ئایا پاریزگاری كەركوك بودجەی 2011ی كەركوكی سەرف كردووە
Wednesday, 09/05/2012, 12:00
كاتێك پارێزگاری كەركوك گەرایەوە كوردستان زۆر دڵخۆش بوین كەكەسایەتیەك نزیكەی 40ساڵ لەدەرەوە ژیاوە و دیارە ئەبی رەوشتی لەگەڵ ئەوانەی تر جودا بێت بەڵام سەد مەخابن زۆر شتی لێ دەردەكەوێ بێئومێدمان دەكات و بەڕاگەیاندن بێت هیجی نەهێشتوەەتەوە بەڵام لەواقیعدا جۆریكی ترە و ڕاستە وتویانە (دەنگی دەهۆڵ لەدوور خۆشە) بابێنەوە سەر بابەتێك وبابەتەكانی تر بۆ جارێكی تر هەڵگرین .
لە رۆژی 12/12/2011 لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بڵاوی كردەوە كە (بۆ یەكەم جارە بودجەی كەركوك بەتەواوی سەرف بكریَِ ). دیارە لەم ڕاگەیاندنەدا دوو مەبەستی هەبوو 1- بۆشكاندنی پارێزگاری پێشوو كەلەسالانی ڕابوردوو راگەیاندنەكان ئیدارەیان ڕیسوادەكرد و ئێستا بەشان وباڵی ئیدارەدا هەڵدەدەن دیارە بۆ؟ ئایا ئەخلاقی ڕاگەیاندن وادەبێ؟
2- بۆخۆڵ كردنەچاوی هاوڵاتیانی كەركوك و خۆهەڵكێشان و دیارە خەڵكی هەژاریش بڕوا دەكات بەڵام پیاویكی وا نابوایە ئەوە هەڵسوكەوتی بوایە بەداخەوە لەسەرجەم بوارەكاندا بێ توانایە و ڕاگەیاندن گەورەیان كردۆتەوە و هێدی هێدی بۆ خەلك ڕوون دەبیتەوە انشاالله .
دیارە لەم هەفتەیەدا لەراگەیاندنەكانەوە بەرێز ابراهیم خەلیل ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە سەر لیستی یەكگرتووی اسلامی بەبەڵگەوە ئەوەی ئاشكراكرد كەبودجەی بارێزگای كەركوك ساڵی 2011 لە 501 ملیار دینار تەنیا 160 ملیاری سەرف كراوە لە سەرجەم فەرمانگەكان, ولەتەلەفزیۆنی كركوك لە رەخنەیەكی بەرێوەبەری شارەوانی گوایە ئەنجومەن بودجەمان بۆ دابین ناكات ووتی شارەوانی كەركوك 305 ملیاری بۆتەرخان كراوە تەنیا 37 ملیاری سەرف كردووە لەسالی 2011 و ووتی ئێمە لە بودجە كەم وكوڕیمان نیە بەڵام كیشەمان لەگەڵ پارێزگادا هەیە كەناتوانێ ئەو بودجەیەی بۆمان تەرخان دەكرێ سەرفی بكات و ووتی نزیكەی تریلۆنیك و19 ملیار لەساڵی داهاتوو پارەمان هەیە بەڵام پارێزگا توانای سەرف كردنی نیە . هەروەها ووتی ئەبێ كەركوك سوپاسی بەرێز كاك عبدالرحمن مستەفا بكات كەبودجەی بترودەلاری هینا وسەرجەم ئەوپرۆژانەی ئێستا جێبەجێ دەكرێ هی كاتی ئەو بەرێزەیە .
هاوڵاتیەكی چاودێر
كەركوك
محافظ كركوك: لاول مرة في تاريخ كركوك يتم صرف الميزانية بالكامل
اعلام محافظة كركوك
اعلن الدكتور نجم الدين عمر كريم محافظ كركوك في مؤتمر صحفي عقده صباح اليوم الاثنين 12/12/2011 في مبنى محافظة كركوك، بعد عقده لاجتماعه الدوري مع مدراء الدوائر الخدمية في المحافظة، ان كركوك تشهد ولاول مرة منذ تخصيص ميزانية تنمية الاقاليم للمحافظات في 2006 صرف الميزانية بالكامل دون اعادة دينار واحد الى الحكومة الاتحادية.
وبين محافظ كركوك ان الجهود المبذولة من قبل ادارة المحافظة بمن فيهم مدراء الدوائر اثمرت عن صرف كافة التخصيصات المقررة من تنمية الاقاليم والبالغة 108 مليار دينار، مؤكدا صرف اكثر من المبلغ المقرر وان المصروفات بلغت 110،5 مليار دينار.
واعتبر محافظ كركوك هذه الخطوة مهمة جدا، وان اهالي المحافظة ينتظرونها من ادارتها، مشيرا الى ان ميزانية تنمية الاقاليم للسنة القادمة ستكون ضعف ميزانية السنة الحالية.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست