لەشارى شەهید (سەردەشت عوسمان) هێمنى بەر لە گەردەلوول بیندرا
Tuesday, 04/01/2011, 12:00
لە كەشێكى هێمنانە كە وەك هێمنى بەر لە گەردەلوولە ،سەرلەبەیانى ئەمرۆ سێشەممە (4/1/2011) ژمارەیەگى بەرچاو لە خەڵكى هەولێر لەبەردەم پاركى شانەدەر كۆبوونەوە و پاشان بە رێپێوان و بەرزكردنەوەى دروشمى (ئێمە خەڵكى هەولێرین ئازادى هەڵدەبژێرین)و (ئازادى ..ئازادى) و (پەرلەكانى كوردستان كوا بەڵێن وپەیمانتان) بەرەو بەردەم پەرلەمان رۆیشتن .
ئەم خۆپێشاندانەى شارى شەهید (سەردەشت عوسمان) بەمەبەستى رێگا گرتنە لە سنورداركردنى ئازادى و چاوخشاندنەوەیە بە یاساى خۆپێشاندان كە سەرۆكى هەرێم واژوى لەسەر كردووە.
جێگاى خۆشحاڵى بوو كە گەنج ،پیر ،ژنان و كچان و قوتابیان لە خۆپێشاندانەكە بەشداریان كردبوو .گەرچى بەبەراەورد بە ژمارەى دانیشتوانى هەولێر(شارى شەهید سەردەشت) و قەبارەى ئەو قوربانیانەى ئەم شارە داویەتى ژمارەى خۆپێشاندەران زۆر نەبوو ،بەڵام ئەگەر ئەوە بزانین كە ئەم خۆپێشاندانە هێمنى بەر لە گەردەلوولە دەبێت هەموو خەڵكى كوردستان خۆشحاڵ بن و خۆشى دەرببڕن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست