کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ/ وەزارەتى داد: ئەوەى ئێوە بەرانبەر كۆمەڵێك خەڵك كردوتانە لە زوڵم و نادادپەروەرى خراپترە

Tuesday, 07/08/2012, 12:00


پێش سێ ساڵ پێش ئێستا لە هەمان كاتدا جارى تاقیكردنەوە درا بۆ دادوەرو ئەندامى داواكارى گشتى، لە كاتێكدا ئەوانەى داواكاریان بۆ دادوەر پێشكەش كردبوو هەر بە زووى تاقیكردنەوەیان بۆ ئەنجام دراو بەشێكى زۆریان بوون بە دادوەر، كەچى ئەوانەى بۆ ئەندامى داواكارى گشتى خۆیان ناونوس كردبوو بێ ئەوەى هیچ تاوانێكى ئەوانى تێدا بێت تاقیكردنەوەكەیان بۆ نەكراو هەر مایەوە، پاشان رێگا درا ئەوانەى لە تاقیكردنەوەى دادوەریدا شكەستیان هێنا ئەوانیش ناویان بخرێتە سەر لیستەكە، هەروەها لەم ماوەیەدا رێگا درا بە هەموو ئەو كەسانەى مەرجیان تێدایە داواكارى پێشكەش بكەن بۆ ئەوەى ئەوانیش بخرێنە سەر لیستەكە، ئەو لیستە لەسەرەتادا نزیكەى (200) كەس بوو كەچى ئێستا دەبێتە سەروى(800) كەس، واتە كاتى خۆى ئەگەر تاقیكردنەوە بكرایە مونافەسە لە نێوان (200) كەسدا بوو ، لە بەدبەختى ئەوانەو چەوتى ئەم دەسەڵاتە دەبێت ئێستا مونافەسەى(800) كەس بكەن، ئەمە لە كاتێكدا ئەو دووسەد كەسەى سەرەتا زۆربەیان كاتى خۆى قوتابى زیرەك بوون زۆربەیان موعەدەلى(80) بەسەرەوەیان هێناوە كاتێك چوونەتە كۆلێژ، لەبەر نەبوونى واسیتەو واسیتەكارى نەیانتوانیوە ببنە دادوەر یان ئەندامى داواكارى گشتى، هەوەها زۆربەیان تەمە نیان سەروى چل ساڵەو لە پەیمانگاى دادوەرى قەبوڵ ناكرێن، كەچى ئەوانەى تازە ناویان نوسیوە دەیان فرسەتى دیكەیان لە پێشە، هیوادارم هەرچەندە لەم دەسەڵاتە شتى وا ناوەشێتەوە، ئەو زوڵمە لەسەر ئەو كۆمەڵە خەڵاكە لابدات كە كاتى خۆى تاقیكردنەوەیان بۆ ئەنجام نەدراو مافى خۆیانە قەرەبووى ئەو كەمتەرخەمیەى دەسەڵات بكرێنەوە كە لە كاتى خۆیدا تاقیكردنەوەیان بۆ نەكرا، هیچ نەبێت ناوى ئەو كەسانە لە لستەكە بسرنەوە، كە تەمە نیان لە چل ساڵ كەمترەو هەلى قەبوڵكردنیان لە پەیمانگاى دادوەرى لەبەردەستدایە.هەرچەندە عەدالەت وا دەخوازێت ئەوانەى بۆ خولى دادوەرى پێشوو پەیمانگاى داوەرى تاقیكردنەوەیان ئەنجام دا لەم خولەى ئەندامى داواكارى گشتى ناونوس نەكرێن بۆ ئەوەى هەلەكە یەكسان بێت بۆ ئەوانەى زوڵمیان لێ كراوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە