گڕی مۆمه‌که‌ی گۆڕان له له‌نده‌ن!
Saturday, 06/03/2010, 12:00
له‌ژێر کزه سه‌رمایه‌کی ووشک ههڵاتو له‌به‌ر ده‌م گڕی مۆمێکی خهمخواردو ئه‌مڕۆ6/3 تابوری سوپاگه‌لێکی گۆڕانخوازان ڕێچکه‌ی گۆڕانیان گرتبوه به‌ر شایه‌تمانیان په‌نجه‌یه‌کی مۆر ده‌هێنا ، ئاهه‌نگ بوو ، که‌رنه‌ڤاڵێک بوو ، هه‌مووی له‌یه‌ک ده‌نگا مۆڵ به‌چه‌ند تۆناتێک ده‌یان ووت.... گۆڕان .. گۆڕان .. ده‌یگۆڕین .
گۆڕان له نێوان جیاوازیه‌کاندا له‌دایک بوو :
جیاوازی له نێوان جوانیه‌کان و ناشرینیه‌کان ، له نێوان به‌هاکان وبێ به‌هاکان ، له نێوان عه‌داله‌ت و نا عه‌داله‌تی ، ماف و بێ مافیدا ، ڕه‌واو ناڕه‌وا ، دروست کردن و تێکدان ، جیاوازی له نێوان چینی ستایشکارو و چینی ماندوه‌کان ، ئا له‌م نێوانه‌دا گۆڕان چاخه‌کان ده‌گۆڕێ . دینامیکیه‌تی گۆڕان ده‌بینرێته‌وه. له‌م دیدگایانه‌وه توانا گه‌لی عه‌قڵه نوێکان ده‌بزوێن و هوشیاریه‌کان به‌رجه‌سته ده‌کات و تیۆری پشکنین وه‌گه‌ڕ ده‌خات وپێچهوانهکان دروست ده‌کات . مرۆکان له ئاست مه‌یله‌کانیدا له نا تهندروستیهکهوه بۆ به تهندوستکردن زیته‌ڵ ده‌کاته‌وه . هه‌ر گۆڕانه ده‌توانێ هه‌موو شتێک بشێوێنێ و له‌سه‌رخۆ تۆناتهکانیشی هێوه‌ر بکاته‌وه و ڕیشاڵ به‌ڕیشاڵ له یه‌کیان جیا بکاته‌وه .
سوڵتانه زه‌به‌لاحه فه‌رمانڕه‌واکانی کورد به‌چنگی عه‌قڵه ڕه‌قه‌ڵه حزبی و خێڵه‌کیه‌کانه‌وه ، دژ به هه‌موو جیاوازیه‌کانی گۆڕان بوون ، به‌رده‌وام خه‌نده‌قێک بوون له‌به‌ر ده‌م دینامیکیه‌تی پێچه‌وانه کردنه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌کانی ڕه‌وتی به‌ره‌و گۆڕان . وه‌ک مڵۆزم هێڵی ته‌ماسی نێوهندهکانیان کرمۆڵ بۆگه‌ن کردوه بۆ ئه‌وه‌ی چاخه‌کان نه‌بزوێن ، هه‌ر چه‌قبه‌ستوو بن خۆیان نه‌ده‌ن له قه‌ره‌ی گۆڕان نه‌کا له پڕ گۆڕان ڕاماڵیان بکات ... ناشیرینیه‌کان ، بێ به‌هایی ، ناعه‌داله‌تی ، بێ مافی ، ناڕه‌واییه‌کان ، تێکدان ماندوهکانیان وه‌ک خۆیان هێشتۆته‌وه ، هه‌گبه‌ی پڕ له دروشمی درۆیان له کۆمه‌ڵگه خاڵی کردۆته‌وه .
ئه‌وه ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه یه که چیتر مێگه‌ل نیه و واقیع بیه‌وێت یان نه‌یه‌وێت ئه‌و گۆڕانی ده‌وێت ... جوانی ده‌وێت . به‌هاکانی خۆی ده‌وێت . عه‌داله‌تی ده‌وێت . مافی بوونی خۆی ده‌وێت . ڕه‌واو دروست کردنی ده‌وێت . ماندوێتی خۆی ده‌وێت .. ڕاستی ده‌وێت .
گۆڕانی ده‌وێت ...!
ڕۆشار 06 / 03 / 2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست