کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نیمچە هەواڵی شاراوە، کە لاپەڕە لەسەر خوێندنەوەیان هەڵدەدەینەوە

Wednesday, 26/12/2018, 1:51


كۆمه‌ڵی ئیسلامی بەم زستانە خەریکە ده‌كوڵێت
زانیارییه‌كان ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كه‌ن، کە بارودۆخى نێوخۆى كۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌وپه‌رى خراپیدایه‌، وەک سەرچاوەیەکی نێو ئەو رێکخراوە ئیسلامییە دەمەوێت ئەوە رابگەیەنم، کەوا ڕه‌نگه‌ له‌ ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا، ژماره‌یه‌ك لە ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى  له‌ سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك لە په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر له‌سه‌ر لیستى ئه‌و حزبه‌، هەروەها زۆربه‌ى كارگێرانى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ر، لەگەڵ به‌رپرسى زۆربه‌ى ناوچه‌كانى ئه‌و حزبه‌ له‌و سنووره‌ و لێپرسراوى زۆربه‌ى ئۆڕگانه‌كان، به‌  شێوه‌ى كۆمه‌ڵ وازهێنانى خۆیان له‌و حزبه‌ ڕابگه‌یه‌نن، به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى ڕابردوو، له‌گه‌ڵ ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامى و ئه‌نجومه‌نى سیاسى نه‌گه‌یشتنه‌ ڕێككه‌وتن، كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ ده‌مه‌قاڵى و گرژى كۆتایی پێهات.
هه‌رچه‌نده‌ دوێنێ سێشه‌ممه‌ 25ى كانونى یه‌كه‌م، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سیاسى ئه‌و حزبه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌، به‌ڵام زانیارییه‌كان ئه‌وه‌ ده‌خه‌نه‌ڕوو، کە ئه‌گه‌رى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و سه‌ركرده‌ و كادیره‌ باڵایانه‌ى ئه‌و حزبه‌ زۆر كه‌مه‌ و ناكۆكییه‌كان گه‌یشتۆته‌ بنبه‌ست.
وەک دەگوترێ على باپیر ئەمیری فرە ژنە و ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامى، نه‌یتوانیوه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا قیاده‌ى حزبه‌كه‌ى به‌جوانى بكات له‌ نێوخۆدا، چونكه‌ له‌ زۆربه‌ى ئه‌و كێشانه‌ى ڕووده‌دات بیڵایه‌ن نییه‌ و، پشتگیرى ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات، كه‌ له‌ خۆیه‌وه‌ نزیكن و ڕۆژانه‌ ماستاوى بۆ ده‌كه‌ن.
كۆمه‌ڵ له‌سه‌ر ئاستى كوردستان به‌هۆى هه‌ندێ هه‌ڵوێستى سیاسى، له‌ڕووى ده‌ره‌وه‌ و ڕووكار به‌راورد به‌ یه‌كگرتووى ئیسلامى و بزوتنه‌وى ئیسلامى جەماوەری زیاتره‌، به‌ڵام له‌ نێوخۆدا بارودۆخه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌ك ده‌كوڵێت، كه‌ له‌ مێژووى ئه‌و حزبه‌دا له‌ دواى جیابوونه‌وه‌ى له‌ بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى له‌ ساڵى 2001 وێنه‌ى نه‌بووه‌.
له‌ حاڵه‌تى وازهێنانى ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ له‌ سه‌ركرده‌ و كادیره‌ باڵایانه‌ ( كه‌ به‌ سه‌دان كه‌س ده‌بن)، كۆمه‌ڵ له‌ سنوورى هه‌ولێرو ده‌وروبه‌رى ( به‌ سه‌رجه‌م قه‌زاو ناحییه‌كان تاوه‌كو سنوورى كۆیه‌ش)، زۆربه‌ى زۆرى ئۆڕگانه‌كانى په‌كیده‌كه‌وێت، به‌مه‌ش تووشى قه‌یرانى نێوخۆى ده‌بێت و چاره‌سه‌ریشى ئه‌سته‌مه‌، چونكه‌ له‌ڕووى تواناى مرۆیه‌وه‌ ئه‌و حزبه‌ توانایه‌كى سنوورداری هه‌یه‌ له‌ دروستكردنى كادیرى نوێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە