کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خۆشى وشادى دەرببڕن چونكە خەمەكان گەیشتوونەتە لوتكە...

Saturday, 22/01/2011, 12:00


خۆشى وشادى دەرببڕن چونكە خەمەكان گەیشتوونەتە لوتكە
هیوا قادر زادە
هیچ دوو كەسى عاقل نابێت ناكۆك بن لەسەر دەربڕینى خۆشى و شادى لەبارەى ئەو كەشەى كە ئازادیەكان سنورداردەكات و ئەو كەلەبپچانەى گۆشتى دەستى زیندانیەكان دەبڕێت و ئەو قامچیانەى كە تاكو ئێستاش دواى تێپەڕینى 14 ساڵ ،بەسەر پشتى كەسانى بێتاوان ماون ..ئاخر ئەم هەموو نادادپەروەریە گەیشتووەتە لوتكە ،ئەوەش بزانن هەنگاوى دواى لوتكە دابەزینە بۆیە مەحوى ئاسا پڕ بە گەروو هاوار بكەن :
"تەرەبكەن شوكر زۆرى هێناوە غەم
تـــوقـــع زوالا اژا قـیل تــــــم "
(شادومان بن واشوكر خەم زۆرى هێناوە و گەیشتوەتە رادەى ئەوپەڕى .هەر شتێكیش گەیشتە رادەى ئەوپەرى ،ئەوا نیشانەى تەواوبوونیەتى و دەبێت چاوەڕوانى تەواوبوونى بكرێت).
ئێمە لە چاوەڕوانى لەدایك بوونى دیموكراتیدا تەمەنێكمان بەڕێكرد ،كەچى كە لەدایك بوو نۆبەرەیەكى (نێرەمووك) بوو .لەسەرەوە خۆى بە دیموكراتى نیشان دەدا ،كاتێكیش كە پەشتەماڵى لەسەر لادەدەى پێچەوانەى دیموكراتیە .هەرچەندە بانگەشەش بكرێت بەڵام كە لە واقیعدا شتێكى دیكە ببیندرێت ئێمە چى بكەین ؟
ئەم لەدایك بووە پێویستى بە نەشتەرگەرى هەیە ،ئەم نەشتەرگەریەش هەردەبێت بەلایەنى سوود و قازانجى چینى هەژار و زەحمەتكێش و قوربانیدەران بێت .هەر لە هەمان كاتدا نەشتەرگەریێكە پێویستى بەهەوڵ و ماندوبوون و قوربانیدان هەیە كاتێك دەنگى شەقام كپ بكرێت و خەڵكى بەرۆژى نیوەرۆ لە رفاندنى خۆیان دڵنیا نەبن ،هەر دەبێت دڵنیایى بگەڕێتەوە ئەمەش بەبێ ئازایەتى و جورئەت و ، بەبێ سەندنى مافەكان بەدى نایەت .
هەر (مەحوی) دەڵێت :
"فــەلەك هەرگا كەسێكى هەڵبڕى ،وەقــــتى هیلاكەتیـــە
كەسەر بۆ گەینە پەت بێ ،پێ لە كورسى و ئەسكەمل چ بكا؟! "
(گەردوون كە یەكێكى بەرزكردەوە ،ئەوە بۆ ئەوە بەرزى كردووەتەوە كەبیدا بە زەویدا و هەر بەرزكردنەوەیەكى بە دیمەن نیشانەى دانەواندنێكى راستەقینەیە و،ئەو بەرزكردنەوە بەدیمەنە وەك ئەوە وایە كە پێى بیادەم بنێرێتە سەر كورسى و ئەسكەمل ،بۆ ئەوەى بیكەن بەدارا ،چۆن ئەو پێنانە سەر كورسى و ئەسكەملە بۆ ئەوەیە كە مل بكرێ بە پەتەوە ،ئەمیش بۆ دانەواندنى راستەقینەیە) .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە