ده سه ڵاتی له رزك و باڵنده كان
Friday, 29/04/2011, 12:00
وه ك لای هه موان ئا شكرایه ده سه ڵاتی له رزۆكی حكومه تی هه رێمی كوردستان( به عس ئاسا) هه ر له گه ڵ به سه ربازیكردننی شاری سلێمانی، شاری هه ڵمه ت و قوربانی...
زۆر بێویژدانانه كه وتۆته وێزه ی هه موو ئه و تاكه دڵسۆز و چالاكانه ی كه خۆڕسك و ماندوو نه ناسانه ی كه ده وری كاریگه ر و به رچاویان هه بوو له سه رخستن و ڕێكخستنی خۆپیشاندنه كانی شاری سلێمانی و شارو شارۆچكه كانی ده وروبه ری . به هه مان ڕه فتاری به عس ئاسا ، شه وانه كه وتونه ته هه ڵكوتانه سه ر ماڵان و گه ڕان و ڕاوه دوونانی ئه ودڵسۆزانه...له كاتیك دا بكوژه كانی ئه و ها ووڵاتیانه ی كه له ڕۆژی 02/17و ڕۆژانی دووایی شه هید كران... عه ره ب ووته نی (معزز مكرم) ده سوڕێنه وه..... وه ته نانه ت له لایه ن سه رۆكی به ناو حكومه تی هه رێمه وه زۆر زۆر به داخه وه (وه ك گاڵته كردنیك به كه س و كاری شه هیدان به تایبه تی و گه لی كوردستان به گشتی) خه ڵات ده كرێن و وه ك ئه وسای به عس (مه دالییای ئا زایه تییان پێده به خشرێت)به وه ی تازه ترین ئۆتۆمۆبیلیان بۆ ده كڕدرێت!!!!!
چه ندین جار هه ڵیان كوتایه سه ر ماڵی كاك سۆران عومه ر.....ماڵی كاك ئیسماعیل....مالی كاك فاروق و ناسكه خانی خێیزانی.....ئه مڕۆش چونه ته گوزه ری ئا سنگه ره كانی سلێمانی و ئه و ئاسنگه ره ی كه(سه كۆی ئا زادی سه رای ئا زادی سلیمانی به ده ست و په نجه جووانه كانی نه خشاند)....ده ستگیریان كرد...
بۆیه گه ر وا بڕوات،،،ده سه ڵاتی له رزۆك كه مین له ئاسمانی سه ر سه رای ئازادی سلیمانی دا ده نیت و هه موو ئه و(باڵندانه ش ده ستگیر ده كات)كه له و ماوه یه دا
ئه وانیش بۆ ڕیسوا كردنی ده سه ڵاتی گه نده ڵ له گه ڵ خۆپیشا نده رانی كوردستان بۆ ئازادی و چاكسازی به ئازادی ده یان جریواند.....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست