کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌ ((چله‌ی ڕۆژنامه‌ نووس سه‌رده‌شت عوسمان)) له‌ شاری ڤانکۆڤه‌ر

Tuesday, 15/06/2010, 12:00



" ماڵی کورد " به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌ ڕۆشنیرو هه‌وادارانی بیری ئازادی ، به‌ یارمه‌تی " کورد تی ڤی" کۆبوونه‌وه‌یه‌کی له‌ هۆڵی ماڵی کورد له‌ شاری ڤانکۆڤه‌ری که‌نه‌دا ساز کرد . شوان چاوشین یه‌کێک له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی ماڵی کورد سه‌ره‌تا به‌ خێرهاتنی ئاماده‌بووانی کرد ، که‌ له‌ نێویاندا مامۆستا " په‌شێو" ی شاعیریش ئاماده‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ ببوو .
قسه‌ که‌رانی ئه‌م دانیشتنه‌ بریتی بوون له‌ :-
1- عه‌بدالله‌ سلێمان (مه‌شخه‌ڵ) شاعیرونووسه‌ر
2- دارا عه‌لی شاعیر
3- خالید عه‌زیزی (دلێر) شاعیرو وه‌رگێڕ
4- ئه‌کره‌م چاوشین هه‌ڵسوڕاوی سیاسی
ته‌وه‌ره‌ی قسه‌و باسه‌کان بریتی بوون له‌ : سوربوون له‌ درێژه‌ پێدانی بزوتنه‌وه‌ی ناڕازایه‌تی دژ به‌ سه‌رکوتی ئازادی سیاسی . به‌رده‌وام بوون له‌ چالاکیه‌کانی دژ به‌ تیرۆری سیاسی به‌ گشتی و تیرۆری ڕۆژنامه‌نووسان به‌تایبه‌تی . ته‌وره‌یه‌کی تری کۆبوونه‌وه‌که‌ بریتی بوو له‌ ئیدانه‌کردنی حوکمی له‌سێداره‌ دانی پێنچ تێکۆشه‌ر ، که‌ له‌سه‌ر بیرباوه‌ری سیاسیان ئاخنرابوونه‌ زیندانه‌کانی ڕژێمی جمهوری ئیسلامی ئێران به‌ ده‌ستی ئه‌م ڕژێمه‌ له‌ مانگی مه‌ی ئیعدام کران .
دوا بڕگه‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ی بریتی بووله‌ بانگه‌وازێکی فه‌رمی ، که ئه‌ندامانی ‌لیژنه‌ی کۆکردنه‌وه‌ی کۆمه‌کی مالی بۆ پڕۆژه‌ی دروست کردنی په‌یکه‌ر بۆ سه‌رده‌شت عوسمان له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ پێشکه‌شیان کردو ئاماده‌بوان کۆمه‌که‌کانیان پێشکه‌شی ئه‌م لیژنه‌یه‌ کرد.

ماڵی کورد له‌ ڤانکۆڤه‌ر،13/06/2010

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە