کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ به‌ڵگه‌وه‌ حکومه‌تی عێڕاق جارێکی تر ئه‌نفالی کوردی ده‌ست پێکردۆته‌وه‌

Friday, 01/01/2010, 12:00


پرسیار له‌مه‌دایه‌ کێ له‌م تاوانه‌ به‌رپرسه‌ ؟
کورد به‌ چه‌کی کوردبون بێئاگا جینۆسایدی کوردبونی خۆی ده‌کات !
به‌پێ ی هه‌واڵێکی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق که له‌ میدیاکاندا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ ‌ له‌زاری (ڕیاز فاخر هاشمی) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی پلاندانان و گه‌شه‌سه‌ندنی وه‌زاره‌تی عێراق که‌ له‌ ڕونکردنه‌وه‌که‌دا هاتوه‌ ده‌ڵێت : ناوی (524) هه‌زار که‌س له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی سڕاوه‌ته‌وه‌ . گویا سڕینه‌وه‌ی ئه‌و ناوانه‌ له‌به‌ر هۆکاری .... مردن و کۆچ کردن و ساخته‌کاری و دوباره‌بونه‌وه‌ی ناوه‌کانیان ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌ ماوه‌ی یه‌ک ساڵدا واته‌ له‌ساڵی 2009 دا ئه‌نجام دراوه‌ .
ئه‌م ڕونکردنه‌وه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق بوه‌ جێ ی سه‌رنجم منیش پێم باش بو ڕونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌و ڕونکردنه‌وه‌یه‌ بده‌م . به‌ڵام بۆ ڕونکردنه‌وه‌که‌م ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ ساڵ نیوێک له‌مه‌وبه‌ر .
له‌به‌رواری 5 / 7 / 2008 بابه‌ته‌ هه‌واڵێکم له‌ کوردستانپۆستدا بڵاو کرده‌وه‌ که‌ له‌سه‌رچاوه‌ی تایبه‌ته‌وه‌ ده‌ستم که‌وتبو ، له‌ ژێر ناونیشانی (پلانێک بۆ ته‌عریب کردنی گه‌رمیان) هه‌ر له‌میانه‌ی بابه‌ته‌که‌مدا به‌ ئاشکرا ڕونم کردۆته‌وه‌ که‌ چۆن پلانێکی داڕێژراو له‌ مه‌رکه‌زی به‌غاوه‌ له‌ ئارادایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان و زۆرینه‌ی دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌ کوردیانه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێم که‌ نزیکن له‌ ناوچه‌ سنوریه‌ عه‌ره‌ب نیشینه‌کان فریویان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نفوسه‌کانیان بگۆڕن بۆ سه‌رناوچه‌ عه‌ره‌بیه‌کان . خوێنه‌ری خۆشه‌ویستیش ده‌توانێت ئه‌و هه‌واڵه‌ له‌و به‌رواره‌دا بخوێنێته‌وه‌ له‌ خواره‌وه‌ لینکه‌که‌ی داده‌نێم .
ئێستاش هاوکات پاش ساڵ ونیوێک ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد ده‌ڵێن له‌ به‌غاوه‌ فێڵ له‌ کورد کراوه‌ ڕێژه‌ی کورسی بۆ کورد که‌م کراوه‌ .
لێره‌دا منیش ده‌ڵێم : ڕاسته‌ ئه‌و کورسی که‌م کردنه‌ هینی ئێستا نیه‌و مێژوه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و پلانه‌ی که‌ ساڵ و نیوێک له‌مه‌وبه‌ر له‌ لایه‌ن خودی مالیکیه‌وه‌ داڕێژابو بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵکی نفوسه‌کانیان بگۆڕنه‌ سه‌رناوچه‌ عه‌ره‌بیه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ڕۆژێکی وه‌ک ئه‌مڕۆدا سودیان لێوه‌ربگرن و هه‌ر له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه‌ جێ پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کورد له‌ به‌غا لاواز بکه‌ن . ئه‌وان لایان ئاشکرا بوه‌ که‌ ده‌توانن له‌ ڕێ ی ده‌نگدانه‌وه‌ کورسیه‌کانی کورد له‌ به‌غا که‌م بکه‌نه‌وه‌ ..... (چونکه‌ ده‌نگدان له‌ ڕێ ی پسۆڵه‌ی خۆراکه‌وه‌ ده‌کرێت که‌ ئه‌وه‌ش وه‌زاره‌تی بازرگانی لێ ی به‌رپرسه‌) . واته‌ ئه‌گه‌ر نفوسی هه‌ر که‌سێک بگۆڕدرێت بۆ هه‌ر ناوچه‌یه‌کی تر . پسۆڵه‌ی خۆراکیشی هه‌ر له‌وێ ده‌بێت و له‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌ سه‌رژمێر ده‌کرێت . که‌واته‌ لێره‌دا خوا ده‌زانێت چه‌ندین خێزانی کوردی نفوسه‌کانیان گۆڕیوه‌ بۆ سه‌ر نفوسی ناوچه‌ عه‌ره‌بیه‌کان ، وه‌ له‌م ئاماره‌شدا که‌ ئاماژه‌ی پێده‌م به‌ ئاشکرا دیاره‌ که‌ خێزانێکی زۆری کوردی نفوسی خۆیان گۆڕیوه‌ . ئه‌گه‌ر ئه‌و ناوانه‌شیان له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی دوباره‌ بێته‌وه‌ له‌سه‌ر ناوچه‌ کوردیه‌کان ئه‌وا به‌ر ئه‌و سڕینه‌وه‌یه‌ ده‌که‌ون که‌ (ڕیاز فاخر هاشمی) ئاماژه‌ی پێداوه‌ وه‌ ته‌نهاش ئه‌گه‌ر ناویان له‌ سه‌ر نفوسی ناوچه‌کوردیه‌کاندا مابێت ده‌یان سڕنه‌وه‌ . فه‌رمون بۆ ئه‌م ئاماره‌ .
(1) له‌ موسڵ له‌ 19 کورسیه‌وه‌ زیادی کردوه‌ بۆ 31 کورسی . واته‌ ئایا ڕاسته‌ 12 کورسی له‌ شارێکی وه‌ک موسڵ زیادی کردبێت به‌مه‌رجێک ئه‌و شاره‌ له‌ ڕوی ئاسایشه‌وه‌ کێشه‌ی هه‌بوه‌ . که‌واته‌ ده‌شێت خێزانێکی کوردی زۆر نفوسیان گۆڕیبێته‌ سه‌رموسڵ .
(2) سه‌ڵاحه‌دین له‌ 8 کورسیه‌وه‌ بۆته‌ 12 کورسی واته‌ 4 کورسی زیادی کردوه‌ که‌ به‌ئاشکرا زۆرینه‌ی خه‌ڵکی سه‌ڵاحه‌دین به‌ره‌و ناوچه‌کانی خواروی عێراق کۆچیان کردوه‌ له‌ ڕوی نفوسه‌وه‌ نابێت ئه‌و ڕێژه‌ زیاده‌ی هه‌بێت .
(3) دیاله‌ 10 کورسی بۆته‌ 13 کورسی 3 کورسی زیادی کردوه‌ .
(4) که‌رکوک 9 کورسی بوه‌ به‌ 12 کورسی ، 3 کورسی زیادی کردوه‌ به‌ڵام پرسیار لێره‌دایه‌ ئایا له‌و ماوانه‌دا کورد توانیویه‌تی بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ که‌رکوک تا له‌و 3 کورسیه‌ هاوبه‌ش بێت یاخود هه‌ر 3 کورسیه‌که‌ بۆ عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کان زیادی کردوه‌ .
(5) به‌غا له‌ 59 کورسیه‌وه‌ بۆته‌ 68 کورسی .
(6) سلێمانی 15 کورسی به‌ 15 کورسی هیچ زیادی نه‌کردوه‌ به‌پێ ی ئاماری به‌رچاویش ته‌نها له‌ ساڵی 2009 دا 19 هه‌زار منداڵ له‌دایک بوه‌ ، هه‌ولێر 13 کورسی بوه‌ 14 کورسی واته‌ 1 کورسی زیادی کردوه‌ .
هه‌تا ئێره‌ من نازانم ئایا ؟ ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد تا چه‌نده‌ ده‌توانن داکۆکی له‌و ناحه‌قیه‌ گه‌وره‌یه‌ بکه‌ن ه‌ ده‌رهه‌ق به‌کورد کراوه‌ ، هه‌ڵبه‌ته‌ دیاره‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غا به‌ پشت ئه‌ستوری ده‌ستور و یاسا ئه‌م کاره‌یان ئه‌نجام داوه‌ و سڵی لێناکه‌نه‌وه‌ هه‌ر خودی ئه‌و ده‌ستورو یاسایه‌ش له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی کورده‌وه‌ شه‌رعیه‌تی پێدراوه‌ .
به‌ڵام هیچ یاسایه‌ک نیه‌ بتوانێت داکۆکی له‌ مالیکی بکات بۆ ئه‌م کاره‌ی که‌ ئه‌نجامی داوه‌ پێویستیشه‌ به‌زوترین کات هه‌وڵبدرێت بدرێته‌ دادگاو له‌ دادگای نێو ده‌وڵه‌تیش شکات لێبکرێت . ئه‌م کاره‌ی مالیکی به‌پێ ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی به‌ جینۆساید له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت ، چونکه‌ ئه‌مه‌ش پاکتاوکردنی ڕه‌گه‌زه‌ ، جۆرێکه‌ له‌ ناوبردنی به‌کۆمه‌ڵ . ڕه‌گه‌ز گۆڕین به‌کۆمه‌ڵ تاوانێکی زۆر گه‌وره‌یه‌ . نابێت کورد به‌هیچ جۆرێک له‌مه‌ بێده‌نگ بێت . هه‌رچ زوه‌ ئیمزا کۆ بکرێته‌وه‌ بۆ دادگایی کردنی مالیکی.

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=8a6d74b4

ڕۆشار 1 / 1 / 2010

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە