کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بروسکەیەکی کراوە بۆ یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و هەموو ڕاگەیاندنەکان

Sunday, 24/03/2019, 17:24


بەڕێزان زانایانی ئایینی ئیسلام، مامۆستایانی ئایینی، پێش نوێژو وتارخوێنە بەڕێزەکان.... لەلایەن... لایەنە پەیوەندی دارەکانەوە بەتایبەت وەزارەتی ڕۆشنبیریەوە ئاگادار کراوین، کەبەڕێزتان دەنگی ناڕەزایتان بەرزکردۆتەوە و داوای قەدەغەکردنی کتێبی (مەی لەڕوانگەی ئایینی ئیسلامەوە) دەکەن، لەبەر ئەوەی گوایە ئێمە تێیدا وتوومانە پێغەمبەری ئیسلام(د.خ) مەی خۆر بووە و دەستنوێژی بەمەی گرتووە و لەحەجی ویداعیشدا مەی خواردۆتەوە، بەڕێزان بەهیچ شێوەیەک ئەوگوتانە قسەی ئێمە نیە و ئێمە خاوەنی نیین، بەڵکو زانایانی ئایینی ئیسلام وتویانە، زۆرێکیش لەسەرچاوە باوڕپێکراوەکانی خودی ئیسلام پشتڕاستیان کردۆتەوە  وەک لەپەراوێزەکاندا ئاماژەمان پێداوە، ئێمە تەنها  ئاماژەمان بەفەرموودەکانی ئەوبەڕێزانە داوە، بەڕێزیشتان دەزانن(ناقل الکفر لیس بکافر) ئێوەی بەڕێزیش سەربەستن فەرمودەکانی{ النسائی و الترمزی و ابن ماجە و مسلم و أمام أحمد بن حنبل و أبی داود و تاد......} بەدرۆ بخەنەوە کەتێیدا دەڵێن پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) مەیخۆر بووە، وە هەموو ئەوسەرچاوە ئایینیانەی دیکەش کە ئاماژەمان پێداون بۆ هەمان مەبەست.
 هیوادارم بەڕێزتان دێڕ بەدێری ئەو توێژینەوەیە بخوێننەوەو بەراوردی بکەن لەگەڵ ئەو سەرچاوە باوەڕپێکراوە ئیسلامیانەی  ئاماژەمان پێداوە گەر بوختانێکمان کردووە یا درۆیەکمان کردووە یا بەهەڵە دەقە ڕەسەنەکانمان وەر گێڕاوەتە سەر زمانی کوردی، مافی خۆتانە داوای قەدەغەکردنی ئەو کتێبە بکەن و خوێنەرو باوەڕدارانی لێ ئاگادار بکەنەوە و داوای یاسایشمان لەسەر تۆمار بکەن، گەر نا مافی هەموانە بپرسن بەکام ماف و پێوەر بەڕێزتان داوای قەدەغەکردنی ئەو توێژینەوەیە دەکەن لەکاتێکدا هەر هەمووی لەسەرچاوەکانی خودی ئیسلامەوە وەرگیراوە بەمەبەستی بەرز ڕاگرتن و دەرخستنی ناوەڕۆکی جوانی ئایینی ئیسلام بەمانا ڕاستیەکەی، لەکۆتایدا هیوادارین گەر مافیش بەخۆتان نادەن بۆ خوێندنەوەی ئەو توێژینەوەیەو سوود وەرگرتن لەناوەڕۆکەکەی، تەنها ئەم سەرنجە بخەنە پێش چاوتان بەرلە داواکردنی هەر دواکاریەک، کەلەبەرگی کتێبەکەدا بەم شێوەیە بۆ خوێنەرمان خستۆتە ڕوو: (( ئەم توێژینەوەیە پشت بەستووە بە میتۆدی توێژینەوە مێژووییەکان  لەسەر بنچینەیەکی دروست داڕێژراوە، ئەوانەشی ئاماژەشمان پێداون و لێکمانداونەتەوە، لە بەڵگە نامە فەرمی و باوەڕپێکراوەکانەوە سەرچاوەی گرتووە، عەرەبیش دەڵێت: ((الروایة علی ذمة الراوي.)) ئەو بەڕێزەشی ئەو گێڕانەوانە بەدروست نازانێت، مافی خۆیەتی بەگژ ئەو سەرچاوە مێژوویانەدا بچێتەوە کە هێندێکیان تەمەنیان پتر لەهەزار ساڵە وتائێستا بەفەرمی لەلایەن زانایانی ئایینی ئیسلامەوە بەدرۆ نەخراونەتەوە.)).
سەرنج: کتێبیکتێبی ئاماژەپێدراو لەم شوێنانەدا دەست دەکەوێت: (هەولێر) ماڵی وەفایی فلکەی زەراعە ناو پارکی وەفایی.....(سلێمانی): ناوەندی ڕۆشنبیری ڕەهەند شەقامی مەولەوی بەرامبەر مختبر کەمال کتێبخانەی سلێمانی کۆشکی ڕێبین: بەردەرکی سەرا... کتێبخانەی شێخ ڕەزا شەقامی پیرەمێرد، کتێبخانەی وشە شەقامی مەولەوی...... (کەرکوک): ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەری دیالۆگ شەقامی کۆماری باڵەخانەی(ئێل سی) کتێبخانەی(ملتقی القراء) جێژوانی خوێنەر شەقامی محکمە..... (هەڵەبجە): کتێبخانەی هەژار موکریانی، شەقامی گشتی.... (کۆیە): کتێبخانەی سۆفیا، بازاری گشتی، کۆڵانی دیانان بەرامبەر درگای قەیسەری.... (کفری): کتێبخانەی خاک ناوبازاری کەلار....کۆڵانی چایخانەی میللەت......  (ڕانیە): کتێب فرۆشی ڕەنج... ناو بازاڕی کۆنە... 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە