کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەسەڵاتى دادوەرى لە كوردستاندا لەكاتى حزبى بەعس خراپترە

Saturday, 08/05/2010, 12:00


لەو كاتەوە دەوڵەتى عێراق دروستبووە، لە باشوورى كوردستان نەبێت هیچ دادوەرێك یان ئەندامێكى داواكارى گشتى نەبووە بە ناقانونى دامەزرابێت، بەڵام لە سایەى دەسەڵاتى بنەماڵەو شێخ و موشایەخ و دیوەخان و ڕەشماڵدا چەندین دادوەرو ئەندامى داواكارى گشتى بە ناقانونى دامەزراون، ئەمە جگە لەوەى كۆلێژى یاسا بەتەواوى ڕسوا كراو چى خوێندكارى فاشلى كۆلێژەكانى دیكە هەیە بە واسیتە چوونە قانون و ئێستا پۆست و پلەو وپایەى باشیان هەیە كە لەكاتى حزبى بەعسدا بەهیچ شێوەیەك هەلى وایان دەست نەدەكەت، لەبەر ئەوەى ئەو كاتە ڕێژەى واسیتە لەبوارى خوێندندا حاڵەتێكى كەم و دەگمەن بوو.
ئەو پارەیەى دانراوە بۆ ئەنجومەنى دادوەرى دادوەرەكان زۆربەى پارەكەیان بۆ خۆیان كردووە بە موچە، بە شێوەیەك موچەى یەك دادوەر یان ئەندامى داواكارى گشتى لە باشورى كوردستان ئەوەندەى موچەى هەندێك لە سەرۆكى هەندێك لە دەوڵەتەكان دەبێت ، بۆیە ناتوانن خزمەتى پێویست بە بینایەى دادگاكان بكەن، هەروەها ناعەدالەتییەكى زۆر هەیە لە نێوان موچەى خودى دادوەرەكان و هەروەها دادوەرەكان و فەرمانبەرەكانى دیكەى دادگاو وەزارەتى داد، كە ئیعترازیش دەكرێت لە جیاتى چارەسەركردن سزا ئامادەیە بە ڕاگواستنى ئەو كەسانەى داواى چارەسەى ئەو ناعەدالەتییە دەكەن، لەكاتێكدا سیستەمى موچە لەكاتى ئەوساى دەوڵەتى عێراقیدا زۆر ڕێك و عادلانە بوو. كە جیاوازییەكى ئەوتۆ نەبوو لە نێوان پلە تایبەتەكان و فەرمانبەرە ئاساییەكانى دیكەدا.
بە نسبەت دەستێوەردان لە دادگا ئەوە دادوەر لە كوردستاندا بە تەلەفونێك كونە مشكى لێ دەبێت بە قەیسەرى و داواكارى گشتیش بوونى هەر زیادەیەو بارە بەسەر سامانى گشتى ئەم وڵاتەوە، ئەمە جگە لەوەى بۆ پلە تایبەتەكان یاسا نییەو بە كەیفى خۆیان دەوام دەكەن، زۆربەى دادوەرەكان و ئەندامانى داواكارى گشتى لە مانگێكدا بەلاى كەمەوە چوار ڕۆژ دەخۆن بێ وەرگرتنى مۆڵەتى ڕەسمى.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە