ئه‌نور حاجی عوسمان گۆزه پر ژه‌هراوییه‌که‌ی چه‌ند ساڵ پێش ئێستای له‌سه‌ری به‌کر عبدلقادردا شکاند،
Tuesday, 18/08/2009, 12:00
شیکاری.
نه‌وزاد نه‌ورۆڵی. نه‌وزاد نه‌ورۆڵی له ساڵی 1993 واته پێش شه‌ری ناو خۆ به‌هه‌ر هۆیه‌ک بو هاته ناو پارتی و ریزه‌کانی یه‌کیه‌تی به‌جێ هێشت، ئه‌و ده‌مه‌ی که نه‌وزاد نه‌ورۆڵی سه‌نگه‌ری جه‌لالی به‌جێ هێشت ئه‌و له‌شکره‌ی که ئێستا پێی ئه‌ڵێن میلیشیا له‌وساڵه‌دا به فه‌وجه فه‌له‌کان ناسراوبو، لیوا فه‌له‌که‌ی ئهنوری حاجی عوسمانیش به‌ناوی لیوای 22 له جێگای فیرقه‌ی 27 ی رژێمی به‌عس بو له سه‌راوی سوبحان ئاغا.
نه‌وزاد نهورۆلیش له ته‌شکیله‌ی ئه‌و لیوا فهلهدا ناوی به ئامر فه‌وجی فهل هاته‌وه ، کارم به‌وه‌دا نیه که نه‌وزاد نه‌ورۆڵی له‌و سه‌رده‌مه‌دا رفتارو کرداری چۆن بو به‌ڵام پیاوێکی رهشیدو چاو نهترسو چه‌له‌نگ بو تا ئه‌و رۆژه‌ش که نه‌وزاد نه‌ورۆڵی له هه‌ڵاڵاوا کوژرا شیریان له‌یه‌ک هه‌ڵده‌کێشا چونکه نه‌وزاد نه‌ورۆڵی ده‌ستی له سه‌ر سنگ دانه‌ده‌نا بۆ به‌رپرسانی سه‌روی خۆی و هه‌میشه بروای به عه‌داله‌تی و یه‌کسانی هه‌بو . ئه‌و شه‌وه‌ش که نه‌وزاد نه‌ورۆڵی کوژرا بۆ به‌یانی ئه‌نۆری حاجی عوسمان ده‌ستی هێنا به شواربیدا چونکه نه‌وزاد نه‌ورۆڵی درۆ‌و دزییه‌کانی ئه‌نۆری پێ هه‌زم نه‌ده‌کراو به‌رده‌وام له ململانێدا بو وه بوبو به کۆسپێکی یه‌جگار گه‌وره لهرێیدا چونکه له‌و کاته‌شدا که هه‌ر وه‌ک پیشه‌ی ئێستای نه‌سرێ و ئازوقه‌ی فه‌وجه‌کانی ده‌دزی ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و دزی و درۆ کردنه به‌ر به‌ره‌کانێی ده‌کرد، ره‌شیدی و چاو نه‌ترسی نه‌وزاد کۆسپێک بو له‌به‌رده‌م ئه‌نۆر چونکه بهههیچ شیوه‌یه‌ک نه‌ی ده‌توانی زه‌فه‌ر به‌نه‌وزاد بهێنێ . ده‌بێ ئه‌وه‌ش ئاشکرا بکه‌ین که ئه‌نور حاجی عوسمان ته‌نها شهر له گه‌ڵ زیندوه‌کاندا ناکات به‌ڵکو شه‌ری مردوه‌کانیش به کهسو کاره‌کانیان ده‌فرۆشێت ئاراسی حه‌مه‌که و نه‌وزاد نه‌ورۆڵی وه‌ک نمونه.
به‌کر عبدلقادر. به‌کر عبدلقادر ئامۆزای نه‌وزاد نهورۆڵیه به‌ڵام به‌کر ساویلکه‌و نه‌زان بو له‌هه‌مو ئه‌م ساڵانه‌ی رابوردودا هه‌ستی به‌وه نه‌ده‌کرد که ئهنوری حاجی عوسمان له پیلاندایه تا گۆزه‌ی پر له ژه‌هراوی چه‌ندساڵ له‌مه‌و به‌ر به‌سه‌ری ئه‌ودا ده‌شکێنێ ، هه‌رچه‌نده به‌کر پێاوێکی موخابه‌راتی پارتی بو به‌ڵام نه‌یتوانی له‌و پیلانه‌ی که ئه‌نور نه‌خشه‌ی بۆ کێشا بو لێی ده‌ربازببێ و ئهنوری حاجی عوسمانیش تۆله‌ی نه‌و زاد نه‌ورۆڵی له بهکرعبدالقادر ستاندو گۆزه‌که‌ی ورد‌و خاش کرد له‌سه‌ریدا به‌م شیوه‌یه و به‌دروستکردنی حمه قه‌ویله‌ی خزمی حاجی انۆر،
به‌کر عبدلقادر به‌پله‌ی عقید به‌رپرسی هه‌واڵگری فه‌رمانده‌یی سلیمانی بو ، حمه قهویلهیش رائد بولای به‌کرو وه جێگای متمانه‌ی ئه‌ویش بو به‌ڵام به‌کر بێ ئاگا له‌وه‌ی که حمه دتروستکراوی ئه‌نوره بۆ تۆڵه ساندنه‌وه ، ئه‌وه‌بو ئه‌رزه‌ی کرێچی هات به‌ناودا له که‌سنه‌زان و به‌کر عبدالقادر به‌و کاره راسپێردرا و به‌پیلانی ئه‌نور حه‌مه قه‌ویله‌یی ته‌ماحی خسته به‌ر به‌کرو بهدهسایس کۆمه‌ڵێ ته‌زویراتی به به‌کر عبدالقادر کرد ، ئه‌وه‌بو که ته‌زویراته که سه‌ری گرت بۆیان ئیدی به‌راسپارده‌ی ئه‌نور هه‌مو ئه‌و نهێنیانه له‌لایه‌ن محمد قهویلهییهوه گوازرایه‌وه بۆ که‌سێکی تر به‌ناوی (ئه‌مجه‌د) و هه‌مو به‌ڵگه‌کان له‌لایه‌ن محمده‌وه ته‌سلیم به ئه‌مجد کراو دواجاریش ئه‌نور ریگای بۆ ئه‌مجه‌د واڵا کرد تا ئه‌و به‌ڵگانه بگات به مسعود بارزانی ، ئه‌نور بۆ ئه‌وه‌ی پیلانه‌که‌ی سه‌ر بگرێ و به‌ڵگه‌ی زیاتر دروست بکات دهندهی کۆمه‌ڵێک له خزمانی خۆی دا تا له کۆڵان و به‌ر درگای ئه‌وماڵانه‌ی وه‌ک هادی حاجی وینس له‌سه‌ر ئه‌و ته‌زویراته بنوسن بێوهژنێکمان هه‌یه بۆ ئه‌رزه و له هه‌مانکاتدا هه‌رخۆی ئامێری وێنه گرتنیشی بۆ سه‌ر که‌وتنی پیلانه‌که‌ی ئاماده کرد‌و له‌لایه‌ن خزمه نزیکه‌کانیه‌وه وێنه گیراو ئهنوری حاجی عوسمانیش وێنه‌کانی گه‌یانده ده‌ست مه‌سعود بارزانی ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی شکست نه‌هێنێ و پیلانه‌که‌ی سه‌ر بگرێ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مه‌سعود بارزانی ئه‌نور بکات به سه‌رۆکی لیژنه له‌سه‌ر به‌کر عبدالقادر. هه‌رواش هاته‌وه مه‌سعود بارزانی بێ لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر سیناروییهکی له‌م جۆره بێ دامان بریاری لیژنه‌ی له‌سه‌ر دا‌و خودی ئهنوریشی کرد به‌سه‌رۆکی لیژنه و دوای کۆتایی هاتنی لیژنه‌که‌ش به‌کرو که‌سانێکی دیکه‌ش که‌وتنه به‌ندیخانه‌ی هه‌واڵگری به محمه‌د قهویلهیشهوه، ئه‌وه بو دوای ئازادکردنی به‌کر بریاری ده‌رکردنی درا ،
محمه‌د قویلهی. محمه‌د قویلهیی خزمی ئهنوری حاجی عوسمان له کاتێکدا هه‌مو ته‌زویرات و گه‌نده‌ڵیه‌که خۆی پێی هه‌ڵسا و به‌ئه‌نجامی گه‌یاند خێر بو ئه‌و ده‌رنه‌کرا ، باشه ئه‌مه پرسیارێکه‌و دێته رێگامان که هه‌مو که‌س ئاگای له‌و ته‌زویرات و گه‌نده‌ڵییه‌ی حه‌مه هه‌یه‌و له لێپێچینه‌وه کانیشدا هه‌موی خسته ئه‌ستۆی خۆی ودانی به هه‌مو ئه‌و تهزویراتانهدا نا و راستیه‌کانی درکاند ئه‌ی خێره ئێستا ئه‌نور به‌سکرتێری خۆی داناوه‌و بهههجهتیشی کردوه به راوێژکاری خۆی ، باشه مه‌سعود بارزانی له‌م حاڵه‌ته‌دا هه‌ڵوێستی چی ده‌بێ؟؟
کارله‌سه‌رکردنی ئه‌رزه له به‌کر عبدلقادرهوه گۆرا بۆ ئهنوری حاجی عوسمان. دوای بهکرعبدلقادر ئهنوری حاجی عوسمان ئه‌رکی کرێچیه‌کانی گرته ئه‌ستۆی خۆی له‌کاتێکدا بریکاری وه‌زاره‌تێک و کاری کرێچێتی ئاسمان و رێسمانن ، گه‌ر مه‌به‌ستی دزی و له‌و په‌نایه‌دا ده‌سکه‌وتێکی نه‌بێ ئه‌گینا که‌ی ئه‌وه‌ش کاری ئه‌و بو کهدهریش که‌وت زیاتر له‌مانگێک لیستی ناوی ده‌کردو خه‌ڵکی موسته‌حه‌قی له لیسته‌که‌دا ده‌ر ده‌هێناو به‌ر به‌نیوه‌یی خه‌ڵکی دیکه‌ی له شوێنی دانا‌و سود مه‌ندیش بو له‌و باره‌یه‌وه ئه‌ی بۆ ئه‌مه بۆ کاک مه‌سعود لیژنه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نور پێک نه‌هێنا.
ئاواره‌ی موته‌فه‌ریقه . له پێس هه‌ڵبژاردن خۆی کرد به‌نوێنه‌ری ئاوه‌ره‌کان وپێش وه‌خت لیستیک ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران کرابو تا له‌سه‌ر ئه‌و لیسته بریاری زه‌وی دابه‌شکردن بدرێت ، به‌ڵام دیاربو ئه‌ولیسته‌ی که ره‌وانه کرابو له قازانجی ئه‌نور نه‌بو بۆیه بهبروسکهیهک ناوه‌کانی راگرت و له ژوره‌که‌ی خۆی خۆی کرد به کاتبی عه‌دل و بۆ موسته‌فید بونی خۆی جارێکی که که‌وته‌وه ناونوس کردنی خه‌ڵک و لێره‌شدا حکومه‌ته‌کی نێچیری خه‌ڵه‌تاند و ده‌یان ژنی ناو نوسکردوه که هیچ شه‌رعیه‌تێکیان به ئاواره‌ی موتهفهریقهوه نیه له‌گه‌ڵ خزمانی قه‌ویله‌یی خۆی و لێره‌شدا بهدهلیلهوه ده‌یان به‌ر به نیوه‌یی تێدایه. که له‌م نزیکانه‌دا دابه‌ش ده‌کرێت و هه‌مو شتێکیش ئاشکرا ده‌بێ.
پێشمه‌رگه‌ی گوڵان . ئه‌م پیاوه دزو گه‌نده‌ڵه که دێته زمان دڵسۆزی و نه‌ته‌وه په‌رستی و شۆرشگێری به‌خه‌ڵک ده‌فرۆشێت به‌ڵام هه‌مو پاسه‌وانه‌کانی خۆی کرد به پێشمه‌رگه‌ی گوڵان و بۆ هه‌ر یه‌کێکیان ئه‌رزه‌ی گوڵانی بۆ وه‌ر گرتن که له شۆرشی گوڵاندا هه‌مویان مهمژهیان لهدهمدابو ، له‌گه‌ڵ زر براکه‌ی که ده‌کاته خوشکه‌زای حامی حاجی غالی و له‌لای یه‌کیه‌تی موچه‌ی پاسه‌وانی له‌سه‌ر میلاکی حامی حاجی غالی وه‌ر ده‌گرێت و له‌لای پارتیش له سه‌ر حاجی ئهنوری زر برای.
ئیمتیازات . زۆر له پێشمه‌رگه و ئه‌فسه‌ر خۆیان به مه‌غدور ده‌زانن و رۆژانه شه‌کوا ده‌که‌ن که بۆئه‌وان نهخێرهو بۆ سالاری برای وارده . سالار له‌م دوساڵه‌ی رابوردو ئامرسریه بو له فه‌وجی تایبه‌تی د. سه‌لاح به‌ڵام گواستیه‌وه بۆ نوسینگه‌که‌ی خۆی و موفاجئانه کردی به موقه‌ده‌م و چه‌ند مانگێکیش پێش ئێستا پله‌که‌ی له مقدهمهوه گۆری به عقیدو بریاری بۆده‌رکرد بگوازرێته‌وه بۆ فه‌رمانده‌یی گه‌رمیان و له‌به‌شی حه‌ره‌کات بکرێته به‌رپرس . به‌ڵام راستیان گوت که مه‌سعود بارزانی گێل و گه‌ج و نه‌فامه که تائێستا له درۆودزی و خیانه‌ت و فێڵ و ته‌ڵه‌که‌بازی ئه‌نور نه‌گه‌یشتوه و وه‌ک منداڵ هه‌ر گروگاڵیهتی بۆ به‌ڵگه ، فه‌رمو مه‌سعود ئه‌وه به‌ڵگه‌ی راستی .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست