عفریت و گردی شەهیدان، بۆنی مارکە و جەژنی ڕەمەزان
Friday, 25/07/2014, 12:00
(بێ بەها و ماستاو چی و مل شۆڕەکان ئەوانەن کە لەڕۆژانی جەژندا سەردانی بارەگای پارتەکان دەکەن)
پێشمەرگە خوێنی داو گیانی بەخشیە ئەم نیشتیمانە هەمێستا بەبەهای ماندو بونی پێشمەرگەو خوێنی شەهیدان چەندین بەرپرسی برسی پەیدا بوە کە خێرو بێری ئەم وڵاتە دەخۆن و ئەوەی لە سفرەش لێیان دەمێنێتەوە بە میلەتی دەفرۆشنەوە وەک ئەوەی خێرمان پێ بکەن ، وە دەشڵێن گەنجانمان ئینتیمایان نیە بۆ نیشتیمان. ئینتیمای چی و چی لەو ئاڵا پیرۆزە بکەن کە لەژێر سێبەریدا چەندین عفریت و بەچکە عفریت هەڵ تۆقیوە و ئەم نیشتیمانە یان ناشرین کردوە . ئەرێ ئێوەش لەکوێ نوستون ئەی سکرتێرو بەر پرسی یەکەمی هەمو حزبەکان بۆ لەخۆتان ناپرسن؟ بۆ؟ لەسەر دەمی شاخا لە خەباتی سەختو شەهید بونا . دایک و باوکەکان جەرگی خۆیان بەئێوە دەبەخشی و دەیان کردنە پێشمەرگە .وە شەهید بونی جەرگیشیان بەسەر بەرزی دەزانی . بەڵام هەمێستا دەنگتان پێ نادەن . ئەرێ ئەوە هەر ئەم میلەتە نەبولە نەوەتەکاندا گوڵبارانیان دەکردن . بۆ هەمێستا بەرد بارانتان دەکەن . ئەوەی گریانمی و بوە فاکتەرێ بۆ نوسینی ئەم بابەتە . لەم ڕۆژانەدا سەردانی گردی شەهیدانم کرد ئەو گردەی هەزاران شەهیدی قارەمان و سەربەرزی لەخۆ گرتوە . گردێکە ئەوەی سیمای جوانی بێ تیا بەدی ناکرێ ، دڕک و خاشاک و پیسی تەنیویەتی بوتڵە بیرەو پیسایی گیانداران ڕوی خاکەکەی داپۆشیوە ئەوەی سیاج بێ و حورمەت بێت لەو گردە پیرۆزە نەگیراوە . کەدەبوایە بەجوانترین شێوە پیرۆز ڕابگیرایە و بکرایە بە مەزاری سەربەرزی کوردو پیشانی میوانی بیانی بدرایە .ئەی نابەرپرسەکان ئێوە کەڕێز لەو شەهیدانە نەگرن کە ئمڕۆیان بۆ دروست کردون . ئەی دەبێت ڕێز لەکێ بگرن . زۆر بەداخەوە زۆریك لەبەرپرسان لە ڕۆژانی جەژندا لەبری ئەوەی لەگەڵ دایکی شەهیدان لەو گردە پیرۆزە دابنیشن وە هاو خەمیان بن. بۆنی مارکە لەخۆیان ئەدەن و لەبارەگاکانیانا بە پۆشاکی نوێ وە چاوەڕوانی مل شۆڕو ماستاو چیەکانیان دەبن تا دەستیان ماچ کەن و پیرۆز بایی جەژنیان لێ بکەن . هیوا دارم لایەنەکان ئەم جەژنە بەرنامەیەک دابڕێژن بۆ ئوسڵ دەرکردنی بەرپرسەکانیان و جوان کردنی خۆیان و ئەم نیشتیمانە . ئەمەش بەوە دەکرێ هەمو بەرپرسەکانی ئەم هەرێمە لەیەکەم ڕۆژی جەژندا بۆ چەند کات ژمێرێک واز لەمناڵانی خۆیان بێنن وە نانی جەژن لەماڵە شەهیدەکان بخۆن وهاوبەشی خەمیان بن . مەڵبەندو لق و مەکۆو بنکەکاندش ئاگاداری کادیرانیان بکەن دەبێ جەژن لەماڵی ئەو شەهیدانە بکەن کەلەسەنگەری بەرگریدا شەهید بون . ئەو سەنگەرەی کەبەرپرسەکان تەنها بۆ وێنە گرتن لەوێ دەبینرێن.ئای چەند جوانە ئەو پێشمەرگە گیان لەسەر دەستانەی ڕۆژانی جەژن سنورمان دەپارێزن منداڵانیشیان بێ باوک جەژن دەکەن ، ئێمە سەردانیان بکەین و دیاریەکی بچوک لەبری باوکیان بدەینە مناڵەکانیان . زۆر بەداخەوە ئەمە ئەرکی حکومەتە نەک پارتەکان بەس چی بکەین لەم هەرێمە کە حکومەت بەقوڕمیشی پارتەکان دەڕوات. لەکۆتایدا دەڵێم بێ بەهاو ماستاو چی و مل شۆڕەکان ئەوانەن کە لەڕۆژانی جەژنداسەردانی بارەگای پارتەکان دەکەن،سەربەرزەکانیش ئەوانەنەن سەردانی ماڵە شەهیدان دەکەن .
نوسەرو ڕۆژنامە نوس
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست