بەیاننامەى یانەى وەرزشى دەربەندیخان سەبارەت بەداخستنى هۆڵى داخراوى وەرزشى دەربەندیخان
Tuesday, 09/02/2010, 12:00
وەرزشكاران و وەرزش دۆستانى خۆشەویست...
ڕۆژى دووشەمە 8\2\2010 بەبڕیارى بەڕێز قایمقامى دەربەندیخان و لەسەرداواى سەرۆكى شارەوانى دەربەندیخان , هۆڵى داخراوى وەرزشى دەربەندیخان داخرا بەڕووى وەرزشكارانى شارەكەماندا كە لەكاتێكدا تیپى باسكەى پێشكەوتوانى یانەكەمان لەخولى باسكەى یانە نایابەكانى كوردستاندایە و تیپى لاوانى باسكەى یانەكەمان لەخولى لاوانى عیراقدایە و لەئێستادا سەرقاڵى مەشق و ڕاهێنانن و بەردەوامن لە چالاكیەكانیان.
شایەنى باسە پێشتریش چەندین جار تیپەكانى یانەكەمان بەهۆى گیروگرفتى ئەم هۆڵەوە وەك نەبوونى كارەباى پێویست ڕۆشتون بۆ سلێمانى بۆ مەشق و ڕاهێنان كەئەمەش بارگرانى و ئەركێكى قورسى بۆ یاریزانان و یانە دروست كردووە...
ئەمە لەكاتێكدا ڕۆژى هەینى 12\2\2010 یانەكەمان لەیاریەكى چارەنوس سازدا ڕوبەرووى یانەى سیروانى نوێ دەبێتەوە لەخولى باسكەى یانە نایابەكانى كوردستان لەشارى دەربەندیخان.
شایەنى باسە جگە لەم تیپانەى كە لەسەرەوە ناویان هاتووە تیپەكانى ترى یانەكەمان وەك ((تیپى باسكەى كچان , تیپى بالە , تیپى كیك بۆكسینگ و كۆنگ فۆ)) بێبەش بوون لەمەشق و ڕاهێنان , ئەمە لەكاتێكدا ماوەى ساڵێكە تهجیزاتى ناو هۆڵەكە لەلایەن سەرۆكى شارەوانى دەربەندیخانەوە دەستى بەسەردا گیراوە و تیپەكانى یانە و بەشەكانى یانە سوودمەند نەبوون لێ ى .
هەرسەبارەت بەم ئەم ڕووداوە و دوابودواى داخستنى هۆڵەكە, شەوى 8\9 ى 2\2010 دەستەى كارگێرى یانەكەمان كۆبوونەوەى نائاسایى خۆى ئەنجام دا كە تیایدا نارەزایى خۆمان دەربڕى سەبارەت بەئەو ڕووداوە و ئاگاداركردنەوەى لایەنى پەیوەندیدار بە یەكلایى كردنەوەى كێشەى هۆڵە داخراوەكە لەماوەى 48 كاتژمێردا بەپێچەوانەوە لەهەموو چالاكیەكان و خولەكانى كوردستان و عیراق دەكشێینەوە و هەڵوێستى ترمان دەبێت كەلە كۆنگرەیەكى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایدەگەیەنین..
دەستەى گارگێڕى یانەى وەرزشى دەربەندیخان تیبینى بۆ دەست كەوتنى زانیارى زیاتر پەیوەندى بكەن بە(سۆران سالح عزیز) لێپسراوى راگەیاندى یانەى دەربەندیخان لەڕێگەى ژمارە موبایلى (07702147090) وە هەر لەهەمان شەودا لەبازارى دەربەندیخان ئەم بەیاننامە بڵاوكرایەوە....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست