مەبەستم حیزبەکانی نێو ئەم دەسەڵاتەیە کە بونەتە کۆمپانیایەک بۆکاری بازرگانی و بەرگی مەڕیان پۆشیوەو دانیان دانی گورگە . لە تەڕ دەخۆن و لەوشک دەخەون و لەژێر دەواری خیانەتدا بۆبڕێ لە پشکی دزی ، نیشتیمان هەڕاج دەکەن . لەدەرەوەی ئەو دەوارەشدا تەزبیحی چاک سازی بۆ میلەت دەهۆننەوە. بەڕێزان...
ئێمە گەر ژیرانە بیر کەینەوە دەبێ خوێندنەوەو گلەیەکانمان تەنها لەسەر نەیارانمان نەبێ ، بەڵکو دروست وایە لەسە هەڵەکانی خۆمان بێ چونکە زیاتر هەڵوێستی نادرووستی خۆمان بووە ئێمەی بەرەو هەڵدێر بردووە نەک دوژمن . وە دەبێ ئەوەش بزانین بەڕپرسی یەکەم بەرپرسان نین ، بەڵک و ئەو کاسە...
شێخ جەمالی بێژەر کەسێکی بەڕێزو هەست ناسکە هیچ وشەیەک بەدی ناکەم و پێم شک نایە شایستەی حورمەتی ئەو کەڵە پیاوەبێ . ئەوانەی ئەوزاتە لەنزیکەوە ناناسن ڕەنگە ئەم بۆچونە یان لاسەیر بێ! سەیر تر لەوەدایە ئەوەی ئەوپیاوە بناسێ بەی دەست لەئاستیا چۆک ئەداو وشەیەک ناپێکێ شایستەی حورمەتی بێ...
ئەودەمەی ڕەفتارێکی نادروست دەبینم خوێن لەچاوما دەچۆڕێ و کزەی جەرگم دێ و بەناخی زەمیندا ڕۆئەچم .بەی دەست لەئاست ئەو گەنجانەی کە قێز لەکورد بوونی خۆیان دەکەنەوەوکۆچ دەکەن هیچم پی ناوترێ . ئەوەی لەوو بەڕێزانەم بینی شکاندنی شکۆی خوێنی پێشمەرگەبوو وە خستمیە سەر ئەو دوڕیانەی کەبڵێم...
ئەم گوتارەم بەزمانێکی سادە نوسیووە ، بەڵام شی کردنەوەیەکی کورتە و لێوان لێوە لەڕاستی و بەدەرە لەمجامەلەکردنی هەموو حیزبەکان . وە ئەم شی کردنەوەیە م لەتێروانینی هیچ لایەنێکەوە سەرچاوی نەگرتوە وەک خودی خۆشم بێ بەری وبێ منەتم لە هەموولایەنەکان بەبێ جیاوازی بەگەورەو بچوکیانەوە ، وە تەنها مەبەستیشم بەرژەوەندی...
لەژێر سێبەری قەیران و بێ هەڵوێستی حکومەت ولاوازی وەزارەتی ئەوقافدا، کۆلکە مەلا و ئیسلامیە سیاسییەکان. بە فتواو بۆچوونی بێ بنەما ئەم هەرێمەیان تەنیوە. گەر لەهەر گۆشە نیگایەکەوە خوێندنەوەیان بۆ بکەین. ئەم فڵتە فڵتەو بۆچوونانە نەک فتوا نیین بەڵکو لە وڕێنەش ناچن. دە دەستم دامێنتان پیاوە پیرۆزو ڕۆشنبیرەکانی...
(بێ بەها و ماستاو چی و مل شۆڕەکان ئەوانەن کە لەڕۆژانی جەژندا سەردانی بارەگای پارتەکان دەکەن)پێشمەرگە خوێنی داو گیانی بەخشیە ئەم نیشتیمانە هەمێستا بەبەهای ماندو بونی پێشمەرگەو خوێنی شەهیدان چەندین بەرپرسی برسی پەیدا بوە کە خێرو بێری ئەم وڵاتە دەخۆن و ئەوەی لە سفرەش لێیان دەمێنێتەوە بە میلەتی دەفرۆشنەوە...
بەرواری1/6/2014 کات ژمێر دوانزەی نیوەڕۆ لەیەکێ لەکەناڵی تەلەفزیونەکان ئەم مانشێتەم خوێندوە (ئاگر لە مۆبیلیاتی مەلیک لەشاری سلێمانی کەوتەوە). بەپێی هەواڵەکە ئاماژە بەوە دەکات کارەساتەکە ئەو ساتە ڕوی داوە . لەبەر دۆستایەتیم لەگەڵ خاوەنەکەیدا بەپەلە بەرەو شوێنی ڕوداوەکە ڕۆیشتم. نە ئاگرم بینی نە دوکەڵ و...
بیست وئهوهندهساڵه حکومهتى کوردى ئێمه ههتیو بێ زمانه و مناڵى حزبهکانه . حزبهکان چهندین ڕاگهیاندنى بیستراو بینراویان ههیه . بهڵام حکومهته داماوه کهمان ڕاگهیاندنێکى نیه گوزارش لهکارهکانى خۆی بدا.لێرهدا پێویسته ڕو بکهینه ڕاگهیاندنهکانى ئهو قهوارانهى کهبهژدارى لهم حکومهته...