کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حەمەی حاجی مەحمودو سەرلێشێوانی لە گۆڕەپانی سیاسی دا!!

Sunday, 20/02/2011, 12:00



محەمەدی حاجی مەحمود: فەرقی ئەو شۆفڵەی خانومالی کوردی لەکاتی شۆڕشدا ئەروخاند وئەم شۆفڵەی حکومەتی هەرێم چییە
 

ئەی جەماوەری هەژاری کوردوستان
بۆیە حەزم ئەکرد شۆفڵ لەکوردوستان نەمێنێ تا خانوی ئێوەی پێنەڕوخێنرێ!
هەمویم ئاودیوی ئێران بکردایە!

لە هەولێر محەمەدی حاجی مەحمود بۆ ڕاکێشانی سۆزی ئەوکەسانەی کە تەجاوزیان لەزەوی شارەوانیەکان لە کوردوستان کردوە،ئەمە کە کاریکی دور لەیاساو شارستانیەتە،لاوتەکایدا ئەڵێ فەرقی ئەو شۆفڵەی کە خانومالی کوردی ئەروخاند لەکاتی شۆڕشدا وئەم شۆفڵەی حکومەتی هەرێم چییە کە خانوی نایاسایی دەڕوخێنی!

ئەم وێنەیەی حەمەی حاجی مەحمودلەکاتی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی تەموزی 2009 کە لە نێو لیستی چاکسازی دا بوو چۆن هێرشی دەکردە سەر دەسەڵات و باسی دزی وگەندەڵی و پاوانکردنی دەسەڵاتی دەکرد،باسی ئەوەی دەکرد کە چوارمەتر قیرتاو دەکەن منەتمان بەسەرادەکەن،تاڵانی نەوت دەکەن،بەدرێژایی هەڵمەتەکە باسی بوجەو گەندەڵی ودزی دەکرد! تا بە هۆی یەکگرتوو کۆمەڵەوە دوو کورسی زەکاتی پێ بەخشرا!!

پاشان لە هەڵبژاردنەکانی ئازاری 2003 پەنای بردە بەر لیستی دەسەڵات و پشتی لە چاکسازی کردبەرامبەر بە مەبلەغێک پارە کە ئەوە پیشەی هەمیشەیی بووە!

ئێستەلەم ڕۆژانەی کوردوستان هەر بۆ ڕازیکردنی ینک وپدک وە بەرامبەر وەرگرتنی مەبلەغێکی تر ئەو مۆری گێرە شێوێن وئاژاوەگێری نا بەسەر خۆپیشاندانەکانی ئەم ڕۆژانەی سلێمانی هەروەکو لە بەیانەکەیاندا بڵاو کراوەتەوە کەپشتگیری دەسەڵات دەکەن.

هەر ئەمڕۆ ئەوەم بەیاد هاتەوە کە لە ساڵی 1996  لە31ئاب کە گرتە ڤیدیۆیەکەشی لە یوتوبدا ماوە کە چۆن لە ڕۆژ تڤی لە ئەوروپاوە هێرشی دەکردە سەر بنەماڵەی بەرزانی و پارتی ئەمەش بەرامبەر بە وەرگرتنی هەندێ دۆلار کە وەری گرتبوو لە پ ک ک وە ی ن ک!!!
ئایا پارتی ئەوەی لەبیر کردوە ئایا لە ئەرشیفەکەیاندا دایان نەناوە!!

کورد کەسی هەلپەرستی وەک ئەمەی تیایە کە دەیبینن ،ئایا کاتی ئەوە نەهاتوە ئەمانەش ڕسوا بکرێن،کە لەسەر خوێنی کورد بازرگانی دەکەن.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە