لە كاتێكدا توركیا خەڵك زیندانى دەكات لەسەر قسەكردن بە كوردى تاڵەبانى و بەرزانى كورد ناچار دەكەن بە توركمانى وعەرەبى قسە بكات

Thursday, 27/10/2011, 12:00




ئەو كوردایەتییەى بەرزانى و تاڵەبانى چەندین ساڵە بە خەڵكى دەفرۆشن لە درۆ و ساختەكارى هیچى تر نییە، لە لایەكەوە باسى بایەخ دان بە زمانى كوردى دەدەن كەچى ئەوەنەى كۆنە سەرۆك جاشێك خزمەتى ئەو كەسانەیان نەكردووە كە داهێنانیان بە زمانى كوردى هەبێت. ئەوەتا لە شارێكى وەك و كفرى بەرپرسى دادگاى كفرى توركمانێكە كە كوردى نازانێت، خەڵكى ئەو شارە ناچار دەبن لەبەردەمى یان بە توركمانى یان بە عەرەبى قسە بكەن یان وەرگێرێك لە گەڵ خۆیاندا ببەن، لە كاتێكدا (98%) ى خەڵكى ئەو شارە كوردن، هەروەها پارێزەرەكان و فەرمانبەرەكانیش ناچار دەبن بە عەرەبى بۆى بنوسن، ئەمە لە كاتێكدا ئەم دادوەرە بە نایاسایى دامەزراوەو دامەزراندنەكەى بە پێچەوانەى دەقێكى زەقى ئەو قانونەیە كە لە پەرلەمانەكەى هەردوو بنەماڵەوە دەرچووە كە جەخت لەسەر ئەوە دەكات، كە دەبێت ئەوەى دەبێتە دادوەر لە هەرێم دەبێت كوردى بە قسەكردن و بە نووسین بە باشى بزانێت، ئەم كابرایە نەك كەسێكى شارەزا نییە بەڵكو هیچ سەلیقەى ئیدارەى دادگاى نیە، بۆ نموونە دادگا بووەتە ژێر كەرەستەى كۆنەوە ناتوانێت چارەسەرێكى بۆ بدۆزێتەوە، هەروەها دادگا چەندین ساڵە كێشەى (wc) هەیە ئەو ناتوانێت چارەسەرى بكات.....................
ئیتر لێرەدا پرسیار دەكەین ئایا جیاوازى لە نێوان شۆڤێنیستەكانى تورك و تاڵەبانى و بەرزانى چییە:؟
لە هەمووشى خراپتر ئێستا لەبەر ئەوەى لادێكان ئیهمال كراون و زۆربەى گوند نشینەكان كراونەتە چەكدار بە هەموو جۆرەكانیەوە، ئێستا خەڵك خێزانى عەرەب دەهێنێتە سەر عەرزو ئاوەكەى، كە ئەمەش وا دەكات منداڵى ئەو خاوەن عەرزانە ببنە شارى و بۆ جارێكى دیكەش ناچنەوە سەر زەویەكانیان و عەرەبەكانیش تێدا دەمێننەوەو لە ئایندەدا گونەكانمان دەبێتە عەرەب و ئەو كاتەش شارەكان قولایى گوند لەدەست دەدەن و كێشەى گەورە دروست دەبێت لەسەر پیناسەى شارەكانیش.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە