کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


زیادکردنێک بۆ بابه ته تێکی کوردستان پۆست له سه ر قادری حمه جان

Saturday, 04/12/2010, 12:00



ئه مه وێ هه موو که س وکاری شوێن بزری شه ڕی ناوخۆ دڵنیا بن له قسه کانی قادری حمه جان به داخه وه که هه موو ئه وانه له براو باوک و خزم و که س و کار هیچیان له ژیاندا نه ماون،دیاره قادری حمه جان هه ر له خۆیه وه ئه و قسه یه ناکات و ئه و مژده خۆشه به که س وکاری بێ سه رووشوێنه کان نادات،قادری حمه جان ئه گه ر به هه ڵه دا نه چووبم له ساڵی ١٩٩٤ وه تا ئه و کاته ی سه رۆکی هه رێمه که یان له ٣١ی
ئابی ١٩٩٦ به پاڵپشتی سوپای سه ددام له هه ولێر ده ری په ڕاندن و تا سه ر سنوور خۆیان نه گرته وه،لێپرسراوی ده زگای زانیاری بوو له شاری هه ولێرو سه رپه رشتی خه ڵک کوشتن و تۆقاندنی ئه کرد له و شاره وهه ر له وێشه وه سه رپه رشتی له ناوبردنی دیله کانی شه ڕی ناوخۆو هه موو نه یاره کانی تری یه کێتی ئه کردوته نها ئه و دیلانه یان ئه هێشته وه و ڕه وانه ی سلێمانیان ئه کرد که سوودیان لێ وه ر ئه گرتن بۆ به ده ست هێنانی زانیاری له سه ر پارتی و به کۆتایی هاتنی لێکۆڵینه وه کان ئه وانیش له ناو ئه بران،  وه ئه م تاوانباره به ده یان پلانی له ناو بردنی نه یارانی بنه ماڵه ی جێبه جێ کردووه و یه کێک بووه له هه ره که سه دڵسۆزوو ئه ڵقه له گوێ ی تاڵه بانی و هێرۆ.دوای ٣١ی ئاب و هه ڵهاتنی تاڵه بانی بۆ سنوورژماره یه ک له وانه ی که له گه ڵ نا حاکم قادر له هه ولێر کاریان ئه کرد گیران که پێویست ناکا لێره ناویان بهێنم
پاش داگیر کردنه وه ی سلێمانی له لایه ن یه کێتی یه وه به هاوکاری ئێران،قادری حمه جان هه موو هه ولێکی خسته گه ڕ بۆ ئازاد کردنیان به ڵام بێ سوود بوو،له گه ڵ ئه وه ی ئه وکات به ڕێوه به ری ئاسایشی گشتی بوو هه ر سه رپه رشتی هه وڵه کان بوو بۆ زووتر ئازادکردنیان تا پارتی که مترین زانیاریان لێ به ده ست بهێنێ،هه ر له وکاتانه دا بوو که تۆڕێکی پاراستنی پارتی که شف بوون و له لایه ن ئاسایشه وه گیران.

ئه مه ش با شترین هه ل بوو بۆ ئاڵووگۆڕپێ کردنیان که هه ر واش بوو ئه وانه ی خۆیان مه به ستیان بوو ئاڵووگۆڕیان پێ کردن،کوڕی هه ژاریش چی لێ به سه ر دێ با بێ،جا بۆیه قادری حمه جان چۆن دڵنیایه که هه موو ئه وانه ی پارتی بوون و لای خۆیان زیندانی بوون که سیان به زیندویی نه هێشتۆته وه ئاواش دڵنیایه که هه موو دیله کانی یه کێتی لای پارتی ئه وانیش به هه مان شیوه له ژیاندا نه ماون به داخه وه،له هه مان ئه و کاتی به کوشتدانی ڕۆڵه ی خه ڵکیشدا مه سئووله کان به خۆیان و ماڵ و منداڵه وه سنووری ئیبراهیم خه لیلیان بۆ ئاوه ڵا بوو بۆ هات و چۆ،به ڵگه ش له کاتی به دیل گرتنی فوئاد مه عسوم معزز مکرم گه ڕایه وه باوه شی تاڵه بانی،بۆیه هه قه له لایه ن خه ڵکی به گشتی و که سووکاری بێ سه روو شوێنه کان به تایبه تی داوای یاسایی له دژی قادری حمه جان و تاڵه بانی تۆمار بکرێت که ته نهاو ته نها و بۆ مانه وه ی خۆیان هه زاران گه نجی جوانی ئه م میلله ته یان به کوشتداو ئێستاش به رده وامی به و کاره قێزه ونه یان ئه ده ن .
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە