کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پرۆژەى یەكتر سرینەوەى نێوان مەسعودو نەوشێروان كۆتایى بە كامیان دێنێت

Thursday, 03/03/2011, 12:00


لە ساڵى(1994) بوو من گەنجێك بووم تازە كۆلێژى یاسام تەواو كردبوو كۆمەڵێك تموحى گەورەو زەبەلاحم هەبوو بێ گومان لایەنگرێكى تا ڕادەیەك توندرەوەى یەكێتى بووم، زۆر بێ تاقەت دەبووم لەسەر رۆژنامەكانى پارتى هەمووى هەڵدان بوو بەشان و باڵى مەلا مستەفا، گرژى كەوتبووە نێوان پارتى و یەكێتى، رۆژێكیان برادەرانى یەكێتى كادرێكى پارتیان لە شارەكەمدا بردە دەرەوەى شارو لەسەر جادەیەكى سەرەكى گولەبارانیان كردوو هەر لەوێدا بە جێیان هێشت، لەو كاتەوە منیش یەكێتى و پارتیم بە جێ هێشتووە، مەهانەى یەكێتییەكان ئەوە بوو پارتیش خەڵكى ئەوانى ئاوا كوشتووە، منیش گوتم: سەدام بازۆفتى لەسێدارە دا كە جنسیەى بەریتانى هەبوو، بەڵام بەریتانیا عێراقیەكى لەبەرانبەریدا بەو جۆرە نەكوشت، با ئەوان سەدام بن، بەڵام ئێوە بەریتانیا، بەڵام ئەوەى من لە ساحەكەدا دەمبینى خەڵكێكى هەمەج بوون لەو لۆژیكانە تێنەدەگەیشتن، ئەگەر باسى پارتى بكەیت لەو ناوچانەى كە تەنها بۆ حزبەكەى خۆیان دایانخستووە لە شەڕێكى بەردەوامدان لە گەڵ هەموو حزبەكاندا، لە هەموو ناوچەى بادینان و زۆر شوێنیش لە ناوچەى هەولێر كردویانە بە جێگایەكى داخراوو تەنها بۆ حزبەكەى خۆیان، پارتى زۆر سەركەوتووە لە تۆقاندن لە ڕێگەى شەرى سایكۆلۆژیەوە، بە دەگمەن دەسەڵات هەیە لە دونیادا تا ئەو رادەیە تواناى تۆقاندنى خەڵكى هەبێت، پرۆسەى سرینەوە وداخستنى ناوچەكان لە نێوان یەكێتى و پارتیدا تا ئەمرۆش بەرەوامە، تا ئەو كاتەش گۆڕان دروست بوو نە یەكێتى ونە پارتى نەیاندەتوانى لە ژێر دەسەڵاتى ئەوى تردا خولێكى وەرزشى بكەنەوە، خولەكە تەواو نەدەبوو و تێك دەدرا، هەروەها جارجاریش هەبووە كادرى یەكتریان داپلۆسیوە. بەڵام پاش جیابوونەوەى نەوشیروان لە یەكێتى، ناوچەكانى ژێر دەسەڵاتى یەكێتى كرانەوە تەنانەت بۆ پارتیش، ئەوەى راستى بێت كورد وەتەنى یەكێتى توش گون رەشى خۆى هات، سەركردەكانى یەكێتى بەرانبەرێكیان بۆ دروست بوو تا دوێنى هەندێكیان خاوەن بریار بوون ناو یەكێتیدا جگە لە علاقاتى تایبەتى و برادەرى، بەهەر حاڵ گۆران بووە ئەمرى واقع و چەسپا كە پێم وایە هیچ هێزێك لە دەرەوەى یەكێتى هەروا بە ئاسانى نەیدەتوانى ئەو چەقبەستوەى ناو یەكێتى بشكێنێت. هەر كە گۆران دروست بوو پارتى وەك پیشەى هەمیشەیى بۆ چاوشكاندنى خەڵكى هەڵیكوتایە سەر بارەگاكانیان لە هەولێرو دهۆك بێ ئەوەى هیچ هۆكارێك هەبێت. هەروەها هەڵیانكوتایە سەر ماڵى پاڵێوراوەكانى گۆران و چاوسوركردنەوە لێیان. بەڵام لەسنوورى سلێمانیش پارتى هەروا بێ ئارەق دەرنەچووە، لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراقدا كەژاوەیەكى پارتى بەرباران كرا، هەروەها لەم دوایەشدا وەك و هەموومان دەزانین بارەگاكانى پارتى بەر هێرشى جەماوەر كەوتن و تووشى كێشەى گەورە هاتن لە گەڵ جەماوەردا، كە لە راستیدا دەچێتە قاڵبى سرینەوەى پارتى لە سنوورى سلێمانى كە پێ دەچێت چەند لایەنێك بەشدار بووبێتن تێیدا چونكە پارتى لە ژێر دەسەڵاتى خۆى ئەوە بە هەموو لایەنەكان دەكات.
بەهەر حاڵ دەتوانین بڵێن یەكێتى ئەمرۆ لەوەیە تەنها لە كەركوك نفوزێكى بەرچاوى مابێت ئەگینا ئێستا لایەنێك نییە لە موعادەلەكەدا، ماوەتەوە پارتى و گۆران، كێشەى پارتى لەوەدایە ئەمرۆ كەوتووەتە ملاملانێیەكەوە لە گەڵ كۆمەڵگەى مەدەنیدا نەك لایەنێكى دیاریكراو، بێ گومان ئەمرۆ بێت سبەى سەركەوتن هەر بۆ شەقام و كۆمەڵگەى مەدەنیە، بەڵام لە هەمان كاتدا بروام وایە ئەنجام دانى كارى توندو تیژى لە سلێمانى هەروەها تێكەڵ بوونى نارەزاییەكانى سلێمانى بە كێشەى كەركوك و جولانى عەرەب لەو سنوورە، بە شێوەیەكى گشتى لە قازانجى یەكێتى و پارتى بوو لە كەركەك و هەروەها لە قازانجى پارتى بوو لە هەولێرو دهۆك. بەڵام لە سنوورى سلێمانى گۆران و ئەو دوایى لایەنەكانى ئۆپۆزسیۆن لەوە دەچێت لە ئایندەیەكى نزیدا بە تەواوى كۆنترۆڵى سلێمانى بكەن، لەوەش ناچێت پێشنیارەكەى مەسعود بگاتە ئەنجام لەبەر ئەوەى ئۆپۆزسیۆن بە تایبەت گۆران بە هەڵبژاردنێك ڕازى نابێت لە ژێر لوولەى تفەنگى مەسعودا بەڕێوە بچێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە