منیش دەنگی خۆم دەخەمە پاڵ دەنگی سەباحی عەلی قارەمان !
Thursday, 08/10/2009, 12:00
ئیتر ناکرێت ئیرادەی زەوتکراوی نوێخوازی حەقیقی لە دیوێکی تری تەقلیدکردنی دروشمی بەنجاوی فرت و فێڵ و خڵافاندن ، لەبازنەیەکی ژەنگەڵی تری بە کۆیلە کردن توند بکرێتەوە و لەژێر پەستانی ناعەدالەتیەکی تردا جارێکی تر بپەستێتەوە . بە پەیڤی هەڵخەڵەتاندنی (جارێ هەروادەبێ و هێشتا نوێ یەوە ئەمە شەپۆلەو ، پشوی دەوێت ، کاروانی درێژخایەنەو ، قەیناکە مناڵانە) کلاسیکیەکە کۆنە تۆز لێ نیشتوەکە لە خشتە ببرێت . ڕێگەی پان وخێراش بۆ کۆمەڵێک کەسی یەقەوە بووی بێ کەفائەتی بەجێماوی ناوی گەندەڵی لە ناو حزبە ئێکسپایەرەکەی پێشویاندا بکرێتەوە کە بەناوی ڕیفۆرمخوازەوە سنگی تێکشکاویان بەرزبکەنەوە و ئەوانەی پێیەکیان لەمبەرو پێیەکەی تریان لەو بەرە بەبێ ڕەچاوکردنی هیچ شتێکیش نەشیاو ترین ئەخلاقیەتی مرۆڤایەتیان تیا سەرهەڵبدات لە پێناوی فرسەت هێنانی خۆ بردنەوە پێشەوە و خۆ بەشت زانین . لەژێر پەردەی تاریکی ترس و نهێنیەکاندا پلانی تێکشانی گۆڕانخوازانی حەقیقی داڕێژن . سنوور ببەزێنن تا ڕادەی ئەوەی کە پەلاماری پریڤاتی کەسانی بەڕێز بدەن .
دەمێکە ووتومە گۆڕانکاری بە سێ شت ناکرێت (درۆزن ... ترسنۆک .... ئینتهازی ...)
بۆیە بەو پەڕی قەناعەتەوە دەڵێم منیش دەنگی خۆم دەخەمە پاڵ دەنگی بەڕێز (سەباحی عەلی قارەمان) و چوار هاوەڵە بوێرەکانی تری و داواش لە هەموو هاوەڵ و دۆستان و هاوکارانیشم دەکەم هەمان هەڵوێستیان هەبێت و سەربەخۆیی خۆیان بۆ گۆڕانی نوێخوازی حەقیقی بپارێزن و ئەو ڕێگەیە بۆ ئەو ڕیفۆرم خوازە ئێکسپایەرانە بکەنەوە تا بزانین چیان پێدەکرێت و کێیان لەدەور کۆدەبێتەوە ئەو وەجهانەی ئەوان دەیانەوێت کێن و چەندەش ڕاستگۆن . وە ئێمە ڕاستگۆین لەگەڵ بەڵێنەکانماندا . بەڵێن دەدەین تەسلیم نابین و هەر چەکوش بەدەست دەبین . بەڵام مەرجیشە ئیتر هەندێ لە جورئەت و ڕاستگۆیی و پاکی ئەوانیش ببینین . ئەمە جارێ بروسکەی کورتە پەیامێکمە .
ئەم پەیامەشم بۆ ئەو پێنج بەڕێزە . بە هەموو جۆرێک لەگەڵتانم لە ووڵاتی گورگان بەجێتان ناهێڵم من ئێوە بە پێشەنگ و ڕابەری خۆم دەزانم . سەلامەتی پەنجەیەکی بوێری ئێوە بە هەموو ڕیفۆرمخوازان نادەم . کە ئەمە هەڵوێستی دەیان کەسە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست