کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەگەر وەزیرى ناوخۆو بەرپرسى هاتوچۆى گەرمیان ناتوانن كارمەندەكانیان بپارێزن با دەست لەكار بكێشنەوە.

Thursday, 28/07/2011, 12:00


لەم وڵاتەى ئێمە ئەگەر كەسێك پۆستێكى باڵاى دەست بكەوێت، سەرۆكى هەرێم، ئەنجومەنى وەزیران، وەزیر، دادوەر، ئەندامى داواكارى گشتى، ئەندام پەرلەمان، تەنانەت لەوانەش خوارتر، ئیتر خۆیان بە خوداوەند دەزانن و دەبێت چونە هەر جێگایەك ئەو جێگایە ژیانى تێدا بوەستێت و هەموو خەڵك دەست لەسەر سنگ راوەستن، ئەمانە هەر یەكەو خۆى لەسەرەوەى هەموو شتێكەوە دەزانێت بە قانونیشەوە، سەیر لەوەدایە هەندێك رۆژنامەنوسیش توشى ئەم جۆرە نەخۆشیە هاتوون، خۆیان بە دەسەڵاتێكى رەها دەزانن بەسەر هەموو دەسەڵاتەكانى تردا، ئەمە بێ گومان لە سەر ئەرزى گەلێكى بێ دەسەڵات روو دەوات كە گەلى كوردە، وەك و مەرە كێوى تەنها جێا سەختەكانى هەیە پێدا هەڵكشێت، كاتێك لە شاشەى تەلەفزیۆن سەردانێكى سەرۆكى ئەمریكام بینى بۆ هۆڵێك كە ئاهەنگى خێزانیى سەربازەكانى تێدا دەكرا بینیم مرۆڤ لەو وڵاتەدا چەند خۆى بە مرۆڤى ئازاد دەبینێت، ئۆباما چووە هۆڵەكەوە كەس لەبەرى هەڵنەسا، دەچووە سەر هەر مێزێك تەنها ئەو كەسە هەڵئەسا كە ئۆباما دەستى بۆ درێژ دەكرد بۆ تەوقەكردن، دەستى بۆ گەنجێك درێژكرد گەنجەكە دانیشتبوو قاچى لەسەر یەك نابوو نە هەڵساو نە قاچیشى لەسەر قاچى داگرد، ئەوە سەرۆكى ئەو دەوڵەتەیە كە دەتوانێت لە ماوەیەكى كەمدا بە دەیان دەوڵەتى وەك ئەوەى عێراقى سەدام حسین بروخێنێت كە ژن و منداڵى ئێمەى لە بیابانەكان زیندەچالً كرد كە ئیًمە تواناى بەرگرى كردنمان نەبوو لە روودانى ئەوە.
بەهەر حاڵ لەم وڵاتەى ئێمە پۆلیسى هاتوچۆ دەبینیت بە هاوین لەبەر ئەو خۆرە گەرمەو لە زستان لەبەر سەرما كارى فەرمانبەرێتى خۆیان ئەنجام دەدەن، دەمیان تەتەڵە دەكات بەكەسێك بڵێن كوا مۆڵەتى لێخورینت نەوەك فس فس پاڵەوانەكانى كورد ئیهانەیان بكەن، هەروەك و ئەوەى ئەم رۆژانە سەرۆكى دادگاى تاوانەكانى گەرمیان حاكم ئەكرەم بە پۆلیسەكانى هاتووچۆى كرد، چەندین جار سجن كراون بێ ئەوەى تاوانیان كردبێت تەنها بە بەرسێك وتویانە سەرپێچیت كردووە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە