پاش ئیسپات بوونى تزویركردنەكەى ئەندامێكى داواكارى گشتى لە دادگا هیچ سزایەك نادرێت

Tuesday, 01/02/2011, 12:00


ئەندامێكى داواكارى گشتى لە دهۆك بە ناوى(مێدق) پاش ئەوەى هەڵئەسێت بە تزویركردنى چەند بەڵگەنامەیەك بۆ ئەوەى ماوەى یاسایى پڕ بكاتەوە بۆ وەرگرتنى وەك و ئەندامى داواكارى گشتى و پاشان بە هۆى ئەو تەزویركردنەوە دەبێتە ئەندامى داواكارى گشتى، كاتێك پێى دەزانرێت وەزیرى داد كێشەكەى هەواڵەى لێژنەى كاروبارى داواكارى گشتى دەكات، ئەو لێژنەیەش هەواڵەى دادوەرى لێكۆڵینەوەى دەكات، لە دادگاى لێكۆڵینەوە تەزویركردنەكەى ساغ دەبێتەوەو لەسەرى ئیسپات دەبێت، بەڵام لە دادگا هیچ سزایەك نادرێت بەو پێیەى لێبوردنى ژمارە (4) ى ساڵى (2007) دەیگرێتەوە و وەك بەرزەكى بانان دەگەڕێتەوە بۆ كارەكەى خۆى. ئەوەى لێرەدا مایەى سەرنجە ئەم دوو خاڵەیە:
1 ـ هەرچەندە ئەو لێبوردنە حاڵەتى وا ناگرێتەوە، ئەگەر بەم پێوەرەى دادگا بێت ئەو چى دزو تەزویرچى و ساختەچى هەیە پێش ئەو لێبوردنە بەر لێبوردن دەكەون و هیچ سزایەك نادرێن.
2 ـ واجبى ژمارە یەكى ئەندامى داواكارى گشتى ئەوەیە كەرامەت و سومعەتى كارەكەى بپارێزێت، بەڵام چى سومعەتێك بۆ داواكارى گشتى دەمێنێتەوە ئەگەر كەسێكى تزویر چى بێت.
شایانى باسى زۆر لە دادوەرەكان و ئەندامانى داواكارى گشتى بەڵگەى تەزویریان خستووەتە ڕوو بۆ حكومەت لە كاتى دامەزراندنیان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە