وریا بن ته‌ڵه‌ی هه‌ڵبژاردن گه‌مه‌یه‌کی قێزه‌ونه
Wednesday, 04/04/2018, 20:37
وه‌کو ده‌زانین له رژێمی حوکمی دیموکراتیدا هه‌ر چوار ساڵ جارێك به پێی هێزی ده‌نگده‌ر له سندوقه‌کانی ده‌نگدانه‌وه ده‌سه‌لات ده‌ستاوده‌ست ده‌کرێت و هاوڵاتی هه‌ست به هێزی تاك ده‌کات له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌دا، ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی سیسته‌م تیایدا به‌رقه‌راره‌و دادگا تاکه جاه‌ره‌سه‌ری کێشه‌و قه‌یرانه‌کانه‌و هه‌ر له‌وێش به شێوه‌یه‌کی دادپه‌روه‌رانه‌و بێلایه‌نانه بڕیار به‌سه‌ر ئه‌نجامه‌کاندا ده‌درێت، بێ ئه‌وه‌ی حیزب و سیاسه‌ت به هیچ جۆرێك بۆی هه‌بێت ده‌ستبخاته ناو ده‌زگاکانی کۆمه‌ڵگای مه‌ه‌نی و ژیانی تاکه‌وه.
به‌لام لای ئێمه له کوردستانی باشوور هه‌موو شته‌کان پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ڕاستیانه‌ن، بۆ ماوه‌ی 27 ساڵه هه‌ڵبژاردن ده‌کرێت و خه‌ڵك ده‌چنه سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان و که‌چی هه‌ر 2 حیزبی دزو مافیا له‌سه‌ر کورسی حوکم دانیشتوون، گه‌ر له به‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردندا چه‌ند که‌سێك له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و 2 حیزبه کرسی په‌رله‌مان به‌ده‌ست بێنن ئه‌وا زۆر به ئاسانی به‌شه‌ق ده‌کرێنه ده‌ره‌وه‌و به ساڵ ده‌رگای په‌رله‌مان داده‌خرێت.
تکایه با خۆمان هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێین ئه‌و هه‌ڵبژاردنه دیموکراتییه‌ی بۆمان باسده‌کرێت له‌سه‌ر زه‌مینی کوردستان جێی نابێته‌وه، حوکمی زۆروسته‌م له ئارادایه‌و وه‌ك چۆن فورسه‌تی جه‌نگی کوه‌یت هێزێکی ده‌ره‌کی پێکهێناو بووه هۆی روخانی رژێمی سه‌دام له کوردستان، هه‌ر واش ده‌بێت هێزێکی ده‌ره‌کی و رووداوه‌کانی ناوچه‌که، یان هێزێکی ناوخۆیی جێ به‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه له‌ق بکات و دادگاییان بکات، چونکه ئه‌وان به زۆر ده‌سه‌ڵاتیان له خه‌ڵك زه‌وتکردووه، هه‌ر ده‌شبێت به زۆر لێیان بسه‌نرێتوه، چونکه ئه‌وان شایسته و ئه‌هلی حوکمڕانی دادپه‌روه‌ر نین، لێینازانن و ناشیانه‌وێت جێبه‌جێی بکه‌ن، چونکه ده‌سه‌ڵاتی ئاغاواتیان نامێنێت که ئه‌وان بڕوایان پێیه.
ئه‌مه وێرای ئه‌وه‌ی به‌راوردکردنی کوردستانی باشوور به ده‌وڵه‌تانی رۆژئاوا له سیسته‌می هه‌ڵبژاردن و ده‌سه‌ڵاتی گه‌لدا زۆر هه‌ڵه‌یه چونکه ئه‌وان ده‌وڵه‌تن و ده‌یان و سه‌دان ساڵه په‌ره‌یان به‌و جۆره له حوکم داوه، وه‌ك ڕێکه‌وتنێکی ره‌زامه‌ندییانه‌ی نێوان زۆرینه‌ی گه‌ل و ده‌سه‌ڵات، هه‌ر بۆیه پاش 5 ساڵ گه‌ر میلله‌ت لێیان رازی نه‌بێت هه‌ر ئاوهاش ده‌نگیان پێنادرێته‌وه‌و ئه‌وانیش وه‌کو فه‌رمانبه‌رێکی دوورخراوه کورسی ده‌سه‌ڵات و په‌رله‌مان جێده‌هێڵن.
دیمه‌نێکی تر له دیمه‌ن و رووه‌کانی ژیانی مه‌ده‌نی و دیموکراتی بریتییه له ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی حوکمی سته‌مکار له ڕێی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانه‌وه، که ئه‌م هێزه فشار ده‌خاته سه‌ر تاقمی حوکمبه‌ده‌ست و پاشه‌کشه له پۆسته‌کانیان ده‌که‌ن، به‌ڵام لای ئێمه که هه‌ر بۆنی ژیانی مه‌ده‌نی و حوکمی دیموکراتیمان نه‌کردووه، خۆپیشاندان به شه‌قتێهه‌ڵدان و گولـله‌و گرتن و ئیهانه کۆتایی پێده‌هێنرێت، چونکه ئه‌و هێزه مافیایه‌ی حوکمی به‌ده‌سته بڕوای به شێوازی مه‌ده‌نی نییه‌و ڕازیش نییه که‌س ره‌خنه‌ی لێبگرێت، که‌واته با بیر له ڕێگه‌ی تر بکه‌ینه‌وه بۆ گۆڕینی سیسته‌می حوکمی مافیاکان، تا 27 ساڵی تریش نه‌وه‌کانمان هه‌ر به ده‌ردی دواکه‌وتوویی و سته‌می ئه‌م مافیایانه‌وه گیرۆده نه‌بن و به‌و مه‌راقه‌وه نه‌ناڵێنن.
تکایه ئه‌وه‌ی نایه‌وێت خۆی هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنێت با راستگۆیانه ئه‌م په‌یامه به که‌سانی ده‌وروبه‌ریشی بگه‌یه‌نێت و بایکۆتی هه‌ڵبژاردن ڕابگه‌یه‌نن، چونکه به‌شداریکردن؛ دان نانه به دیموکراتیی بوونی ده‌سه‌ڵاتی دوو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی و له بیرکردنی ئه‌و راستییه‌یه که ئه‌وان به زۆره‌ملێ جڵه‌وی حوکمییان گرتووه‌و هه‌ر واش ده‌سته‌به‌رداری ده‌بن، باشترین به‌ڵگه‌ش هه‌ڵبژاردنه‌کانی 27 ساڵی ڕابردوون، با له خۆمان بپرسین: چ به‌ره‌نجامێکییان هه‌بوو له لادانی گه‌نده‌ڵکاران و دوورخستنه‌وه‌یان و دانانی سه‌رۆک و که‌سانی شیاو؟!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست