کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا راپەڕینەكان دەگەنە كوردستان

Saturday, 29/01/2011, 12:00




دیموكراتى شتێكى جوانە كاتێك خەڵكى نوێنەرەكانیان هەڵدەبژێرن ،ئەوەى جەماوەریش دووچارى دڵەڕاوكێ و بێزارى دەكات دەركەوتنى سیفات ونیشانەكانى دیكتاتۆریە لە بەرپرسەكانى ووڵات . لەوكاتەش كە سەرۆكى ووڵات خۆى دەكاتە خوا لەسەر خەڵكى و تاكو مردن خۆى بە كورسى دەبەستێتەوە و هەر لەهەمان كاتیش جام و پەرداخى رق وقینەى جەماوەر و بێزاریان دەست بە پڕبوون دەكات .رەنگە ئەم جامەى خەڵكیش ماوەیەكى بووێت تاكو لەسەرى دەرژێت ،بەڵام كە رژا ئەوكات هیچ فیرعەونێك خۆى ناگرێت و تاكە تاكەى جەماوەری ستەم دیدە و هەژار ،(موسا) ئاسا (فیرعەونەكان) لە رووبارەكانى نیل غەرق دەكەن .
راپەرینە جەماوەریەكان لە دژى دەستەڵات بەرهەمى ئەو رێگریەى دەستەڵاتە لە خەڵكى ،كە بوار بە خەڵكى نادات بە ئازادى راوبۆچوونەكانیان دەرببڕن و ئەو فەسادى و هەژارى و بێكاریەیە كە خەڵكى بەدەستیەوە دەناڵێنن ،لە هەمان كاتدا ناشەفافانە مامەلە لەگەڵ (گەل) دەكرێت .كە خەڵكى بێبەشكران لە ئازادى و نانى رۆژانەیان دەست نەكەوت و بێكارى رووى لە زیادبوون كرد ،ئەو هیچ بوارێك نامێنێتەوە و هیچ هەلێك نابینیەوە بۆ بێدەنگ بوونى خەڵكى .هەر ئەمە بوو كە واى لە گەلى توونسى كرد بێدەنگى بشكێنن و لەدواى خۆشیان ئاماژەیەكیان بۆ گەلى میسری و هەموو گەلانى دیكە نارد كە (دەمى راپەرینە ...دەمى راپەرین) .
ئەوەى لە ووڵاتانى عەرەبى دەبیندرێت لە مامەڵەى دەستەڵات لە بەرامبەر هاوڵاتیانیان ،ئەوە لە كوردستانیش چەندین حاڵەتى هاوشێوە دەبیندرێت :
مەحسوبیەت و مەنسوبیەت هەموو جومگەكانى ئەم هەرێمەى كوردستانى گرتووەتەوە .
بێكارى و سەختى ژیان خەڵكانێك ،تەنانەت كار گەیشتوەتە ئەوەى كە خێزانێك (برنجى) فرێدراوى كەسانى دیكەیان هەڵگرتوەتەوە و خواردویانە ،ئەمە لەكاتێكدا لە شەوى سوورى بەرپرسان هەرمەپرسەى چى تیادەگوزرەێت .
دانەمەزراندنى دەرچوانى زانكۆ و پەیمانگاكان ،سورانەوەیان لە نێو بازنەیەكى بۆشى خەیاڵاوى كە جگە لەوە لە چاوەڕوانى بەفیڕۆچوونى تەمەن ژیان دەگوزەرێنن ،لە هەمان كاتدا ژیانیان هاوشێوەى مردنێكى هێواش بەرێدەكەن .
قرۆخ كردنى پارە سامان و داهاتى ئەم خاكە ،كە جگە لە چەند كەسێكى دیاریكراو ئەوانى دیكە بەدیار دزینى سامان و خاك چاو كێك دەنێن .
دەستبەسەرداگرتنى كەرتى ئابوورى ووڵات و كۆمپانیا بازرگانیەكان و پەیوەندى كردن و گەیاندن .
ئایا راپەرینەكان دەگەنە كوردستان ؟ چى رێگرى دەكات لە نەگواستنەوە و نەگەیشتى راپەرینەكان بۆ كوردستان ؟ بە بڕواى من ئێستا بۆنى دوكەڵى ئاگرى راپەڕینى میسرى و تونسى گەیشتوەتە كوردستان،هەرچەند دەتواندرێت جەماوەر هەڵبخەلەتێندرێت و سەركوت بكرێت و رێگاى لێبگیرێت بەڵام ئەوە هەر ماوەیەكە و تووڕەبوونى جەماوەر چەكێكە بەگریكردن لەبەرامبەرى شتێكى مەحاڵە .
هەستان و راپەرینى جەماوەریش گەرچى لەسەرەتادا لەسەرخۆیە و "وەكو هیێمنیەكە كە بەر لە گەردەلوول دەبیندرێت "كەچى كە گەردەلوول هەڵیكرد ئەوا پەتى زۆردارى زۆر بە ئاسانى دەپچرێنێت و گۆڕانكاریش زۆر بە ئاسانى خۆى دەسەپێنێت بەجۆرێك لەوانیە پێشبینى نەركاوبێت .
((هەر كاروانێكیش بڕوانێ بە خۆر ،كەم بێ یان زۆر دەگات بە خۆر))
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە