ئاگاداریی بۆ ئه‌وانه‌ی، که خۆیان ئاماده‌کردووه ده‌نگ بده‌ن!
Friday, 29/01/2010, 12:00
من پێم وایه کۆمسێونی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان په‌نایان بردۆته به‌ر فرت و فێل له به‌رابه‌ر کورد . یه‌کێک له‌و فرت وفێڵانهی که به‌کاریان هێناوه له دانانی ژماره‌ی قهوارهکاندایه که ده‌بوایه چاودێره کورده‌کانی به‌غا زۆر وورد بینانه مامه‌ڵه‌یان کردایه .
بۆ نمونه :
سه‌ره‌جه‌م بۆ کورده‌کان ژماره‌ی قه‌واره‌کانیان به ژماره
سێ ده‌ستیان پێکردوه ، ئه‌م ژماره‌یه له کوردی‌دا به جیاواز ده‌نووسرێت .... واته له عه‌ره‌بیدا به دوو چوکڵه ده‌نووسرێت . له کوردی‌دا به یه‌ک چوکڵه ده‌نووسرێت
دوو . له کاتێکدا که به‌یه‌ک چوکڵهش ده‌نووسرێت له عه‌ره‌بدا ده‌بێت به ژماره
دوو ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ سهرلێک تێکچوونی ده‌نگده‌ره کورده‌کانه، که لێیان تێکبچێت و ده‌نگ به لیستی عه‌ره‌به‌کان بده‌ن.
ده‌نا ئه‌گه‌ر ئه‌مه وانیه بۆ له کۆی
نۆ ژماره ته‌نها ژماره
سێ دیاری کراوه چونکه ئه‌وان ده‌زانن ته‌نها ژماره‌ی
دوو شێواز خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت هه‌ر وه‌ک ئه‌م ژمارانه‌ی خواره‌وه:
له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌گه‌ر ده‌نگده‌ری کورد زۆر ووریا نه‌بێت توشی هه‌ڵه‌یه‌کی زۆر ده‌بێت چونکه له‌کاتی نووسینی ژماره سێ به‌یه‌ک چوکڵه لای عه‌ره‌به‌کان ده‌بێت به ژماره دوو . بۆیه لێره‌دا ئه‌مه ئه‌رکی چاودێره کورده‌کانی کۆمسێونی باڵا بوو ، ده‌بوایه رێ یان نه‌دایه ئه‌و ژماره‌یه دیاری بکرایه بگۆڕدرایه به ژماره‌یه‌ک که به دوو شێواز خوێندنه‌وه‌ی بۆ نه‌کرایه . هه‌ر بۆ زانیاریش سه‌رجه‌م ژماره‌ی قه‌واره‌کان له سێ سه‌ده‌کانه‌وه ده‌ستی پێکردوه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست