى ئەندامى داواكارى گشتى بە پێى یاسا ئەمانەن: 1 ـ بەرزكردنەوەى داوا بە مافى گشتى: واتە ئەگەر...

دادیار: دەنگ بە لیستى گۆڕان بدەن، ئەزانن بۆ؟ ـ دوانزە فەرمانبەرى یاسایى و ئاسایى موچەكەیان ئەوەندەى یەك دادوەرە.

لە یەكێك لە دادگاكاندا لیستى موچەى (12) فەرمەنبەرم بینى كە لە ناویاندا سیانیان یاسایى بوون و سێ ى دیكەشى تێدا بوو یاسایى نەبوون بەڵام هەر یەكەو (20) ساڵ خزمەتى بەسەرەوەى هەبوو، بە هەمویانەوە (12 فەرمانبەرەكە) موچەكەیان ئەوەندەى دادوەرەكە بوو، هەروەها ئەندامێكى داواكارى گشتى كە زۆربەیان گوێیان لە كێشەكانى...

دادیار: حاكم ڕەئوف فاوڵ نییە ئازادو بڵند فاوڵن.

لە سایتى كودستانپۆستى خۆشەویست بابەتێك بڵاوكراوەتەوە كە حاكم رەئوف یەكەم فاوڵى كابینەكەى دكتۆر بەرهەمە، من بەڵگەوە دەیسەلمێنم خەڵكى ناشایستەى ناو وەزارەتى داد لە بابەتى ئازاد و بڵند كە بە واسیتەو لەڕێگاى كۆسرەت و لەو بابەتانەوە گەیشتوونەتە ئەوێ شارەزاییەكى ئەوتۆیان لە قانوندا نییەو شتى وا سەیرو سەمەرەیان...

دادیار: ئەمانەن دادگاو دادوەرەكانتان؟

هەر كاتێك مەسعود قسەدەكات سیستەمى سیاسى و دادوەرى لە دەوڵەتەكانى ئەسكەندەنافیا شەرمەزار دەكات، ئەوەندە باسى سەربەخۆیى یاسا دەكات، یەكێك نەزانێت ئەڵیێ جۆرج مارشاڵى ئەمریكایە، بەهەر حاڵ ئەمەش گەندەڵییەكانى دادوەرەكانى كوردستان: 1 ـ لەیاساو ڕێنماییەكانى هەرێمدا هاتووە، نابێت هیچ كەسێك زیاتر لە جارێك سودمەند...