پارتی ته‌زویر ده‌کات
Sunday, 07/03/2010, 12:00
هه‌واڵ له هه‌ولێره‌وه !
سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵ له هه‌ولێره‌وه ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند ئه‌مڕۆ ڕێکه‌وتی 7/3 گروپێکی تایبه‌ت به پارتی له‌شێوه‌ی ڕێکخراوێکدان نزیکه‌ی چوار پێنج کۆستهریان پێیه و به‌ناو مه‌کته‌به‌کانی بنکه‌ی ده‌نگدان ده‌گه‌ڕێن و به‌شێوه‌ی نا یاسایی ده‌نگ تۆمار ده‌که‌نه‌وه ، به‌شێوه‌ی تایبه‌ت به‌دوا چوونیان بۆ کراوه تا کاتی ئه‌م هه‌وڵه له سێ بنکه‌دا بینراون ، ئه‌و بنکانه‌ش (بنکه‌ی مه‌کته‌بی وان ، بنکه‌ی مه‌کته‌بی شێخ مه‌حمود ، بنکه‌ی مه‌کته‌بی پێشه‌نگ) .
هاوکات لهگهڵئهم هه‌واڵه‌دا تاقمێکی سه‌ر به‌هێزی تایبه‌تی پارت هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌ر بنکه‌ی ده‌نگدانی بنه‌سڵاوه ته‌قه‌یان کردوه به‌سه‌ر خه‌ڵکی دهنگهردا به مه‌به‌ستی بڵاوه پێکردنیان بۆ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆیان جێ به‌جێ بکه‌ن .
له هه‌مان کاتدا ئه‌و سه‌رچاوه هه‌واڵیه ڕایگه‌یاند له هه‌ندێک له بنکه‌کانی ده‌نگدان چاودێره‌کانی لیستی گۆڕان دره‌نگانێک چوه‌نه‌ته شوێنی کاره‌کانیان وه‌ک چاو‌دێر هه‌ندێکیان سه‌عات 9 بۆ 10 سه‌له‌به‌یانی ئاماده‌باشیان هه‌بوه که ده‌بوایه پێش وه‌خت سه‌عات 7 ی سه‌رله‌به‌یانی له‌و شوێنه دیاری کراوانه‌ی خۆیان بونایه یه‌کێک له بنکه‌کان بنکه‌ی بنه‌سڵاوه‌یه . به ئاشکرا له‌و ماوانه‌دا پارتی به‌شێوه‌یه‌کی چڕ له‌و شوێنه‌دا بوه تهزویراتێکی ته‌واویان کردوه . تا ئێستا هۆکاری له‌ده‌ست دانی ئه‌وکاتانه له‌لایه‌ن چاودێره‌کانی گۆڕانه‌وه دیار نیه به‌و هیوایه‌ی به‌رپرسه‌کانی لیستی گۆڕان به دواچونێکی ته‌واوی له‌سه‌ر بکه‌ن .
ڕۆشار 07 / 03 / 2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست