ڕیفۆرمه‌کانی ناو به‌ره‌ی گۆڕان و بوودهڵهکانی ناو یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان
Monday, 21/09/2009, 12:00
ماوه‌یه‌که له ناو کۆڕ و سمیناره‌کانی به‌ره‌ی گۆڕاندا و به ته‌له‌فۆن و به‌نهێنی و به ئاشکرا ناووناتۆره له هه‌ڵسوڕاوان و شۆڕشگێرانی گۆڕانخوازان ده‌نرێت، به‌ڵام بێ ئاگا له هه‌وڵ و کۆششه‌کانی ئه‌و چالاکه‌وانانه. ئه‌وانه‌ی به شه‌و و به‌ڕۆژ بێ پسانه‌وه ته‌واوی کاته‌کانی خۆیان ته‌رخان کرد بۆ گۆڕانکاری له کوردستاندا.
گۆڕان خوازه‌کانی ناو گه‌لی کورد له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوون به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوی گۆڕانخوازی به‌رهه‌م بهێنن، که بتوانێت هه‌م بۆشایی سیاسیی کوردستان پڕ بکاته‌وه و هه‌م بتوانێت پاڵێك به ڕه‌وتی به‌ره‌وپێشچونی بیرکردنه‌وه‌ی تاکی کوردیه‌وه بنێت، تاکو بتوانێت گۆڕانکاری له ئه‌دای بیرکردنه‌وه‌ی تاکی کوردی‌دا بکات.
گۆڕانخوازه‌کانی ناو به‌ره‌ی گۆڕان ته‌نها و ته‌نها ئه‌ندامانی ناو ڕیزه‌کانی ڕێکخستنی یه‌که‌ێتی نیشتیمانی کوردستان نه‌بون، به‌ڵکو هه‌مو ئه‌و چالاکوانانه بون که ده‌یانویست ئاراسته‌ی بیرکردنه‌وه و سیاسه‌تی گه‌لی کورد به‌ره و ئاقاری سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی و عه‌داله‌تی کۆمەڵایەتی به‌رن.
به‌داخه‌وه ئێستا جنێوفرۆشه کۆنه‌کانی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و ئه‌و که‌سانه‌ی که ناخیان پڕه له سڵه‌مینه‌وه که‌وتونه‌ته توانج فڕێدان و ناو و ناتۆره دروستکردن بۆ چالاکوانانی گۆڕانخواز. لێره‌شه‌وه ده‌یانه‌وێت به فرسه‌تێکی بودهڵانهوه له‌م ماراسۆنه پێش ماندوونەناسەکان بکه‌ون و وه‌کو پێشڕه‌وێك خۆیان نیشان بده‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه شهکوش ئاسا و ئاگرینهدا مه‌حاڵه بۆیان بچێته سه‌ر.
ده‌شێت له هه‌مان کاتدا ئێمه هه‌ندێك کاتیان بده‌ینێ تاکو به‌خۆیاندا بچنه‌وه و شێوه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی خۆیان لە تەقلیدکردنەوەی سەیدە کۆنەکانیان بگۆڕن، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نیه که ئێمه بێده‌نگ بین لێیان، هیواداریشین له‌م بروسکه‌یه‌ی ئێمه به‌ته‌واوی تێبگه‌ن، چونکە ئێمه خواستی به‌رکه‌وتنی ئه‌وانمان نییه بەو هیوایەشین کە نەکەونە نێوەند زۆمی بروسکه‌ی هه‌وره‌تریشقه‌ی ڕقی گۆڕانخوازان.
لەناو بەرەی گۆڕانخوازانا سێ دیدگای جیاواز هەن .
یەکەمیان دەیانەوێت بەرەی گۆڕان بەرەو حزبێکی ڕادیکالی پێشکەوتنخواز بەرن . ئەمانە نوێنەرەکانی شۆڕشی پرتەقاڵی لە قەڵادزیوە نوێنەرایەتی دەکات ، دکتۆر کەمال میراودەلی یەکێکە لەوان .
دووەم ڕیفرمەکانی ناو یەکێتین نیشتمانی کوردستانن، که عومەری سەیدعلی و قادری عاجی عەلی و هەندێ لە ئەندامە کۆنەکانی یەکێتی سەرپەرشتی دەکه‌ن، ئەمانە دەیانەوێت لەسەر مێژوە کۆنەکەی یەکێتی هەوڵی دروست بوونی جێپێگەی خۆیان بدەن ، بەهەمان شێوە تەقلیدیەکە کاردەکەن و هەوڵ دەدەن موازەنەیەک بۆ دابڕانەکانی خۆیان دابنێن بەبێ باسکردنی هۆکاری دابڕانیان لەیەکێتی نیشتمانی ، بەشیکی بەرچاوی بەجێماوی گەندەڵین .
سێهەم سەرەکی ترین و ماکینە دینامیکیەکەی ناو بەرەیە کە بەشێوەیەکی سەرەنجڕاکێش لەزیادبووندان و دەیانەوێت وەکو ڕەوتێکی سەربەخۆ لەناو بەرەی گۆڕاندا بەرەو ڕێکخراوایی بڕۆن .
بیرکردنەوەی ئەم ڕەوتەیان. ڕێکخراوێکی سیاسیی پێک بهێنن کە بتوانن لەوێ وە بیرکردنەوەی تاکی کوردی لە عەقڵی سیاسی کلاسیکی و خێڵەکی دابماڵن . بەرەو کۆمەڵگەیەکی شارستانیەتی بیگۆڕن . ئەم میتۆدە سیاسیە کۆمەڵایەتی یە توانیویەتی بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرفروان بن و کۆمەڵانی خەڵکی لەدەوری کۆببنەوە بەتایبەتی لە ئەوروپا، زۆر ترین ماندوو بونەکانیان لەوەدا دەبینرێتەوە وزەو تونای کاراکردنی عەقڵی گەنجان بەرەو پێش و کارابردن ببەن و ئیرادەی زەوتکراویان بۆ بگەڕێنەوە بەڕێژەی بەرچاویش نووسەر و هونەرماندان و شاعیران و ڕۆشنفیکرەکان لەدەوری مۆڵن .
ڕۆشار 20 09 2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست