ئا ئەمە چاكسازییە: تەماشاكەن قۆرخ كارى گەیشتوەتە چى ئاستێك
Thursday, 21/07/2011, 12:00
لەم رۆژانەدا چەند كەسێك بە فەرمانگەكانى وەزارەتى دادا دەسورانەوە بۆ ئەوەى چاویان بە عەریزە نووسەكان بكەوێت و پێیان رابگەیەنن چیتر نابێت ئەو كەلیشانەى بەكارى دێنن كۆپى بكرێت و كۆمپانیایەكى تایبەت هەڵئەسێت بە دابین كردنى ئەو كەلیشانە بۆیان، كەنرخى هەر موعامەلەیەك بە(750) دینار دەدەنە عەریزە نووسەكان.
ئەم كەلیشانە كاتى خۆى حكومەتى عێراقى بە بەلاش دابینى دەكرد لە كاتێكدا دەوڵەت لە حاڵەتى شەردا بوو هەروەها نرخى یەك بەرمیل نەوت(18) دۆلار بوو، بێ گومان ئەمەى وەزارەتى داد دەیكات تەنها رەچاوى خاوەن كۆمپانیایەكى كردووەو دەیەوێت ئەو كۆمپانیایە دەوڵەمەند بكات، پێ دەچێت چەند بەرپرسێكیش لەمە سودمەند بن، ئەگینا ئەمە نانى هەزاران خەڵك دەبرێت كە بژێویان لە سەر دوكانى كۆپى كردنە، بەرژەوەندى ئەو هەزاران كەسە دەخرێتە ژێر پێ لە پێناو تەنها كەسێكدا كە خاوەن كۆمپانیایەكە، ئەمە لە كاتێكدا ئێستا دوكانەكانى كۆپى كردن بە كەمتر لەو نرخە دەیكەن. لە حەقیقەتیشدا حكومەت دەتوانێت (100) دینار زیادە بخاتە سەر رەسمى موعامەلەكان و ئەو كەلیشانە بە بەلاش دابەش بكات. هەرچەندە ئێستاش رەسمى موعامەلە وەردەگیرێت و دەكرێت بە بەلاش ئەو كەلیشانە دابەش بكرێت كە ئەمە لە قازانجى هاوڵاتییە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست