کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ نێوان توانا ئه‌مین و دوو بوکه‌ڵه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتدا

Saturday, 09/11/2019, 11:27


روونه‌ لای رۆشنبیران که‌ چۆن له‌ 28 ساڵی ڕابردووی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌یه‌ی مافیاو له‌یاساده‌رچوو و که‌ڕبازاڕیی‌ یه‌کێتی و پارتیدا چۆن هه‌موو به‌هایه‌کی ئه‌خلاقی وه‌لانراو له‌ شوێنیدا هه‌موو شتێکی قێزه‌ون دانران، یه‌کێك له‌ خراپترین کاریگه‌ریی ئه‌و په‌روه‌رده‌ سیاسییه‌ بازاڕییه‌ بێ ئه‌ته‌کیته‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌سانێکی مێشك بۆشی نه‌زان و ده‌م پیسیان راسته‌وخۆو ناراسته‌وخۆ په‌روه‌رده‌ کردو به‌ریان دانه‌ گیانی عاله‌م، بۆ وێنه‌ له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوودا وه‌ك جاودێرێکی گۆره‌پانی رووداوه‌کانی کوردستان به‌ر بابه‌تێکی زۆر عه‌نتیکه‌ که‌وتم. که‌ دیتم له‌ سایتێکی دیزانکراو به‌ دیزاینی سایته‌ هه‌مه‌چه‌شنه‌کانی مه‌لا به‌ختیارو به‌ پیاهه‌ڵدانی کۆسره‌ت، دوو که‌س که‌ ده‌سه‌ڵات به‌ جۆره‌ها شێوه‌ سوودیان لێده‌بینێت بۆ لێدانی هه‌موو ئه‌و نووسه‌رانه‌ی له‌ لیستی ده‌سه‌لاتدا نین (که‌ ره‌نگه‌ هه‌ر خۆشیان سه‌رپه‌رشتی ئه‌و سایته‌ بکه‌ن) هه‌واڵێکیان هۆنیوه‌ته‌وه‌و تیایدا ده‌ڵێن:
هەردوو نووسەر (زانیار محەمەد و ئارام سدیق) لەماوەكانی رابردوودا یەكی وتارێك لەسەر خراپی ئەدەبی ناوبراو دەنووسن، كە ئەدەبێكی كرچوكاڵ و زڕو بازارییە و، كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر ئەدەبی جدی. هەرپاش نووسینی وتارەكانیان، ناوبراو لەبری وەڵامدانەوەی رەخنەكانیان تا بیسەلمێنێت ئەدەبەكەی كرچوكاڵنییە و ئەدەبێكی جدییە، بۆ بەرگریكردن لە خۆی داوای یاسایی لەسەر هەردوو نووسەرەكە تۆمار دەكات و كێشەی رەخنەگرتن لە نووسینەكانی دەباتە دادگا..
**
هه‌ر زووش هێرش بۆ کراو که‌ توانا ئه‌مینه‌و هێنده‌ی من نووسینه‌کانیم خوێندبێته‌وه‌ به‌ شێوه‌ی تایبه‌ت به‌ خۆی نووسینی ئۆریجناڵ ده‌نووسێت و زۆر جیاوازه‌ له‌ ره‌فتاره‌کانی ئه‌و دوو کاڵفامه‌، ئه‌و زۆر به‌ روونی روونی ده‌کاته‌وه‌ که‌ چۆن ئه‌و ڕێگای یاسایی هه‌ڵده‌بژێرێت و ده‌گرێته‌ به‌ر بۆ ئه‌وانه‌ی قاچی عاله‌م ده‌گرن و هیچ فڕێکیان نه‌ به‌ ئه‌ده‌ب و نه‌ ره‌خنه‌وه‌ نییه‌و چه‌ند نموونه‌یه‌ك له‌ جنێوه‌کانی ئه‌و ده‌م پیسانه‌ ده‌خاته‌ روو و له‌ پۆسته‌که‌دا ده‌نووسێت:
بۆ هەموو لایەک ڕوون بێت، ئەوەی سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە؛ یەک حەمکە جوێن و سوکایەتی و تۆمەتی بە بەلاغەتێکی نزم، بە ڕیتورێککی نەوی ئاراستەی خاوەنی ئەم نووسینە کردووە، لەوانە نووسیوێتی (توانا ئەمین دێتە سەر ستەیج و قون بادەدا) بەو خوێنەر و ئامادەبووە بەرێزانەی دێن بۆ کۆڕەکان دەڵێ (گاڕانێک لەڕیزدا دەوەستن و چاوەڕێی بەیعەتی لەم سەماکارە دەکەن)!!! هەر ئەم قەڵەمۆچکە موراهیقە، کە توانا هێندەی وەزنی کەم و باڵای کورتی ئەو کتێبی هەیە، دێت و دەڵێ (توانا ئەمین نووسەرێکی بازاڕییە!!!) لە کاتێکدا خەڵک و خوا دەزانن من لە سویدیش ئاودەست پاکدەکەمەوە و لەوەتەی هەم سەربەرزانە بەشانی خۆم دەژیم ئەم دێت و دەنووسێت (یەکێتی و پارتی دەعمی توانا دەکەن)!!!! بۆ ئەوەی ئەم تۆمەتە ناشرینانە ساغ ببێتەوە پێویست بوو شارستانی ترین ڕێگە کە ڕێگەی یاساییە بگرینە بەر. ئەوی تریان زیاتر لە ٢٦ جار لە وتارۆکەیەکدا دەڵێ توانا پاسیڤە، توانا (ڕەفزی لە لایەن ئافرەتێکەوە وەرگرتووە و ئەمەی لێ بووە بە گرێی دەروونی، توانا ساختەیە، نمایشکارە، دەردەدڵکارە، لیبۆکە، کۆپیکارە و خۆی بەئەوانی تردا هەڵواسیوە، گرێی دەروونی هەیە، کارنەکەرە، تەوەزلە، بەرخۆرە، دەستوپێ سپییە، هەزیلە، مشەخۆرە و........ و........)
**
هەردوو نووسەر (زانیار محەمەد و ئارام سدیق) لەماوەكانی رابردوودا یەكی وتارێك لەسەر خراپی ئەدەبی ناوبراو دەنووسن، كە ئەدەبێكی كرچوكاڵ و زڕو بازارییە و، كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر ئەدەبی جدی. هەرپاش نووسینی وتارەكانیان، ناوبراو لەبری وەڵامدانەوەی رەخنەكانیان تا بیسەلمێنێت ئەدەبەكەی كرچوكاڵنییە و ئەدەبێكی جدییە، بۆ بەرگریكردن لە خۆی داوای یاسایی لەسەر هەردوو نووسەرەكە تۆمار دەكات و كێشەی رەخنەگرتن لە نووسینەكانی دەباتە دادگا.
**
جێی خۆیه‌تی منیش وه‌ك چاودێرێك ده‌نگی خۆم بخه‌مه‌ پاڵ رۆماننووسێکی به‌ توانای وه‌کو دلاوه‌ر ره‌حیمی و بڵێم: گەر یاسایەک هەیە بۆ ڕۆژنامەگەری، دەبێ جێبەجێ بکرێ، ئەوەی شکاتی کردووە، خۆ پارتی و یەکێتی نیە، نووسەرێکە سکاڵای لەسەر دوو نووسەری تر تۆمارکردووە. ئەم هەڵایەی ناوێ.
پاشان: ناکرێ تۆ ئیدعای [بەرگریکردن لە ئەدەبی جیدی] بکەی و خۆت وتارەکەت!! لە وتاربێژییەکانی مەلاکان لای نەدابێت. هێشتا ڕەخنەی ئەدەبی بە جیاکردنەوەی باش و خراپ تێگەیشتبی و باش و خراپ بە پێوەری زەوقی شەخسی خۆت پێناسە بکەی.
**
پێویسته‌ هه‌مووان ئه‌و ڕاستییه‌ بزانن که‌ چۆن ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتی هه‌موو به‌هاو داهێنانێکیان خستووه‌ته‌ ژێر پێڵاوه‌کانیانه‌وه‌و له‌شکرێك له‌ مه‌سینه‌هه‌ڵگریان هه‌یه‌ که‌ نه‌خشه‌کانیان بۆ جێبه‌جێ ده‌کات، ئه‌وان زوو زوو و له‌ بۆنه‌ی جیاوازدا که‌سانی نه‌فس نزم راده‌سپێرن لێره‌و له‌وێ هێرش بکاته‌ سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی حه‌زیان پێی نییه و له‌ بابه‌تی خۆیان نییه‌، هه‌موو ئاسانکارییه‌کیان بۆ ده‌که‌ن و له‌ رۆژنامه‌و راگه‌یاندن و ته‌له‌فزیۆن و بۆنه‌کاندا جێیان ده‌که‌نه‌وه‌، ئه‌گینا ئه‌و دوو که‌سه‌ جنێوفرۆشه‌ خۆیان چییان پێیه‌ تا که‌سێك بڵێت خزمه‌تێکیان به‌ ئه‌ده‌ب و هونه‌ر کردووه‌، له‌ولاشه‌وه‌ بۆچی رۆژێك نه‌یانتوانی به‌ نووسه‌ره‌کانی نزیك ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ له‌ گوڵ کاڵتر بڵێن؟ ژێر به‌ ژێر پشتیوانی مادی ده‌کرێن و ئه‌مانیش له‌ ره‌نگی جیاوازدا رووی ده‌سه‌ڵات سپی ده‌که‌نه‌وه‌و خه‌ڵك چه‌واشه‌ ده‌که‌ن و شێوازی ده‌مپیسی وسوکایه‌تی پێکردن بڵاوده‌که‌نه‌وه‌ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە