حوسنى مبارەك ئامۆژگارى سەدام دەكات بۆ وازهێنان
Monday, 07/02/2011, 12:00
كردار شەرتە ئەمە ئەو رستەیە زۆر جار لێرە و لەوێ گوێبیستى دەبین ،كردارێك واباشە خۆمان پەیرەوى بكەین ئینجا بە خەڵكى دیكە بیڵێین .بەڵام ئەوەى جێگاى سەرسورمان بوو بەلاى منەوە لە گرتەیەكى ڤیدیۆیى (حوسنى مبارەك) دەردەكەوێت كە پێشتر لە ساڵى 2003ئامۆژگارى سەدامى دڕندەى كردووە كە واز لە پۆستەكەى بهێنێت ،كەچى ئێستا گەلى میسرى رژاونە سەر شەقامەكان و داواى كۆچ كردنى دەكەن ،ئەویش وەكو ئەوەى كورسى ئەندامێكى جەستەى خۆى بێت واز لە كورسى ناهێنێت .
باشە ئەگەر گەل ئەم كابرایەى هەڵبژاردووە و بە دكتاتۆرى نەهاتووەتە سەر حوكم ئەى كوا ئەوانەى دەنگیان پێداوە بۆ بەرگرى لێناكەن ؟!!!!!بەڵام قسە هەزارە دوانى بەكارە .
بۆ داواكەى حوسنى مبارەك لە سەدامى دكتاتۆر سەیرى ئەم لینكە بكەن :
http://www.safeshare.tv/v/LfoALcdU-H8
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست