لەئێستاداشتێک نەماوە بەناوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
Monday, 24/01/2011, 12:00
لەپێش سەرهەڵدانی ناکۆکی وململانێ ناوخۆییەکان ،یەکێتی ئەوحیزبە کاریگەرەی سەرگۆڕەپانی سیاسی کوردستان بوو کەدۆست ونەیارەکانی لەپێش پارتیە وە حسابی تایبەتی بۆ ئەکرا،خوێندنەوەی ووردو جدی بۆ هەڵوێستەکانی لەمەر عێراق وناوچەکە بەهەند وەرئەگیرا ،لەڕووی جەماوەرێتیەوە لەپێش هەمووحیزبەکانی تری هەرێمی کوردستان بوو،ململانێکانی دەسەڵات لەگەڵ پارتی و دواتر هەڵگیرساندنی شەڕی ناوخۆ لەڕووی هێزەوە گەر پەنابردنەکانی مسعودبۆ ووڵاتانی دراوسێ نەبوایە ئێستا باسکردنی پارتی وبارزانی دەبوویە ڕابردوو گەلەکەشمان تووشی ئەم نەهامەتیەی ئێستا نەدەبوو،تاڵەبانی هۆکاری سەرەکی نەمانی یەکێتیە ، خەبات وقوربانیدانی سی ساڵ زیاتری یەکێتی کردە قوربانی بەرژەوەندی خۆیی وبنەماڵەکەی ودەستبەرداری حیزبەکەی بوو پەشیمان بوونەوەی لە جیابوونەوەکەی لە پارتی وناوهێنانی بەگەورەترین هەڵە کەلەژیانیدا ئەنجامی دابێ خیانەتە بەرامبەر بەسی ساڵ خەباتی گەل کەلەپێناویدا هەزاران بوونە قوربانی،جلال تاڵەبانی گەر بۆی بچوایەتە سەر لەمێژبوو یەکێتی تەسلیم بەپارتی ئەکردەوە ڕێگرەکانیشی سەرکردەدیارەکانی ناوحیزبەکەی بوو کەکۆسپ بوون لەبەردەمی،دواجار هەر لەبەرانبەر تەنازوولەکانی تاڵەبانی وگۆڕینی ڕیڕەوی حیزب بەئاراستەی بەبنامەڵەییکردنی سەرکردە ناڕازیە کاریگەرەکان دواهەڵوێستی خۆیان بەجیابوونەوە ڕاگەیاندو لەبەرامبەردا بزووتنەوەیەکی جەماوەریان دامەزراند کەلەڕووی جەماوەریەوە هیچیان لەوان کەمترنیە،ئەو سەرکردە بێ کاریگەروو دەمووچاو نەخوازراوانەی لای خەڵکیش کەئێستا ماونەتەوە لەبەرامبەر هەلی بەدەسهێنانی پۆست وئیمتیازات ئەو جیابوونەوەیان بەچەندکەسێک وەسف کرد کەکاریگەری ئەوتۆیان نابێ ،بەڵام بەشداریکردنی هەڵبژاردن وبەدەستهێنانی ٢٥ کورسی پەرلەمانی کوردستان تووشی شۆکی کردن،بۆیە بۆلەدەستنەدانی ئەوەشی کەماوە بەردەوام لەپیلان گێڕاندان دژی بزووتنەوەی گۆڕان چونکە جیا لەتەنازولەکانی جلال بۆ پارتی هێندەی تر سەنگوقورساییان لای پارتی دابەزی کەئێستا بەئاشکرا باس لەوەدەکەن کەمیهرەبانی سەرۆکە بەپێی ئیستحقاقی هەڵبژاردن مامەڵە لەگەڵ حیزبەکان ناکا ئەو ئاماژەیەش بۆ جلالیەکانە،تاڵەبانی بەسوود وەرگرتن لەکەم توانایی وبێ هەڵوێستی ئەم بەناوسەرکردانەی ئێستای کە ئەوەندەی سەرقاڵی بردنی سامانی میللەت ومێزڕازاندنەوەی شەوانن بێئاگان لەنەمانی هێدی هێدی حیزبەکەیان گەر خۆبادانیان بەو دەنگانەی هەڵبژاردنەوەکانیشەوە بێت دڵنیابن ئەوان زیاتر لەچاوەڕوانی زیاتری ئەو ڕۆژەن بەچەپڵە ڕێزان بەرەو هەندەرانتان بنێرنەوە چونکە قوتی ئەوان بەدەست حیزبەوەیە،جلال دووبەدو لەگەڵ مسعود رێککەوتنێکی بنەماڵەییان مۆرکرد بەناوی ڕێککەوتنی ستراتیژی ودەهۆڵ کوتەکانیشی بەکارهێنا بۆ کەڕکردنی میللەت بێ ئەوەی ئاگاداری ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە بن ،ئەو بەناوسەرکردانەی ئێستای جلال لەلایەن پارتیەوە ناخوێنرێنەوەولە پرسەکانی هەرێمیش هیچ حسابیان بۆناکرێ بۆیە بەناچاری کەوتونەتە کۆبوونەوە لەگەڵ حیزبە بێ کاریگەرەکانی تر تابەو هەواڵانە ئیعتبارێک بۆ خۆیان بگێڕنەوە،جلال تاڵەبانی بێ پەردەو بەئاشکرا ڕایئەگەیەنێ ئەوەی مسعود بیڵێ ئەو ووتویەتی مەگەر هەربەناو ئەم سەرکردانەی جلال لەناوەڕۆک وئاماژەکانی تێنەگەن ،کۆبوونەوەی جارجارەی جلال ومسعودیش تەنهاو تەنها بۆ خۆڵ کردنە چاوی ئەندامان ولایەنگرەکانیەتی کەتاماوەیەکی زۆر لەبەخواس وباسی ئەو کۆبوونەوانەوە سەرقاڵیان دەکات دەنا لەئێستادا شتێک نەماوە بەناوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست