حاكم ڕەئوف فاوڵ نییە ئازادو بڵند فاوڵن.

Friday, 13/11/2009, 12:00


لە سایتى كودستانپۆستى خۆشەویست بابەتێك بڵاوكراوەتەوە كە حاكم رەئوف یەكەم فاوڵى كابینەكەى دكتۆر بەرهەمە، من بەڵگەوە دەیسەلمێنم خەڵكى ناشایستەى ناو وەزارەتى داد لە بابەتى ئازاد و بڵند كە بە واسیتەو لەڕێگاى كۆسرەت و لەو بابەتانەوە گەیشتوونەتە ئەوێ شارەزاییەكى ئەوتۆیان لە قانوندا نییەو شتى وا سەیرو سەمەرەیان كردوو حاكم رەئوف ناحەقى نییە ئەگەر بە فەوزا وەسفى كردبێت، بۆ نموونە ئازاد نووسراوێكى بۆ فەرمانگەكانى دادنوس كردووە تێدا هاتووە ((ئێوە لەمەودوا نابێت كۆمپیالە ڕێك بخەن چونكە ئەوە كارى جێبەجێكارى دادە)), توخوا كاسێك هەڵەى وا بكات شایستەى ئەوەیە پۆلیسێك بێت لەبەردەم وەزارەتى دادا. تا ئێستا پەیمانگاى دادوەرى دانەمەزراوە كە ئەگەر داشمەزرا ئەوە دەبێت وەك ئەوەى بەغداد بە مونافەسە خەڵك وەربگیرێت كەچى هەر لەئێستاوە ئازادو بَڵند وەعد بە ئەم كچ و ئەو كچ ئەدەن كە لەوێ وەریان بگرن، لە ماڵ كۆسرەتدا هەر لە ئێستاوە كورسییەكانى دابەش دەكرێت.
لە(1/3 / 2008) ەوە جار دراوە بۆ دامەزراندى كۆمەڵێك ئەندامى داواكارى گشتى، ئەوە نزیكەى ساڵێكە ئەو خەڵكەیان بەدەمەوە گردووە نە كاتى تاقیكردنەوەكە دیارى دەكەن نە دەڵێن هەڵمانوەشاندوەتەوە، ئەو خەڵكەیان دەستخەڕۆ كرد لە كاتێكدا هاوڕێكانیان ئەوانەى بۆ دادوەر تەقدیمیان كردبوو هەممو شتێكیان تەواو بوو و ژمارەیەكى زۆریان ناویان وەك و دادوەر دەرچوو، لەدەستچونى ئەم هەلە بۆ ئەوانەى كە بۆ داواكارى گشتى تەقدیمیان كردبوو دەكەوێتە ئەستۆى فاروف جەمیل و ئازاد و بڵند.
هیوادارین حاكم رەئوف چەندە بوێرو ئازاو خۆنەویست بوو لە دادگایى كردنى سەدامى دكتاتۆردا ئەوەندەش ئازا بێت بۆ دروستكردنى سیستەم لە هەرێمەدا، ئەگەر بتوانێتیش سنورێك بۆ دەسەڵاتەكانى ئازادو بَڵند دانات چونكە شارەزاییان نییەو شایستەى ئەو پۆستە نین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە