دادوەرەكانى گەرمیان نایانەوێت یاسا لەسەر ئەوان جێبەجێبكرێت

Friday, 08/07/2011, 12:00




چەندین حاڵەت تا ئێستا رووى داوە كێشە لە نێوان دادوەرەكانى گەرمیان و بازگەكان یان نوقتەكانى هاتوچۆ رووى داوە بە هۆى پێبەند نەبوونى دادوەرەكان بە قانونەوە، هەروەها راكێشانى كارەبا بە پێچەوانەى رێنماییەكانى دەوڵەتەوە، هەروەها تەرك كردنى پاسەوانەكانیان لە ماڵەوە بە موچەى تەواو بێ ئەوەى دەوام بكەن، لەبەر ئەوەى ئەو پاسەوانانە خزمى نزیكى خۆیانن، لێرەدا ئەم پرسیارانە دەكرێت:
ــ ئایا هیچ یاسایەك رێگا دەدات دادوەر پێ بەند نەبێت بە یاساو رێنماییەكانەوە ؟
ـ چەندین ماددە هەیە لە یاسادا رێگا بە هاوڵاتى دەدات سكاڵا لەسەر دادوەر بكات یان لە كێشەكەیدا دادوەرێك رەت بكاتەوە ئەگەر هۆكار هەبوو.
ـ جگە لەمانەش دەبێت دادوەر پێش هەموو كەسێك زیاتر رێز لە یاساو رێنماییەكان بگرێت و ببێتە پێشەنگى كۆمەڵگە بۆ ئەوەى خەڵكى دیكەش پێبەند بن بە یاساو رێنماییەكانەوە.
ئەمەش هەندێك لەو خروقاتانەى كە دادوەرەكان دەیەكەن:
ـ یەكێك لە دادوەرەكان لەسەر ئەوەى رۆن ساید رۆیشتبوو و پۆلیسى هاتوچۆ بە قانون مامەڵەى لە گەڵدا كردبوو، ئەمە بووە هۆى ئەوەى پۆلیسەكە چەند رۆژێك بەند بكرێت لە كاتێكدا هیچ تاوانێكى نەبوو.
ـ ئەندامێكى داواكارى گشتى كە تازە لە بەریتانیا گەرابووەوە لەسەر سەرپێچى رێنماییەكانى هاتوچۆ كێشەى بۆ پۆلیسەكانى هاتوچۆ دروست كرد.
ـ ماوەى چەند مانگێك پێش ئێستا دادوەرێك كاتێك بە سەیارەى تەكسى دەچێت بۆ سلێمانى لە گەڵ سایەقى سەیارەكەدا دەبێتە شەریان لەبەر ئەوەى سایەقەكە پێى وتوە سەیارەكەم تازە كریوە بە توندى لیڤیكسەكەت مەخشێنە دەشبولى سەیارەكەدا.
ـ ئەم رۆژانەش سەرۆكى دادگاى تاوانەكان چەند پۆلیسێكى هاتوچۆ بەند دەكات لەبەر ئەوەى داواى مۆڵەتى لێخورینیان لێكردووە.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە