هه‌واڵی هه‌ڵبژاردن له سلێمانی و هه‌ولێره‌وه !
Saturday, 06/03/2010, 12:00
سڵێمانی:
به‌پێ ی ئاماره سه‌ره‌تایی یه‌کانی ده‌نگده‌رانی تایبه‌ت له ڕۆژی 5/3 ده‌رکه‌وتوه له سلێمانی لیستی گۆڕان به ڕێژه‌یه‌کی زۆر له پێش لیستی هاوپهیمانیهوهیه که پێک هاتوه له پارتی و یه‌کێتی ئه‌نجامه‌که‌ش به‌م شێوه‌یه دیاری کراوه لیستی گۆڕان %70 ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ست هێناوه . هه‌ر وه‌ک له نێو شه‌قامه‌کانیشدا به‌و شێوه‌یه باسی لێوه ده‌کرێت ده‌ڵێن له یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌دا لیستی مۆمه‌که گڕه‌که‌ی ئه‌سپه‌که‌ی سوتاند .
هه‌ولێر (1):
له‌هه‌ولێر لیستی هاوپه‌یمانی پارتی و یه‌کێتی له‌یه‌که‌م ده‌سپێکی هه‌ڵبژاردندا تهزویراتێکی زۆریان کردوه ، خه‌ڵکی ده‌نگده‌ریان خستۆته ژێر فشارێکی زۆره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ بده‌ن به لیستی هاوپه‌یمانێتی له‌هه‌مان کاتیش‌دا به ڕوون و ئاشکرا له یه‌کێک له بنکه‌کانی ده‌نگدان زۆرترین ته‌زویر کراوه که ئه‌و بنکه‌یه‌ش بنکه‌ی (دار معهلماتی هه‌ولێره) ڕێژه‌ی ده‌نگده‌ر له‌و بنکه‌یه 700که‌س بوه به‌ڵام ئه‌نجامی ده‌نگده‌ر 1000 که‌س بوه .
هه‌ولێر (2):
له ڕێکه‌وتی 5 / 3 / له یه‌که‌م ده‌ستپێکردنی هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق پارتی له هه‌ولێر له‌به‌ر ده‌م بنکه‌کانی ده‌نگدان بانگێشه‌ی نایاسایی ده‌کات ، له‌یه‌کێک له بنکه‌کاندا بانگێشه‌ی ئاشکرا بۆ یه‌کێک له‌کاندید کراوه‌کانی پارتی ده‌که‌ن هاوکات به‌ڕێز عه‌دنان کۆچه‌ر له‌و شوێنه‌دا ئاماده ده‌بێت وه‌ک چاودێرێکی بێلایه‌ن هه‌ندێک وێنه‌ی ئه‌و شوێنه ده‌گرێت ، له‌لایه‌ن هێزی تایبه‌تی سه‌ربه‌لیوای حه‌ره‌س جمهوری هه‌ڵئه‌کوتنه سه‌ری و به‌شێوه‌یه‌کی زۆرنامرۆییانه ئازاری ده‌ده‌ن و دواجاریش ڕه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێری ده‌که‌ن بۆماوه‌ی چه‌ند کاتژمێرێک ده‌ست به‌سه‌ر ده‌کرێت . پاش ئه‌وه‌ی هه‌ندێک لایه‌نی په‌یوه‌ندی دار ئاگادار ده‌کرێته‌وه ئازاد ده‌کرێت به‌تایبه‌تی قونسڵی به‌ریتانی له‌هه‌ولێر چونکه ئه‌و به‌ڕێزه خاوه‌نی ناسنامه‌ی به‌ریتانیه و هه‌ڵسوڕاوێکی چالاکی نێو ڕه‌وه‌ندی کوردیه له به‌ریتانیا .
ڕۆشار
6 /3/ 10
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست