میدیای ژنی مهلا بهختیار پارچه زهوییهک به یهک ملیۆن دۆلار دهکڕێت..تازهکراوهتهوه
Tuesday, 14/12/2010, 12:00
بهشه تازهکراوهکه... ((جەمالى حاجى على)) ناوى تەواوى ((جەمال ڕحمد على فرج شەمەیى)) کە ناوى لەو بابەتە هاتوە کە باسى میدیاى ژنى مەلا بەختیار دەکات کە ئەرزەکەى لە جەمال کریوە . جەمال براى ڕحمد حاجى على ە کە ناسراوە بە احە سورى کۆمپانیاى میران . 1-- جەمالى حاجى على ئەرزەکەى بە 650 هەزار دۆلار کریوە و بە 1 ملیۆن فرۆشتویەتیەوە بە میدیا . 2-- جەمالى حاجى على لەو بینایەى کە لە شەقامى سالمە نزیک ئەنجومەنى وەزیران بە ناوى تەلارى جەمالى حاجى على لەگەل مەلا بەختیار شەریکە ، وە لە بینایەک کە بەرامبەر بەنزینخانەى ئاشتیە نزیک سەرچنار لەوەشا مەلا بەختیار شەریکە بە ناوى تەلارى شازاد ، کە ئیستا کردویانە بە ئوتیل ، بیناکە بینایەکى تیجاریە و بۆ مەکتەبى بازرگانى دروست کراوە ، بەڵام موشتەرى مەکتەبەکان کەم بوو کەس بەکرێى نە ئەگرت بۆیە بە هەوڵوو کۆششى مەلا بەختیار ئیجازەى ئوتێلى پێدرا . 3-- وە لە هەمان کاتدا مەلا بەختیار لە کۆمپانیاى بەیاد شەریکه کە هى جەمالى حاجى علیە، وەکالەتى سامسونجیان هەیە . 4-- مەلا بەختیار لەگەل جەمال، سامسونج ئاودیوى ئێران دەکەن بە پشتیوانى و رێگە خۆشکەرى مەلا بەخیار چونکە قازانجەکەى زۆر زۆرە . لەسەر میران احمد على کە دەکاتە برازاى جەمالى حاجى على . میران شەهادەى شەشى زانستى تەزویر کردووە لە بەغداد ، ئیستا مەلا بەختیار لە جامیعەى سلیمانى وەریگرتوە و تا ئیستاش دەوامى نەکردووە چەنکە پشتى هەیە . بەهەزار دەردە سەرى و ماندووبوون وچەندین ساڵ زیندانى لە گەرەكى كانى سپیكە زەویەكم وەرگرت، ووتم دەیكەمە خانوو بۆئەوەى لەكرێ چێتى رزگارم بێت ...واچەندین ساڵە هەرناتوانم بیكەمە خانوو، بهڵام لە بەرنەبوونى و گرانى كەلوپەلى خانوو دروستكردن. ژنەكەم پێشنیارى كرد كە ئەو زەویە بفرۆشم و بەپارەكەى پێشەكى شوقەیەكى تێدا دەبێت هەرباشترە لەو چاوەروانییە. منیش فكرەكەیم پێ باش بوو بۆ رۆژى دوایى چوومە چەند نووسینگەیەك و پارەیەكى ئەو تۆویان نەدەیامى لە بەرخراپى ناوچەكە و نەبوونى خزمەت گوزارى و پێیان راگەیاندم، كە بچمە نووسینگەكانى گەرەكى كانى سپیكە لەوێ باشتر نرخ دەزانن، رەنگە هەر خەڵكى ئەو گەرەكە خۆیان لێت بكرن .
تەكسیەكم گرت وچووم بۆ نووسینگەى (.......) ولەوێ پاش چاك وچۆنى ودانیشتن و باسكردنى زەویەكەم ئەوانیش بەهەمان شێوە ئەو نرخە دڵ خۆشكەرەیان نەدامى كە پارەیەكى ئەوتۆ ناكات .
كابراى نووسینگە كابرایەكى كامڵى قسە خۆش بوو ووتى كاكە گیان زەویەكانى ئێوەى زیندانیى، كە لە ناوە وەرتان گرتووە پارە ناكات و زۆربەى زۆرتان بە پارەى هەرزان فرۆشتان و دەست بەتاڵ و مایەپوچ مانەوە... وەڵا كورم جاش و بەعسى بوونایە ئێستا لە ناو شار زەویتان وەردەگرت و خاوەنى هەموو شتێک دهبوون .
ووتم خاڵە گیان ئێمە ئەوەمان هەڵبژارد وئەوانیش جاشایەتى وسووكایەتى گرنگ ئەوەیە ئێمە سەرمان بەرزە و ئەوانیش ریسوان، ئەوان بەس لاى مەسوولەكان شتن لاى میللەت پووشى سەربرنجیش نین و رۆژێكیش دێت ئەوانیش لەگەڵ ئەم دوو حزبەدا وەك سهدامیان لێ دێت بۆكوێى ئەبەن..
كابرا ووتى كورم وەرە مادام دەمت ئەمەندە گەرمە و داخ لە دڵیت باخەمێكى تریشت بدەمێ و بیخەیتە لەسەر خەمەكانى تر ت هەر هیچ نەبێت لاى خەڵكى باسى بكەیت . ووتى ژنەكە تازەكەى مەلا بەختیار ئەوەى داگیرى كرد (میدیا) وا خەریكى معامەلە و كرینى پارچە زەویەكە لاى گردى عەلى ناجى هەر لاى ماڵى خۆیانەوە .خاوەنەكەى (جمالى حاجى عەلى) ناوێكە خۆى (هەشت سەد هەزار دۆلارى پێداوە) وژنەكەى مەلا بەختیار وارێكەوتوون كە بیكرێت بە (یەك ملێۆن دۆلار).
منیش بۆ ئهوهی بیجوڵینم و قسهی زیاتر بکات، ووتم: خاڵە گیان میدیا ئهم ههموو پارهیهی لە كوێى بوو؟
كابراش بە پێكەنینەوە ووتى: بە شێلم فرۆشتن ... كورە ئەوە پارەى میللەت و پارەى تۆ و من و هەزارەها شەهیدە، ده دهفتهر دۆلاریش بۆ ژنی مهلا بهختیار چییه، براکهم؟
ووتم: باشە خاڵە ئەوەندە بدات بە زەویەك دەبێت چەندى ترى هەبێت؟
ووتى لە حساب نایەت. ئەو بۆ ئاهەنگێكى ئەلیساى كچە گۆرانیبێژى عەرهب بگاتە لوبنان وچەندەها دەفتەر دۆلار خەرچ بكات بە پارەى دزراوى ئەم میللەتە بەخوا ماوەیەكى تر هەموو گەرەكى عەلى ناجى دەكرێت و كەسیش لێیان ناپرسێتەوە وپێی ناڵێن (یا مهلا بهختیار من این لک هژا؟)
چاوی چاودێرێک
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست