کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


54 +12=66

Friday, 17/07/2009, 12:00


ده‌ڵێن مێژوو خۆی دووباره‌ده‌کاته‌وه‌ ، ئه‌م دووباره‌وه‌ بوونه‌ ته‌نها له‌ڕوی پێوانه‌ی دیدو خوێندنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه‌وه‌ ده‌بینرێت واته‌ هه‌ر سه‌رکه‌وتنێک یان سه‌روه‌ریه‌ک تا ده‌گاته‌ خیانه‌ت و شکست هێنان جۆرێک له‌خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت له‌لایه‌ن نوسه‌رانه‌وه‌ به‌ڵام مێژوو بۆ خۆی هیچ ره‌حمێک به‌هیچ شکست و سه‌روه‌ریه‌ک ناکات گه‌ر هه‌ریه‌ک له‌م چه‌مکانه‌ له‌سه‌ر حه‌ق بێت یان به‌پێچه‌وانه‌وه‌ .
ئه‌م هاوکێشه‌ ماتماتیکیه‌ی سه‌ره‌وه‌ هه‌مان ڕاستی ئه‌و بۆچونه‌یه‌ که‌باسکرا ، به‌وه‌ی ده‌بینرێت ئه‌مڕۆ له‌هه‌رێمی کوردستان هه‌موو لایه‌ک خۆی ئاماده‌کردووه‌ بۆ هه‌ڵبژاردن و ئه‌و مێژووه‌ی ڕابردوویان وه‌ک نموونه‌ی زیندوو به‌شانازیه‌وه‌ باس ده‌که‌نه‌وه‌ .
دیاره‌ ئه‌وه‌ی جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌که‌مه‌وه‌ یه‌کێتی و پارتیه‌ ،به‌درێژایی دروستبوونی ئه‌م دوو پارته‌ و سکرتێرو سه‌رۆکی له‌دوایه‌که‌کانی پارتی جگه‌له‌پاوانکردنی ده‌سه‌ڵات هیچ کارو پرسێکیان بۆ ئه‌ندامانیان نه‌هیشتوه‌ته‌وه‌ گه‌ر ئه‌و پرسانه‌ ڕه‌خنه‌یه‌ک بێت یان هه‌وڵدان بۆ نوێبونه‌وه‌و چاکسازی تاده‌گاته‌ هه‌ڵه‌ کوشنده‌ فیکرییه‌کان .
لێره‌دا ده‌بینین ئه‌م دوو حیزبه‌ جگه‌له‌ماڵوێرانی بۆ تاکی کوردی و له‌باربردنی رۆحی کوردایه‌تی جارێکی تر به‌به‌رچاوی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه‌ ئه‌و خیانه‌تانه‌ی که‌کردوویانه‌ به‌شانازیه‌وه‌ ده‌گێڕنه‌وه‌و باسی لێده‌که‌ن .
جارێک جه‌لاله‌ کۆیی له‌چاوپێکه‌وتنێکیدا ده‌ڵێت کاتێک ژنم هێنا پێش حه‌فتاکان { واته‌ 66 } مه‌رحوم به‌رزان تکریتی هاته‌لام و دیاریه‌کی به‌نرخی بۆ هێنام { ئه‌مه‌ ده‌قی وه‌رگێڕدراوی قسه‌یه‌کی تۆمارکراویه‌تی } ده‌پرسم به‌رزان به‌چ مناسه‌به‌یه‌که‌وه‌ دیاری بۆتۆ هێنا ئه‌ی بۆچی بۆمبای بۆ تاکی کورد کڕی و نارد .
له‌لایه‌کی تره‌وه‌ مه‌سعوده‌ گرگن ده‌ڵێت : {ئه‌وه‌ی به‌سوپای بێگانه‌وه‌ ده‌نازێت من سوپا‌ی ئێراقی بۆ دێنم } ئه‌مه‌ش ده‌قی قسه‌یه‌کیه‌تی پاشان سه‌لمانی و 31 ی ئابی بۆخۆی تۆمارکرد .
ئه‌م خیانه‌ت و جاشایه‌تیه‌ رۆژی ته‌نگانه‌ پێی نه‌کردوون به‌ڵکو ئه‌م درمه‌ له‌خوێنیاندایه‌ ،نه‌خۆشیه‌و بێ چاره‌یه‌ ، وه‌بای خێڵه‌کیه‌و بڵاو بووه‌ته‌وه‌ ، ئه‌وه‌نیه‌ به‌به‌رچاوی هه‌موو جیهانه‌وه‌ ئه‌و مێژووه‌ شه‌رمه‌زاریه‌ جاشاییه‌تیه‌ به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان و له‌ناسکترین کاتدا که‌هه‌ڵبژاردنه‌ ژماره‌ 66 یان بۆ خۆیان هه‌ڵبژاردووه‌ وهه‌ردوو خیانه‌تکار مێژوه‌ نه‌مره‌که‌یان دووباره‌ده‌که‌نه‌وه‌ ،جگه‌له‌وه‌ی خه‌ریکه‌‌ هه‌ندێک ژماره‌ش سڵیان لێده‌کرێته‌وه‌ .
جارێکیان عوسمانی قاله‌ منه‌وه‌ر له‌ڕێی براده‌رێکه‌وه‌ نامه‌و پاره‌یان بۆ دێت و ئه‌ویش دوای خوێندنه‌وه‌ی نامه‌که‌ ده‌ست ده‌کات به‌ ژماردنی پاره‌که‌ ، له‌و کاته‌شدا کۆمه‌ڵێک براده‌ری پارته‌کانی تری میوانی ده‌بن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌سیان عاجز نه‌بن پاره‌که‌ به‌م جۆره‌ ده‌ژمێرێت .
کاتێک له‌65 دینار تێده‌په‌ڕێت ده‌ڵێت ئه‌مه‌یان له‌به‌ر براده‌رانی جه‌لالییه‌کان ،له‌69 تێده‌په‌ڕێت ده‌ڵێت له‌به‌ر براده‌رانی شیوعی ،له‌73 تێده‌په‌ڕێت و ده‌ڵێت ئه‌مه‌ش له‌به‌ر براده‌رانی پارتی .
له‌کۆتایدا ده‌ڵێم ئه‌وه‌ی رۆژێک خیانه‌تی له‌گه‌ل و نیشتمان کردبێت به‌هه‌ر هۆیه‌ک و هه‌ر مه‌به‌ستێک بوبێت ئه‌و که‌سه‌ ناپاکه‌و پێویسته‌ به‌سزای شۆڕشگێڕانه‌ بگات هه‌ر بۆیه‌ گومان ده‌کرێت له‌هه‌موو هه‌وڵه‌کانی جه‌لاله‌ کۆیی و مه‌سعوده‌گرگن که‌ئه‌مانه‌ جێی هیچ متمانه‌یه‌ک نین ، ئه‌و ژمارانه‌شی شانازی پێوه‌ ده‌که‌ن دیاره‌ نه‌وه‌ی نوێ به‌سفریان ده‌یکاته‌وه‌ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە