کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەڵبەندى (25)ى ریكخستنى دەربەندیخان بناسن

Wednesday, 15/07/2009, 12:00


مەڵبەندى دەربەندیخان یەكێكە لە گەندەڵترین مەڵبەندەكانى یەكێتى چونكە من زۆر نزیكم لە مەڵبەندو لە ستافى مەڵبەندەوە خۆم هەموو نهێنى یەكى مەڵبەند دەزانم وەپێم خۆشە هەموو كەسێكیش ئەم ستافە بناسێت:

1- حەمە قاشتى لێپرسراوى مەڵبەند: ئەم حەمە قاشتى یەش وەك بەرپرسەكانى ترى حیزبەكەى فایلدارە چونكە جارێك لە كاتى پێشمەرگایەتیدا لەناوچەى قەرەداغ روخسەت لە فەرماندەكەى (ئێستا لە ژیاندانەماوە) وەردەگرێت بەبیانووى ئەوەى دەچیت ئاو بهێنێت هەربۆیە فەرماندەكەشى گومان دەكات و بە پێشمەرگەكانى دەڵێ با لێرە بڕۆین، یەك چارەك پاش ڕۆشتنیان مەفرەزەیەكى گەورەى حیزبى بەعس دەچێتە ئەو شوێنەى كە پێشمەرگەكانى لێبووە...
جگە لەوە ماوەیەك پێش ئێستا جارێكیان خۆم دانیشتبووم لە ژوورەكەى حەمە قاشتى ئەو كاتەى كە 2 كارگێڕ مەڵبەندو هەردوو لێپرسراوى كۆمیتەكەى چووبونە پاڵ لیستى گۆڕان بەتوڕەیەكەوە وتى : پێش ئەوەى ببمە كاندید بۆ لێپرسراوى مەڵبەند 7 مانگ زیاتر لە ماڵدا دانیشتبووم و بێ مووچە بووم هێندەى نەمابوو خۆم و ماڵ و منداڵم بكەوینە سەر ساجى عەلى وازم لە یەكێتى نەهێنا وادەزانێ ئەوانەى كە دەچنە پالأ لیستى گۆڕان بۆ پارەیە كەچى لە هەمووى سەیرتر ئەوەبوو پێش ئەوەى بارەگاى مەڵبەند بكاتەوە بەنزینخانەكەى كردەوە كە دەكەوێتە خوار دەربەندیخان بە ناوى (دەربەندیخانى نوێ) و وە هەروەها خانوویەكى گەورەى سێ قاتى لە گەڕەكى هەوارەبەرزە دروست كردووەو لەسەرى نوسیوە (هژا من فچل ربی) ئەمیش دەكەوێتە نزیك ئامادەیى هەڵگوردى تێكەلأ وە سەیارەیەكی مۆدێل 2008ى بە نزیكەى 180 وەرەقە كڕیوە بۆ كوڕەكەى..وە هەروەها لە كاتى سەردانى مەلا بەختیار بۆ دەربەندیخان پارەیەكى زۆرى لە مەڵبەند بەجێ هێشتووە ئێستا لەو پارەیە نزیكەى 21 دەفتەر دۆلار دیار نەماوە لە نێوان حەمە قاشتى وسەید عومەرى ئیدارەو حەمەى مالیەى جێگرى یەكەمى حەمە قاشتى بووەتە جێگەى مشتوومڕ لەناو مەڵبەنددا بەتایبەتى دواى ئەوەى ڕەنجەى كوڕى حەمە قاشتى سەیارەیەكى گامرى مۆدیل 2008ى بە نزیكەى 180 وەرەقە كڕیوەو دەنگۆى ئەوەش هەیە كە سەگێكى بەبڕى 17 وەرەقە كڕیوە وەلەكاتى هاتنى مەلا بەختیار لەگەلأ جەلۆى 66 دا هەڕەشەى كردووە كە دواى هەڵبژاردن خۆى دێتەوە مەڵبەندو بەدواداچوونى بۆ دەكات...
وەبۆ زانیارى هەموو لایەك ئەم كەسە تا پۆلى یەكەمى ناوەندى خوێندووە بەقسەى خۆى وپێش ئەو حەمە لەتیف كاندیدى ئەو پۆستە بوو بەڵام حەمە لەتیف پێش هەڵبژاردنى ناوخۆى یەكێتى بەجەڵتە دەمرێت و ئینجا حەمە قاشتى بووبە كاندیدو بە زەبرى پارە بووبە لێپرسراوى مەڵبەندو ئێستا لەم كاتى هەڵبژاردنەدا خەڵكى گوندەكەى خۆى كە ناوى (قاشتى)یە پشتیان تێكردووەو بوونەتە پشتیوانى لیستى (گۆڕان) ...

2- حەمەى مالیە جێگرى یەكەمى لێپرسراوى مەڵبەند: ئەم كەسە پێش ئەوەى ببێت بە لێپرسراوى مالیەى دەربەندیخان سواڵى پێ حەڵالأ بوو ئەوەندە هەژاربوو بەڵام پاش یەك سالأ بووبە خاوەنى سەیارەو خانوویەكى كڕیوە بەرامبەر پاركى شارو جگە لەوەش حەسەنى براى دوكانى ئارد فرۆشتنى دانا كە دەكەوێتە نزیك فولكەى ناو بازاڕ بۆ فرۆشتنى ئاردى بایەعى كە یارمەتى حەمەى براى دەستى دەكەوت و براكانیشى هەموویان بوون بە خاوەنى ماڵ وسەیارەو ئێستاش كە جێگرى لێپرسراوى مەڵبەندە بەشدارە لە دیارنەمانى 21 دەفتەرەكەى ناو مەڵبەند هەر بۆ زانیارى خوێنەرانى بەڕێز بەهۆى هەژارى یەوە برایەكى لە ساڵى 1996 لە ئێران لەكاتى ئیش كردندا دیوار بەسەردا دەڕوخێت وگیان لەدەست دەدات..

3- حەمە ئەمین جیگرى دووەمى لێپرسراوى مەڵبەند: ئەم كەسە لەناو كۆمیتەى ڕێكخستنى دەربەندیخانەوە هاتە ناو ستافى مەڵبەندو شانازى دەكات دەڵێ من دەرچووى كۆلیژى یاسام كەچى بەشى پیشەسازی (ێناعە) تەواو كردووەو بە قبولأ خاێ لە بەشى یاساى ئێواران لە زانكۆى سلێمانى وەرگیراوەو دواتریش بە واسیتە نەقڵى بەیانیان كرا..
هەر ئەم كابرایە برایەكى گەریلا بوو وازى لێ نەهێنا تا هێنایەوەو ئێستا كردوویەتى بە ئاسایش لە دەربەندیخان..

3- سەید عومەر بەشى ئیدارە: ئەم كابرایە پێى دەڵێن (سەیدە گێژ) چونكە ئەم سەید عومەرە پێش ئەوەى ببێتە كارگێڕى كۆمیتەى دەربەندیخان كرێكارى ناو مەیدان (ساحە) بوو ڕۆژانە دەڕۆشتە مەیدان (ساحە) چاوەڕێى دەكرد كەسێك بیبات بۆ ئیشكردن وكەچى ئیستا كارگێڕى مەڵبەندەو ئەمیش بەشدارە لە دیار نەمانى 21 دەفتەرەكەى ناو مەڵبەند...

4- خالید وادى بەشى ڕێكخستن: ئەمیش لە بەڕێوەبەرێتى كشتوكاڵى دەربەندیخان فەرمانبەر بوو وە ئەندام كۆمیتەو لێپرسراوى كەرتى خوێندكاران بوو و ئێستاش كە كارگێڕى مەڵبەندە مووچەى خانەنشینى وەردەگرێت لەكاتێكدا پێویست بوو ئەوەى كە خۆى بپاڵێوێت بۆ هەڵبژاردنى ناوخۆى یەكێتی دەبێ دەست لەكار بكێشێتەوە..وەماوەیەك پێش ئێستا لەسەر ئەوەى كە كارگەیەكى لەسەر زەوى زیادەڕۆ دروست كردووە لەگەلأ حەسەن شێخانى سەرۆكى شارەوانى دەربەندیخاندا بووبە ناخۆشیان وكە حەمە قاشتى كەوتە نێوانیان وە هەر ئەوەش بووبە هۆى ئەوەى بچێتە پالأ لیستى گۆڕان ودواتریش بگەڕێتەوە ناو یەكێتى بەڵام ئێستاش هەر گۆڕانە بەدزیوە خۆیى و خێزانەكەشى كە ئەویش هەر كارگێڕى مەڵبەندە كەناوى (ئەدیبە)یە.
4-نەریمان مەجید بەشى ڕاگەیاندن وئامار: ئەمەیان چەند شتێك لەوانى ترى جیا دەكاتەوە وەك ئەوەى ئەم نەریمانە ڕۆژنامەنوسێكى لیهاتووەو پێشتر دوو جار پۆستى لێَپرسراوى كۆمیتەى دەربەندیخانى وەرگرتووەو ئیستاش خوێندكارى بەشى زانستە سیاسی یەكانە لە زانكۆى گەشەپێدانى مرۆیى قەرەداغ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە