کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پلاندانان چۆن كڵاویان له‌سه‌ری وه‌زیری په‌روه‌رده‌ كرد؟!

Friday, 16/12/2011, 12:00


 نامه‌وێ قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بكه‌م كه‌ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ چ جۆره‌پیاوێكه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ست پاكی و ساده‌یی و راستگۆیی ئه‌م پیاوه‌هه‌م له‌ ناو پارتی و هه‌میش له‌ وه‌زیفه‌دا له‌ رابردوو جێگه‌ی رێزێكیتایبه‌ت بووه‌، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ به‌ ئه‌نقه‌ست بووبێت یاخود فێللێكردن... گه‌نده‌لیه‌كی گه‌وره‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی روویداوه‌ دوایدزینی 135 میلۆن دیناره‌كه‌ی جه‌نابی (لوتفی و ئاراس) ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بۆ خوێندنی ماسته‌رو دكتۆرا له‌ وه‌زاره‌تیپلاندانانه‌وه‌ 225 كورسی تواناسازی بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دابینكرا، جیا له‌ رێنمایی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان و كابینه‌كه‌ی جه‌نابی دكتۆربه‌رهه‌م، كه‌ به‌رهه‌می هه‌موو كابینه‌كه‌ی ته‌نیا تواناسازی بووه‌،وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ رێنمایی زۆر بێ سه‌رو به‌ری ده‌ركرد، ئه‌وه‌شبووه‌ به‌شێك له‌ روو ره‌ش كردنی وه‌زاره‌ت و حكومه‌ته‌كه‌ی كاك به‌رهه‌مو تواناسازیه‌كه‌ی.... ئه‌وه‌ی خواره‌وه‌ ته‌واوی رێنماییه‌سه‌قه‌ته‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پلاندانانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه‌كه‌ له‌و رێگه‌یه‌وه‌ كلاوێكی گه‌وره‌ كرایه‌ سه‌ر وه‌زیر.
 1. وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ سه‌لماندی وه‌زاره‌تی پیرو په‌ككه‌وته‌كانه‌به‌وه‌ی مه‌رجی ته‌مه‌نی له‌ (35) ساله‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌موووه‌زاره‌ته‌كان به‌و شێوه‌یه‌ بوو، كردی به‌ (45) سال بۆ ماسته‌ر،دكتۆراش دوای ئه‌وه‌ی خانه‌نشین بوو، ده‌توانێت بۆخۆی بخوێنێ، بۆ ئه‌وه‌یله‌ ماله‌وه‌ بێ تاقه‌ت نه‌بێت... ئی خۆ وایه‌، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی سه‌فیندزه‌یی پڕه‌ له‌ په‌ككه‌وته‌ و خانه‌نشین ناكرێن، كه‌وایا با بچن بۆخوێندن باشتره‌...!!!
 2. له‌ ته‌واوی وه‌زاره‌ته‌كان مه‌رجی نمره‌(درجه‌) بۆ به‌شی زانستی(60%) و بۆ به‌شی وێژه‌یی (65%)یه‌، كه‌چی له‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئاغایی دزه‌یی كۆ نمره‌ ته‌نها(50$) بۆ هه‌ردوو به‌شی وێژه‌یی و زانستی! سه‌یره‌، نا نا سه‌یر نییه‌،پیاوێكی هێنده‌ ته‌مبه‌ل و ته‌وه‌زه‌ل كه‌ عمری گه‌یشت بێته‌ 45 ساڵ وحه‌ز به‌ خوێندن بكات و بیه‌وێ هه‌قی گه‌نچێك بخوات، هه‌ر ده‌بێت نمره‌شیله‌ 50 یان به‌ قرار ده‌رچوو بێت، ئی خۆ خه‌لكی زیره‌ك و لێهاتووهه‌میشه‌ حه‌ز به‌وه‌ ده‌كه‌ن خه‌لكی دیكه‌ش سودمه‌ند بێت، چونكه‌به‌راستی خه‌لكی زیره‌ك تموحیان له‌ جێگرتنه‌وه‌ی خه‌لكی دیكه‌ نییه‌وده‌زانن خۆیان له‌سه‌ر ئه‌ساسی چی پێ ده‌گه‌ن! به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌وپیرانه‌ كه‌ هه‌م ته‌مبه‌لیشن و هه‌میش چاوچنۆك، هه‌ر واده‌بن، ئه‌یجه‌نابی وه‌زیر خۆ تۆ له‌و پیاوانه‌ نه‌بووی، بۆ كه‌س نییه‌ ئه‌وانه‌ت پێبلێت؟! له‌هه‌مووی خۆشتر ئه‌وه‌یه‌ نووسیویانه‌ نابێت كۆ نمره‌ی له‌ 50%كه‌متر بێت، جێگای به‌زه‌یی پیاهاتنه‌وه‌و پێكه‌نینه‌، ئی جه‌نابی وه‌زیرخۆ 45$ قرار ده‌یگرێته‌وه‌و ده‌كرێت به‌ 50 ، ئه‌ویش قبوله‌؟
3. خزمه‌ت: له‌ كۆی وه‌زاره‌ته‌كانی كابینه‌كه‌ی به‌رهه‌م سالح خزمه‌تیخوێندن بۆ تواناسازی 6 مانگه‌، ئه‌كه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌بێت، ته‌نانه‌تفه‌رمانبه‌ر و مامۆستاش نه‌بێت، ئاساییه‌، بۆچی ئه‌و مه‌رجه‌تان داناوه‌؟له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پلاندانان ئه‌و مه‌رجانه‌ شمولیان ده‌كاتیان له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ نه‌وه‌ك ئه‌و گه‌نجانه‌ی تازه‌ دامه‌زارونكه‌فائه‌یان زیاتر بێت و جێگه‌ی پیرو په‌ككه‌وته‌كان بگرنه‌وه‌؟ ئه‌ی بۆبیرتان له‌وه‌ نه‌كرده‌وه‌ هه‌ر كه‌سێك ناوی ده‌رچێت ده‌توانێ تا 2 سالیشنه‌روات و لێره‌ كۆرسی زمان بخوێنێ، خۆ ئه‌وكات خزمه‌ته‌كه‌ زیاتر له‌ 2ساڵ ده‌بێت بۆ ئه‌وانه‌ی دامه‌زراون؟ شوره‌ییه‌ به‌راستی وه‌زیر هێنده‌له‌ رێنمایی كابینه‌كه‌ی بێ ئاگا بێت و 4 فه‌رمانبه‌ری تماح سسز كلاویله‌سه‌ر بنێن و ناونیشانی له‌كه‌دار بكه‌ن! بۆچی سه‌یری رێنماییه‌كانیوه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ناكه‌ن كه‌ خزمه‌تی 6 مانگ به‌ ساڵێك حیسابه‌ بۆئه‌وه‌ی پالێوراو نمره‌ی پێوه‌رگرێت؟ ئه‌وان ئاسانكاری بۆ گه‌نجانده‌كه‌ن و وه‌زاره‌ته‌كه‌ی جه‌نابیشت رێكره‌!
4. ده‌رچووی زانكۆی حكومی بێت: هه‌ڵبه‌ت هه‌قی خۆیتیان ئه‌و مه‌رجه‌ زیادبكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تایبه‌ته‌ به‌ پیره‌كان، 20 سال له‌مه‌وبه‌ر كه‌یزانكۆی ئه‌هلی لێره‌ هه‌بوو؟ ئایا جیاوازی له‌ نێوان زانكۆی حكومی وئه‌هلی چییه‌ ئه‌كه‌ر حكومه‌ت مۆله‌تی به‌و زانكۆیه‌ ئه‌هلیانه‌ دابێت؟ئایا كاتێك فه‌رمانبه‌رێكت یان مامۆستایه‌كت بروانامه‌ی زانكۆی ئه‌هلیدێنێته‌وه‌ گۆرینی ناونیشانی بۆ ناكه‌ی؟ ئه‌ی بۆچی ناهێلی سودمه‌ند بێتله‌ تواناسازی؟ ئایا ئه‌وانه‌ علوجن؟ ئه‌و زانكۆیانه‌ كوالیتیان سفره‌وپیرو په‌ككه‌وته‌كانی ده‌وروبه‌ریشت كه‌ به‌ واسته‌ی حزبی به‌عس و كێ وكێ زانكۆیان ته‌واو كردووه‌ پێرفێكتن؟ نا هه‌رگیز بڕواناكه‌م ئه‌وه‌بیرو بۆچوونی تۆ بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من نیگه‌ران ده‌كات جه‌نابت هی ئه‌وشوێنه‌ نیت و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ت چاویان داخستووی! جه‌نابی وه‌زیرحه‌زه‌كه‌م ئه‌وه‌ت پێ بلێم: ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه‌ چه‌ند كه‌سێك نه‌بێتكه‌ هه‌موو مه‌رجه‌كان له‌ده‌وری ئه‌وان كۆبوویته‌وه‌ و خۆیان (به‌ته‌مه‌نن، نمره‌یان كه‌مه‌، خاوه‌نی بڕوانامه‌ی زانكۆی حكومین له‌ساڵانی پێشوو كه‌ زانكۆی ئه‌هلی نه‌بوو، خزمه‌تیشیان زۆره‌ و له‌مێژه‌دامه‌زراون) هیچی تر نییه‌، ئه‌گه‌رنا بۆچی وه‌ك هه‌ر وه‌زاره‌تێك ئه‌ومه‌رجانه‌ لاناده‌ن و ئه‌وانیش بێنه‌ ناو منافه‌سه‌كه‌، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ككه‌سیان ناویان نه‌یه‌ته‌وه‌، چونكه‌ شایه‌نی ئه‌وه‌ نین بخوێنن وكه‌فائه‌یان نییه‌و به‌س سیمای وه‌زاره‌تیان ناشرین كردووه‌! ته‌نها بیر له‌وه‌ بكه‌وه‌ ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه‌ هه‌ندێك له‌فه‌رمانبه‌رانی ناو وه‌زاره‌ت نییه‌؟ ئه‌ی بۆچی مه‌رچی مامۆستاوفه‌رمانبه‌ر جیاوازه‌؟ خۆ ئه‌وه‌ش نه‌بۆته‌ مانكێك و دوو هه‌وا؟ بۆچیمه‌رجی مامۆستا له‌ نمره‌كانی (60%) بۆ وێژه‌یی و (55%) بۆ زانستیه‌؟بۆچی ته‌مه‌نی پالێوراوی مامۆستا (40) سال بۆ ماسته‌ر و (45) سال بۆدكتۆرایه‌؟
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە